English
أحدث العروضالخدمات والأسعارخطوط الإشتراكعروض الشركاتالتغطية والتجوالخدمات المشتركين
المركز الإعلامي

كوردى | العربية

راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای کورەك تیلیکۆمەوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکان

کۆمپانیای کورەك تیلیکۆم بەداخەوە ئاگاداری بەشداربووانی دەکاتەوە کە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی فەرمانی داوە بە بڕینی لێکبەستنەوەی نێوان کورەك و کۆمپانیاکانی تر بەهۆی بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە واژۆکردنی کرێبەستی تایبەت بە خزمەتگوزاری پارێزگاری کردن لە ژمارە، ئەو بڕیارە کورەك بە بڕیارێکی نا دادپەروەر و زاڵمانەی دەبینێت بەرامبەر بە مافی بەشداربووان و کۆمپانیاکە.

هەروەها دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی کاتی پێویستی بۆ دیراسەت کردن و وەڵامدانەوەی بڕیاری واژۆکردنەکە بە کورەك نەدا، بەڵکو پێویست بوو دەستەکە چاوەڕێی وەڵامی فەرمی کۆمپانیای کورەك تیلیکۆم بکات دوای ئەوەی کاتێکی گونجاوی بۆ دەڕەخساند بۆ وەڵامی پەیوەست بەم بابەتەوە.

هەر جیاوازیەك لە بۆچوونی نێوان دەستەو کۆمپانیاکان هەبێت پێویستە بەتەواوی بە دوور بێت لە تێوەگلاندنی بەشداربوو لەم جیاواز بینیە و سزادانیان.

لەبەر ئەوە ئێمە وادەزانین کە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندن زاڵمانەیە و نادادپەروەرییانەیە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نیە، بەڵکو ئەم دەستەیە ویستویەتی سزای هاوڵاتیان بدات و بێبەشیان بکات لەم خزمەتگوزارییە و زەرەر بە بەرژەوەندییەکانیان بگەیەنێ لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری تری بەکەڵك بکاتەوە و لەسەرمێزی گفتوگۆ و راگۆڕینەوە دابنیشێ، بەرژەوەندی هاوڵاتیانی بن پێ کردووە و زەرەری لە ناوبانگی کۆمپانیاکەمان داوە.

ئەمە جاری یەکەم نییە کۆمپانیای کورەك تیلیکۆم خۆی لە پێگەی ڕووبەڕوو بە بڕیاری زاڵمانە دەرهەق بەخۆی دەبینێتەوە و وادەبینێت کە بە ئامانج کراوە، لە کاتێکدا واماندەزانی هەموو جۆرە پشتگیریەك دەکرێین چونکە تاکە کۆمپانیای نیشتیمانیین و دەستەکەش هاوپشکی ستراتیژیمانە لە کەرتی گەیاندندا.

بەم هۆیەوە کۆمپانیای کورەك تیلیکۆم بەداخەوەیە کە پرسەکان بەم ئاقارە گەیشتن و داوای لێبوردن لە بەشداربووانی دەکات لە بەرامبەر ئەم بڕینە بێ پاساوەی نێوان کۆمپانیاکان و بەڵێنیان پێدەدات کە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە زووترین کات و ئەمە لە پێشینەی کارەکانی دەبێت، هەروەها دەخوازێت کە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنیش  لەم بڕیارەیان پاشگەز ببنەوە و فەرمان بکەن بە دووبارە بەستانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیاکان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی عێراقی .
__________________________________________________________

تأسف شركة كورك بأن تعلم مشتركيها بأن هيئة الاعلام و الاتصالات قد اصدرت امراً ادارياً بقطع الترابط البيني بين شركة كورك و بقية الشركات و ذلك على خلفية الخلاف القائم حول توقيع العقد الخاص بخدمة الاحتفاظ بالرقم الأمر الذي تراه شركة كورك غير عادل و مجحف بحق المشتركين  والشركة على حد سواء ،

كما لم تمنح هيئة الاعلام و الاتصالات شركة كورك الوقت المناسب للدراسة و  والرد على قرار التوقيع،  حيث أنه تم اتخاذ القرار بقطع الترابط البيني لاجل الضغظ على شركة كورك لتوقيع العقد  ، بل كان من المفترض على الهيئة أن تنتظر الرد الرسمي من قبل شركة كورك بعد اعطائها مهلة مناسبة  للرد بهذا الخصوص .

كما إن أي خلاف في وجهات النظر بين الهيئة و والشركات يجب ان يكون بعيداً كل البعد عن اقحام المشتركين بهذا الخلاف و معاقبتهم ،

ولذلك نرى بأن قرار هيئة الاعلام والاتصالات  مجحف و غيرعادل و لا يصب في مصلحة المواطن العراقي بل إن الهيئة ارتأت أن تعاقب المواطنين و تحرمهم من الخدمة مما يضر بمصالحهم بدل من ان تفكر في حلول مجدية و بديلة و الجلوس الى طاولة النقاش و التشاور، ضاربة بعرض الحائط مصلحة المواطن العراقي و الاساءة الى سمعة شركتنا و النيل منها.

 انها ليست المرة الاولى التي تجد شركة كورك نفسها مستهدفة وفي موقع مواجهة قرارات تعسفية ومجحفة بحقها مع العلم بأنها  تتوقع ان نلقى كل الدعم من الهيئة كوننا الشركة الوطنية العراقية الوحيدة وكون الهيئة الشريك الاستراتيجي في قطاع الاتصالات.

ولذلك تعرب شركة كورك عن اسفها الشديد لما آلت اليه الامور وتعتذر من مشتركيها لهذا القطع الغير مبرر وتعدهم بأنها تعمل على حل هذه المشكلة حالياً في اسرع وقت ممكن وهي من اولى اهتماماتها وتأمل بأن تتراجع هيئة الاعلام والاتصالات عن قرارها وتأمر بإعادة الترابط البيني لاجل حماية مصلحة المواطن العراقي .

 
Social-Korek-CMC_insta_Story-Bi