English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

ئەپلیکەیشنى کورەك – ڕێنماییەکان بۆ تۆمارکردنى هەژمارەکەت

a)      بۆ بەکارهێنەرانى (iOS ): سەردانى (App Store ) بکەن، ئەپلیکەیشنەکە داونلۆد بکەن لەڕێگەى ئەم لینکە  https://itunes.apple.com/us/app/korek-self-care/id995922010?ls=1&mt=8

بۆ بەکارهێنەرانى (Android ): سەردانى (play store ) بکەن، ئەپلیکەیشنەکە داونلۆد بکەن لەڕێگەى ئەم لینکە

https://play.google.com/store/apps/details?id=korek.hicmobile.com

b)      دواى داونلۆدکردنى، ئەپلیکەیشنەکە بەگەرى بخە و گرتە بکە لەسەر دوگمەى تۆمارکردن.

c)       دەتوانیت خۆت تۆمار بکەى لەڕێگەى داخلکردنى ژمارە مۆبایلى کورەك بۆ برگەى ناوى بەکارهێنەر/ مۆبایل، دواتر دەتوانیت زانیارى پرۆفایلەکەت نوێ بکەیتەوە لە هەر کاتێك بتەوێ (ناوت زیاد بکە، ئیمەیل، بەروارى لەدایکبوون، شارەکەت،....تادوایی).

تێبینی: ژمارەى کورەك دەبێ بە کۆدى نێودەولەتى دەست پێبکات. بۆ نموونە: 964750xxxxxxx

d)      پەیامێك دەبینیت بەم ناوەرۆکە " بەخێربێی.  بةسةركةوتوى تۆمارکراى له بزاردة كانم، نامةيةك بؤ مؤبايلةكةت نيردرا وشةى نةهينى تيدايه.دةتوانى له هةر كاتكيكدا برؤفا يلةكةت  نوى بكةيتةوه .

e)      لەڕێگەى ئەو ژمارە مۆبایلەى کە تۆمارت کرد، نامەیەکت پێدەگات ناوەرۆکەکەى پێکهاتووە لە پاسوێردى کاتى.

f)       برۆ نێو هەژمارەکەت لەڕێگەى داخلکردنى ژمارەى مۆبایلەکەت و پاسوێردى کاتى.

g)      پەیامێك دەبینیت بەم ناوەرۆکە " جونةزورةوه بةهوي وشةي نهينى كاتي تؤمار كرا ]تةنها بؤ يةكجار بةكارديت [ تكايه وشةي نهينيت بكؤره بؤ دلنيابون له حيسابةكةت ”. .

h)      پاسوێردە کۆنەکەت (ئەوەى بۆت هاتووە) داخل بکە، پاشان پاسوێردێکى نوێ بۆ خۆت دابنێ پێکهات بێت لە 6 پیت بۆ ئەوەى بەئاسانى بێتەوە یادت، هەروەها دووبارە پاسوێردە نوێیەکە داخل بکە.

i)        پەیامێك دەبینیت بەم ناوەرۆکە "وشةى نةهينى بةسةركةوتويى كؤردرا. تکایە جارێکيتر وةرةزوو بؤدلنيابون له حيسابة كةت"

j)        لەڕێگەى داخلکردنى ژمارە مۆبایلەکەت و پاسوێردە نوێیەکە بڕۆ نێو هەژمارەکەت.

k)      ئێستا پڕۆسەى خۆتۆمارکردنت تەواو کرد، تواناى ئەوەت هەیە دەستت بگات بە زانیارى هەژمارەکەت (باڵانس، ئۆفەرى کاراکراو، پشکى بەکارهاتوو و بەکارنەهاتوو، بەروارى بەسەرچوون....تادوایی) هەروەها دەتوانى کردارە هەمەجۆر ئەنجام بدەى وەك (کاراکردن، نوێکردنەوە،....تادوایی).

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە