English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

پاکێجەکانی ڤایبەر

 

کورەك بەردەوامە لە پێشکەشکردنى بەرهەم و ئۆفەرى پێشکەوتوو بە بەشداربووە بەڕێزەکان؛ نوێترین بەرهەمى کورەك بریتییە لە پاکێجەکانى ڤایبەر کە بە یەکێك لە گرنگترین ئۆفەر دادەنرێ کە بە نوى دابینکراوە بۆ بەکارهێنانى ئەپلیکەشنى (ڤایبەر). ئێستا دەتوانیت پاکێجەکانى ڤایبەر (ڕۆژانە، هەفتانە) کارا بکەیت کە تایبەتمەندنن بە خاسیەتەکانى (ڤایبەر)، کە هەریەك لە خاسیەتەکانى: (نامەى نووسراو، نامەى دەنگى، ئاڵوگۆرکردنى وێنەکان و ڤیدیۆ هەروەها دەستنیشانکردنى شوێن) دەگرێتەوە.

نرخەکان

دەتوانی پاکێجەکانى خوارەوە کارا بکەى بەگوێرەى نرخەکان، وردەکارییەکانیش لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:

بەشداریکردن ڕۆژانە هەفتانە
پشکى پاکێج (مێگابایت) 30 250
نرخى پاکێج بە (د.ع) 500 2,500
ماوەى بەردەستبوون بە (ڕۆژ) یەك ڕۆژ (24 کاتژمێر) 7
نوێکردنەوەى ئوتوماتیکى هەیە هەیە

 

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟

  • یەکێك لە پاکێجەکان (ڕۆژانە یان هەفتانە) کارا بکە.
  • سوودمەندبە لە بەکارهێنانى بەتەنها ئەپلیکەیشنى ڤایبەر (نامەى نووسراو، نامەى دەنگى، ناردنى وێنە و ڤیدیۆ، شوێنت بەش (شێر) بکه و وێنەى پڕۆفایلت بگۆڕە یان بارودۆخت نوێ بکەوە.....تادوایى.
  • خزمەتگوزارى ئەنجامدانى پەیوەندى لەڕێى ئینتەرنێت (VOIP) بۆ ئەم پاکێجانە بەردەست نییە.

 

ئەم خزمەتگوزارییە کەڵکى چییە بۆ بەشدارانى؟

لەڕێى بەکارهێنانى (ڤایبەر) لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت بمێنەوە و بەدواداچوون بۆ تازەترین گۆڕانکارییەکان بکە. بە خواستى خۆت پشکى دیاریکراوى (ڤایبەر) بەکاربێنە و بیرت لاى تەواوبوونى پشکەکەت نەبێ.

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن وەربگرم؟

  • ئەگەر هاتوو ئەپلیکەیشنى (ڤایبەر) لەسەر مۆبایلەکەت دامەزرا بێت، ئەوا ئەمانە دەستنیشان بکە:
  • یەكێك لە پاکێجەکانى ڤایبەر (ڕۆژانە یان هەفتانە) کارا بکە، لەڕێگەى:
  • پەیوەندیکردن بە #360*
  • یاخود لە مۆبایلەکەتەوە، ئەپلیکەیشنى کۆڕەك مۆبایل بکەرەوە
  • (ئەگەر هاتوو ڕێکخستنەکانت بۆ ئەنجام نەدرا بێت)، ئەوا رێکخستنى پێویستت پێ دەگات.
  • ڕێکخستنەکان سەیڤ (خەزن) بکە.
  • ئێستا دەتوانیت دەستبکەى بە بەکارهێنانى ئەپلیکەیشنى (ڤایبەر).
  • ئەگەر هاتوو ئەپلیکەیشنى (ڤایبەر) لەسەر مۆبایلەکەت دانەمەزرا بێت.
  • ئەپلیکەیشنى (ڤایبەر) بۆ مۆبایلەکەت دابمەزرێنە و دایبەزێنە لەڕێى: سەردانیکردنت بۆ (Google Play) یان بۆ (Apple Store).
  • ژمارەکەت (ژمارەى کوڕەك) داخل بکە.
  • کۆدى پێناست پێدەگات، کۆدەکە لە خانەى دیاریکراو داخل بکە و کۆتایى بە ڕێکخستنەکانى (ڤایبەر) بهێنە.
  • یەكێك لە پاکێجەکانى ڤایبەر (ڕۆژانە یان هەفتانە) کارا بکە، لەڕێگەى:
  • پەیوەندیکردن بە #360*
  • یاخود لە مۆبایلەکەتەوە، ئەپلیکەیشنى کۆڕەك مۆبایل بکەوە
  • (ئەگەر هاتوو ڕێکخستنەکانت بۆ ئەنجام نەدرا بێت)، ئەوا رێکخستنى پێویستت پێ دەگات.
  • ڕێکخستنەکان سەیڤ (خەزن) بکە.
  • ئێستا دەتوانیت دەستبکەی بە بەکارهێنانى ئەپلیکەیشنى (ڤایبەر).



بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە خزمەتگوزاری راژەی بەشداریوون 411 بکە

 

ستيكەرى كوڕەك

خونفشارياتى عێراقى

KOREK_Stickers_Pack 01
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە