English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

بەند و مەرجەکان

 

بۆ بەڕێوەبردنى چاڵاکى پێشبڕكێى (ببەرەوە لەگەڵ کورەك)

چاڵاکى پێشبڕکێى بۆ سەرخستنى خزمەتگوزارى پێشکەشکراو لەلایەن کورەك تیلیکۆمەوە.

  1. کۆدى بەردەست بۆ کورتەنامە:

وڵات

کۆمپانیا

خزمەتگوزارى

کۆد

نرخ

عیراق

کورەك تیلیکۆم

پێشبڕکێى کورتەنامه

350

1000 د.ع

عیراق

کورەك تیلیکۆم

بەشداریکردن

330

  • 300 د.ع

 

  • 1.1- تێچووى هەر نامەیەکى ناردراو بۆ 350 برى 1000 دینارى عیراقییە، هەموو ئەو کورتەنامانەى کە لە (350)ەوە دەنێردرێن بەخۆڕاییە.
  • 1.2- بە بەشداریکردنت له پێشبڕکێى (ببەرەوە لەگەڵ کورەك) یەك رۆژى ئەزمونى بەخۆڕایى وەردەگریت؛ دواى تێپەڕینى ڕۆژەکە، ڕۆژانه 300 دینارى عیراقى لە باڵانسەکەت کەم دەکرێتەوە.
  • 1.3- بەشداربووانى کورەك دەتوانن بەشدارى لە پێشبڕکێى (ببەرەوه لەگەڵ کورەك) بکەن بە ناردنى هه‌ر وشەیه‌ك یاخود كورته‌نامه‌یه‌كی به‌تال بۆ ژمارە330 هەر بەشداربووێك خاڵى زیادە وەردەگرێ بۆ بردنەوەى خەڵاتەکان، هەروەها ڕۆژانە زانیارى بەپێزى پێ دەگات لە خزمەتگوزارى (لە ڕۆژێکى وەك ئەمڕۆ ڕووى دا). لە لایەکى دیکەوە، بەشداربووان لەکاتى نوێکردنەوەى خزمەتگوزارییەکە بەسەرکەوتوویى (1) باڵانسى یارى وێب (InstaWin) بەدەستدەهێنن لە پێگەى ئەلیکترۆنى:بۆ هەلى بردنەوەى 250,000 دینارى عێراقى دواى وەڵامدانەوەى ١٠ پرسیارى یەك بەدواى یەك بە دروستى. بۆ ڕاگرتنى بەشداری، پێویستە بەشداربوو وشەى (بوەستە) بە نامەیەك بنێرێ
  • 1.4- ئەم پێشبڕکێیە هه‌موو ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كوره‌ك خه‌لات ده‌كات كه‌ بالانس پرده‌كه‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شداربوو هیچ تێچوونیك لە ئەستۆ ناگرێ، ته‌نها له‌کاتی پڕکردنه‌وه‌ی بالانس به‌بێ ‌ لەبەرچاوگرتنی بری پڕکردنه‌وه‌كه‌ به‌شداربوو بری یه‌ك خال به‌ ده‌ستده‌هینێ كه‌ هه‌لی به‌شداربوونی له‌ خه‌لاتی هەفتانه‌ و مانگانه‌ پێده‌به‌خشی بەگوێرەى ماوە خزمه‌تگوزارییەکە کە لەڕێى تیروپشکەوەوە دەستنیشاندەکرێ.

     

    ڕێکخەرى پێشبڕکێیەکە

  1. 2.1 کورەك تیلیکۆم تۆڕى گەیاندنى مۆبایل کە بارەگاکەى لە (عیراق)ە.

  2. ناوی پێشبڕکێیەکە
    • 3.1- ببەرەوە لەگەڵ کورەك
  3. شوێن
    • 4.1- عیراق
  4. خشتەی کاتی پێشبڕكێیەکە
    • 5.1- پێشبڕکێیەکە لە ٢٠ى حوزەیرانى ٢٠١٧ دەستپێدەکات و درێژدەکرێتەوە تا ٣٠ى ئەیلولى ٢٠١٨. هەموو ئەوانەى بەشداریان لەم پێشبڕکێیە کردووە له ماوەى یەکەم (20/6 / 2017- 29//06/ 2018) هەر بە بەشداربوو دەمێننەوە و سەرجەم ئەو خاڵ و دەرفەتانەى کە لە ماوەى پێشوو بەدەستیانهێناوە پارێزراودەبن. تکایه بۆ پێداچوونەوە، سەردانى ئەم ماڵپەڕە بکە cashchallenge.korektel.com
  5. قایلبوون بە بەند و مەرجەکان

    6.1-   هەموو بەشداربووێك زامنى ئەوە دەکات کە ئەم بەند و مەرجانەى خوێندووتەوە و بەتەواوتى لێیان تێگەیشتووە کە لە ماڵپەری cashchallenge.korektel.com بڵاو کراونەتەوە.

    6.2-   بە ناردنی کورتەنامەیەکی نووسراو بۆ ژمارە 350، یاخود بە تۆماركردن له‌ خزمه‌تگوزاری به‌شداربوون بە ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ  330، بەشداربووان واژوو لەبارەی قایلبوونیان بەتەواوەتی دەکەن و بەتەواوەتی حاڵیبوون لە هەموو بەند و مەرجەكان هەروەها قایلن بە:

    6.2.1-  وەرگرتنی کورتەنامەى نووسراو پەیوەست بە پێشبڕکێى (ببەرەوە لەگەڵ کورەك) لە لایەنى ڕێکخەرەوە بۆ مۆبایلەکانیانەوە.

    6.2.2- وەرگرتنی کورتەنامە یان ئۆفەرە ڕێکلاکراوەکان لەڕێى کورتەنامەى نووسراوە لە لایەنى ڕێکخەرەوە یان کۆمپانیایەکى دیکە کە مامەلە لەگەڵ لایەنى ڕێکخەر دەکات. 

    6.3- لایەنى ڕێکخەر مافی ئەوەی هەیە لە هەر کات و ساتێکدا ئۆفەرەکە یان ئەو بەند و مەرجانە هەڵبوەشێنيتەوە یان هەمواریان بکات. لەکاتى بوونى هەر گۆڕانکارییەك ئەوا لە ماڵپەری cashchallenge.korektel.com بڵاو دەکرێتەوە.

    6.4-  لە حالەتی سەرهەڵدانى ناکۆکى لەبارەی بەند و مەرجەکان و بەڕێوەبردن و دەرئەنجامەکان هەروەها هەموو ئەو شتانەى کە پەیوەندارن بە پێشبڕكێیەکە، دوا بڕیار لە لایەن ڕێکخەرەوە دەدرێت و ناکرێ وتوێژ لەبارەییەوە بکرێ.

    6.5-  ئەم ڕێکەوتنامەیە لەبارى جێبەجێکردنە و کارایە بەدرێژایى بەردەستکردنى ئەم ئۆفەرە لەلایەن ڕێکخەرەوە (ڕاگیرانی کاتی ئۆفەرەکە بە هەند وەرناگیرێت لەپێناوی هۆکارەکانی بەکارخستن، بۆ نموونە لەکاتی چاککردنەوەکان، چاککردنەوەی بەرنامە بۆ دارێژراو یان بۆ ئەنجامەدانی پەرەپێدان).

     

  6. بەشدارانی پێشبڕکێ
    • 7.1- ئەمانەی خوارەوە شایستەی بەشداریکردنن:

7.1.1-  کەسانى ئاسایى (جگە لە کارمەندانى لایەنى ڕێکخەر، یان هەر یەك لە هاوبەشانى لایەنى ڕێکخەر لە ماوەی ئۆفەرەکەدا، هەروەها خزمانیان تا پلەى چوارەم و هاوسەرانیان دەگرێتەوە)، لەگەڵ کڕیارانى کۆمپانیاى کورەك تیلیکۆم لە ماوەى پێشبڕکێیەکەدا. ئەگەر کەسى براوە کەمتەمەن بوو ئەوا پێویستە سەرپەرشتیارى براوە ئامادە بێت لە ڕۆژى ڕادەستکردنى خەڵات بە براوە، هەروەها دەبێ سەرپەرشتیار ناسنامە یان بەڵگەنامەیەكى پێ بێت کە بسەڵمێنى کە سەرپەرشتیارى کەسى براوەیە. 

  7.1.2- قەوارە یاساییەکان (بۆ نموونە بەشداربووانى خزمەتگوزارى مۆبایل کە خاوەندارى دەکرێ لەلایەن کۆمپانیاکان جا هەر کۆمپانیایەکى گەیاندنى بەشدار لەم هەڵمەتە بێت). تەنها کەسی ڕێپێدراو مافى هەیە بە نوێنەرى قەوارەکان واژووى وەرگرتنى خەڵات بکات. 

    7.1.3-  لایەنى ڕێکخەر مافى هەیە لەسەر بنەماى بوونى هۆکارێکى مەعقول هەر بەشدارێك دووربخاتەوە، بەوەى کەسى بەشدار پێشێڵى هەر خاڵێکى مەرج و بەندەکانى کرد بێت. 

7.1.4- لەڕێگەی بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە، بەشداران پێویستە زامنى ئەوە بکەن کە هەموو ئەو زانیارییانە کە ناردوویانە ڕاستن و بەرکارن و بێکەموکوڕین.

7.1.5- ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كه‌می پێشبڕکێکەدا (20/06/2017-29/06/2018)  به‌شداریان كردوه‌ ئه‌وا هەر بە  به‌شداربوو دەمێننەوە و  هەموو ئەو خاڵ و دەرفەتانەى کە ماوەى پێشوو کۆیان کردووتەوە پارێزراو دەبن. 

  • 1.1- ئەم پێشبڕکێیە هه‌موو ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كوره‌ك خه‌لات ده‌كات كه‌ بالانس پرده‌كه‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شداربوو هیچ تێچوونیك لە ئەستۆ ناگرێ، ته‌نها له‌کاتی پڕکردنه‌وه‌ی بالانس به‌بێ ‌ لەبەرچاوگرتنی بری پڕکردنه‌وه‌كه‌ به‌شداربوو بری یه‌ك خال به‌ ده‌ستده‌هینێ كه‌ هه‌لی به‌شداربوونی له‌ خه‌لاتی هەفتانه‌ و مانگانه‌ پێده‌به‌خشی بەگوێرەى ماوە خزمه‌تگوزارییەکە کە لەڕێى تیروپشکەوەوە دەستنیشاندەکرێ.

     

  1. بەرکاربوون و گەیشتن بە زانیارییەکان و میکانیزمى پاشەکشێکردن

    8.1- سەرجەم زانیارییەکانى تایبەت بە پێشبڕکێیەکە بۆ بەشدارانى پێشبڕکێ بەردەستکراوە لە ماڵپەری cashchallenge.korektel.com.

    8.2- زانیارى پەیوەست بە ژمارەى چانس (بەشدارییەکان/ چانس)انەى کە بەشداران بەدەستیان هێناوە لە ماوەى پێشبڕکێدا؛ بە وەرگرتنى کورتەنامەیەکى نووسراو بۆ بەشداران لەبارەیانەوە ئاگاداردەکرێنەوە؛ ئەمەش وەک بەشێکە لە وتوێژى نێوان پێشبڕکێکاران و یارى پرسیارەکان، هەروەها لە نێوان بەشداران و خزمەتگوزارى (لە ڕۆژێکى وەك ئەمڕۆ ڕووى دا). بۆ زانینى باڵانسى خاڵەکان لە هەر کاتێکدا، بەشداربوو دەتوانێ وشەى (باڵانس) یان (score) بە نامەیەک بنێرێ بۆ ژمارە 350.

    8.3- هەموو بەشداربووێک دەتوانێ لە پێشبڕكێیەکە بکشێتەوە یان دەتوانى زانیارییەکان لەبارەى پێشبڕکێیەکە وەرنەگرێ ئەویش بە ناردنى وشەى (وەستان) بە نامەیەك بۆ 350. هەروەها بەشداربوو دەتوانێ سەرلەنوێ دەستبکات بە ناردنى نامەى نوێ بۆ کۆدى تەرخانکراو بەمەش وەها ڕەچاوى بۆ دەکرێ دیسانەوە بووە بە بەشدارى پێشبڕکێیەکە.

    8.4- لەکاتى کۆتاهاتنى پێشبڕكێیەکە، ئەوا لایەنى ڕێکخەر بڵاوکراوەیەک لەبارەی کۆتاییهاتنی پێشبڕكێیەکە لە ماڵپەرى فەرمى تایبەت بە پێشبڕکێیەکە بڵاودەکاتەوە کە ماڵپەرى (cashchallenge.korektel.com)ە.

    8.5-  لەکاتى هەڵوەشانەوەى هەر کودێك، ئەوا چانسى سەرجەم بەشداران دەپارێزێ ئەوانەى کە بەشدارییان کردووە لەرێى کۆدى هەڵوەشێندراو بۆ بردنەوەى خەڵات.

    8.6-  هەر پچڕانێک یان هەر کۆتاییهێنانی زووترى پێشبڕكێیەکە نابێ لە لایەنى ڕێکخەرەوە ئاشکرا بکرێت لەبەر پابەندبوون بە ڕادەستکردنى ئەو خەڵاتانەى کە بەشداران بردوویانەتەوە هەروەها لەبەر جێبەجێکردنى ڕێوشوێنى پێویستى دیکە. جگە لەم حالەتانەى کە تێیدا پچڕان یان کۆتاییهێنانی پێشبڕكێیەکە ڕووى دابێت بەهۆی ئەو ڕووداوانەى کە لە دەرەوەی جلەوی (کۆنترۆلی) لایەنى ڕێکخەرە.

    8.7- لایەنى ڕێکخەر مافی ئەوەى نییە هیچ زانیارییەکى کەسى تایبەت بە بەشدارانى پێشبڕکێیەکە بۆ لایەنێکى دیکە ئاشکرا بکات مەگەر لە لایەن یاساوە ئەو داواکارییەی ئاراستە کرا بێت یان بۆ ملکەچکردن بێت بەرانبەر بە دامودەزگاکانى حکومەتی عيراق. لایەنى ڕێکخەر ماقى پارێزراو دەبێت لە نەچوونى بۆ نێو دانوسانى نووسراو یان هەر جۆرە پەیوەندییەکى دیکە بە بەشدارانى پێشبڕکێیەکە بەڵکو تەنها دەبێ یەکانگیربێت لەگەڵ حوکم و مەرجەکان یان دەبێ بەگوێرەى پێداویستییەکانى یاسادانانى ئێستاى عیراق بێت.

     

  2. یاساکانی بەشداریکردن لەپێشبڕكێیەکە:

    9.1- بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێیەکە ، بەشداربوو دەبێ کورتەنامەیەکى نووسراو بنێرێ بۆ کۆدى تەرخانکراو کە ئەویش کۆدى 330 یان 350 یە. 

    9.2- لەکاتى بەشداریکردن لە پێشبڕکێ ئەوا کەسى بەشدار، یەکەم چانسى بردنەوەى خەڵات بەدەستدەهێنێ و لەگەڵ نامەى بەخێرهێنان کە پرسیارێك و لانیکەم دوو وەڵام لەخۆدەگرێ (یەك وەڵام راستە و وەڵامەکانى دیکەش هەڵەن) کەسى بەشدار وەڵامى پرسیارەکە دەداتەوە بە ناردنى کورتەنامەیەك کە وەڵامى ڕاست لەخۆدەگرێ (وەڵامەکان بەشێوەى ژمارەن) بۆ کۆدى تەرخانکراو.

    9.3-  لە بەرانبەر هەر وەڵامێکى ڕاست، بەشداربوو لاینیکەم 20 چانس وەردەگرێ وەك کە بەدرێژایى پێشبڕکێیەکە کۆدەکرێتەوە. بەشداربوو لە بەرانبەر هەر وەڵامێکى هەڵە 10 چانس وەردەگرێ. بۆ هەر وەڵامێکى ڕاست خاڵەکان زیاد دەکرێن بە دوو قۆناغ:

    9.3.1- قۆناغى بنەرەتى: بەشداربوو لە شێوازى بنەرەتى 20 چانس وەردەگرێ لە بەرانبەر هەر وەڵامێکى ڕاست هەروەها 10 چانس وەردەگرێ لە بەرانبەر هەر وەڵامێکى هەڵە.

               9.3.2-  قۆناغەکانى پاداشت: چەند قۆناغێکى پاداشتکردن هەیە کە تێیدا بەشداربوو چانسى زیاتر وەردەگرێ لەوەى لە قۆناغى بنەرەتى وەری دەگرێ. ئەم قۆناغە بۆ چەند خولەکێك بەردەوام دەبێت. 

    9.4- به‌شداربووانی كوره‌ك  به‌ هه‌مان شیوه‌ ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌خزمه‌تگوزاری (له‌ ڕۆژێکى وەك ئەمڕۆدا)كه‌ چانسی زیاتریان پێده‌به‌خشی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌لاته‌كان و لەگەڵ چه‌نده‌ها زانیاری به‌پێز و1 یه‌كه‌ی یاری ویب  . ‌خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ ڕۆژانە نوێدەکرێتەوە لەکاتى نوێکردنەوەى بەشدارى بری 20 چانس دەخرێتەسەر چانسەکانى دواین پڕکردنەوەى بەشداریکردن.

  3. شوێن، ڕێکەوت، کات و ڕیزبەندی خەڵاتەکان

10.1 نابێ هەمان بەشداربوو MSISDN)) لە جارێك زیاتر هەمان خەڵات بباتەوە لە ماوەى پێشبڕکێیەکەدا.

10.2 تۆمارى بەشداران بەدرێژایى پێشبڕکێیەکە دەستپێدەکات لە کاتژمێر 00:00:01ى یەکەم ڕۆژى پێشبڕکێیەکە و بەکۆتادێت لە کاتژمێر 23:59:59 ى دواهەمین ڕۆژى پێشبڕکێیەکە. 

10.3 خەڵاتەکان لە هەمان پێگەى لایەنى ڕێکخەر بە ئامادەبوونى لایەنى پەیوەندار ڕادەستدەکرێن.

10.4- خەڵاتى ڕاستەوخۆ (یارى وێب):

10.4.1- بەشداربوو دەبێتە براوەى خەڵاتى 250,000 دینارى عێراقى لە هەر جارێکدا کە وەڵامى ڕاست دەداتەوە بۆ ١٠ پرسیارى یەك یارى و لە کاتى دیاریکراوى ڕێپێدراو. ئەو بەشداربووانەى کە سەردەکەون بۆ یارییە بریتین لە بەشدارانى خزمەتگوزارى (لە ڕۆژێکى وەك ئەمڕۆ ڕووى دا).

10.4.2- تەنها سێ بەشداربوو دەتوانن لە هەمان ڕۆژدا ببنە براوەى خەڵاتى ڕاستەوخۆ؛ دواى ئەمە یارییەکە دادەخرێ بۆ ڕۆژى دواتر.

10.5 خەلاتى هەفتانە

    10.5.1- هەفتانە یەك براوە دەستنیشاندەکرێ و خەڵاتەکەشى پێکهاتووە لە 1,000,000 دینارى عیراقی لەم ڕێکەوتانەى خوارەوە:

06/07, 13/07, 20/07, 03/08, 10/08, 17/08, 31/08, 07/09 14/09

   10.5.2- تۆمارەکە پێکدێت لە کۆمەڵێ داخڵکردن کە هاوتەریبە لەگەڵ کۆى ئەو چانسانەى کە هەموو بەشداربووێك بەدەستى هێناوە تا دوا ڕۆژى شەممە کاتژمێر 23:59:59. لە ماوەى پێشبڕکێیەکەدا هەموو ئەو چانسانەى کە بەشداربوو بەدەستى هێناوە بە وەڵامەکانى، ژمارەیەکى ڕاکێشانى بێهاوتا بۆ تەرخاندەکرێ لە داتابەیسی بەشداران. بۆ نموونە، 5  چانس بۆ وەڵامێكى ڕاستى ئەو ژمارەیەى (MSISDN) کە بەدەستى هێناوە 5 جار شایستەى دەکات بۆ چوونەنێو تیڕوپشك؛ هەروەها 500 چانس= 500 جار ڕاکێشانى تیروپشک بۆ بردنەوەى خەڵات. ڕاکێشانى هەر تیروپشکێك تەنها یەك براوە دەستنیشان دەکات.

10.5.3- براوە لەلایەن کورەك تیلیکۆمەوە ئاگادار دەگرێتەوە لەڕێى پەیوەندییەکى بەو ژمارەیەى کە براوەى پێوەى بەشدارى لە پێشبڕکێیەکە کردووە. براوە لە ماوەى 10 رۆژى کار لەو ڕێکەوتەى کە دەستنیشانکراوە ئاگاداردەکرێتەوە. ناوى یەکەم یان پیتى یەکەمى کەسى براوە ڕادەگەیەندرێ لەڕێى کورەك تیلیکۆمەوە یان لەڕێى نامەیەکى نووسراو بۆ سەرجەم بەشدارانى تۆمارەکە.

10.5.4 پەیوەندار بە خەڵاتى هەفتانە، بەشداربووانى کورەك بە یەکجار پڕکردنەوەى باڵانس بەشداردەبن لە بردنەوەى خەڵات لە ماوەى هەفتەى دیاریکراودا. بەشداربوو لە بەرانبەر هەر جارێکى پڕکردنەوەى باڵانس ئەوا 1 خاڵ وەردەگرێ.

10.5.5 براوەکانى خەڵاتى هەفتانە ناتوانن زیاتر لە جارێك خەڵاتى هەفتانە ببەرنەوە. بەڵام دەتوانن بەشداربن لە بردنەوەى خەڵاتەکانى دیکە.

10.6- خه‌لاتی مانگانه‌:

10.6.1  مانگانه‌ یه‌ك براوه‌ ده‌ستنیشاندەکرێ بۆ ئەم خەڵاتە کە برەکەى پێکهاتووە لە 10.000.000د.ع بە نەخت لەم دوو ڕێکەوتەى خوارەوە:

27/07 و 24/08

10.6.2- تۆمارەکە پێکدێت لە کۆمەڵێ داخڵکردن کە هاوتەریبە لەگەڵ کۆى ئەو چانسانەى کە هەموو بەشداربووێك بەدەستى هێناوە تا دوا ڕۆژى شەممە کاتژمێر 23:59:59. لە ماوەى پێشبڕکێیەکەدا هەموو ئەو چانسانەى کە بەشداربوو بەدەستى هێناوە بە وەڵامەکانى، ژمارەیەکى ڕاکێشانى بێهاوتا بۆ تەرخاندەکرێ لە داتابەیسی بەشداران. بۆ نموونە، 5  چانس بۆ وەڵامێكى ڕاستى ئەو ژمارەیەى (MSISDN) کە بەدەستى هێناوە 5 جار شایستەى دەکات بۆ چوونەنێو تیڕوپشك؛ هەروەها 500 چانس= 500 جار ڕاکێشانى تیروپشک بۆ بردنەوەى خەڵات. ڕاکێشانى هەر تیروپشکێك تەنها یەك براوە دەستنیشان دەکات.

10.6.3-براوە لەلایەن کورەك تیلیکۆمەوە ئاگادار دەگرێتەوە لەڕێى پەیوەندییەکى بەو ژمارەیەى کە براوەى پێوەى بەشدارى لە پێشبڕکێیەکە کردووە. براوە لە ماوەى 10 رۆژى کار لەو ڕێکەوتەى کە دەستنیشانکراوە ئاگاداردەکرێتەوە. ناوى یەکەم یان پیتى یەکەمى کەسى براوە ڕادەگەیەندرێ لەڕێى کورەك تیلیکۆمەوە یان لەڕێى نامەیەکى نووسراو بۆ سەرجەم بەشدارانى تۆمارەکە

 

10.6.4-به‌شداربووانی كوره‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی ته‌لەفۆنى فاتوره‌یان هه‌یه‌ چانسی بردنه‌وه‌ی خه‌لاتی هه‌فتانه یان ده‌بیت به‌ هه‌مان شیوه‌ له‌ كاتی پركردنه‌وه‌ی بالانسیش له‌ به‌رواری وه‌رگرتنی موله‌ت تاوه‌كو 3 مانگ.له‌ هه‌رپركردنه‌وه‌یه‌كی بالانس یاخود ئه‌نجام دانی هه‌رپه‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی چانسیكی وه‌رگرتنی خه‌لات وه‌رده‌گرن.

10.6.5 نابێ براوەکانى خەڵاتى مانگانه‌ زیاتر لە جارێك خەڵاتى مانگانه‌ ببەرنەوە، بەڵام دەتوانن بەشداربن لە بردنەوەى خەڵاتەکانى دیکە.

خەڵاتى گەورە

     10.7.1- براوەى خەڵاتى گەورە بە ڕاکێشانى تیروپشك دەستنیشاندەکرێ لە ڕێکەوتى ٢٨ى ئەیلول.

     10.7.2- براوەى خەڵاتى گەورە خەڵاتەکەى بریتییە لە 50,000,000 دینارى عیراقى نەختینە.

   10.7.3- تۆمارەکە پێکدێت لە کۆمەڵێ داخڵکردن کە هاوتەریبە لەگەڵ کۆى ئەو چانسانەى کە هەموو بەشداربووێك بەدەستى هێناوە تا دوا ڕۆژى شەممە کاتژمێر 23:59:59. لە ماوەى پێشبڕکێیەکەدا هەموو ئەو چانسانەى کە بەشداربوو بەدەستى هێناوە بە وەڵامەکانى، ژمارەیەکى ڕاکێشانى بێهاوتا بۆ تەرخاندەکرێ لە داتابەیسی بەشداران. بۆ نموونە، 5  چانس بۆ وەڵامێكى ڕاست ئەو ژمارەیەى (MSISDN) کە بەدەستى هێناوە 5 جار شایستەى دەکات بۆ تیڕوپشك؛ هەروەها 500 چانس= 500 جار ڕاکێشانى تیروپشک بۆ بردنەوەى خەڵات. ڕاکێشانى هەر تیروپشکێك تەنها یەك براوە دەستنیشان دەکات.

10.7.4- براوە لەلایەن کورەك تیلیکۆمەوە ئاگادار دەگرێتەوە لەڕێى پەیوەندییەکى بەو ژمارەیەى کە براوەى پێوەى بەشدارى لە پێشبڕکێیەکە کردووە. براوە لە ماوەى 10 رۆژى کار لەو ڕێکەوتەى کە دەستنیشانکراوە ئاگاداردەکرێتەوە. ناوى یەکەم یان پیتى یەکەمى کەسى براوە ڕادەگەیەندرێ لەڕێى کەناڵى ئاسمانى کورەك یان لەڕێى نامەیەکى نووسراو بۆ سەرجەم بەشدارانى تۆمارەکە.

10.7.5- بەشداران تەنها بە یەك جار بەشداریکردن شایستەى بردنەوەى خەڵات دەبن.

8.10- خەڵاتى زیادکراو

     10.8.1- سەربارى بوونى خەڵاتى هەفتانە و خەڵاتى گەورە لە ماوەى پێشبڕکێیەکەدا، هەروەها کورەك تیلیکۆم خەڵاتى زیادکراو بۆ بەشدارانى پێشبڕکێى ڕادەگەیەنێ ئەویش لەڕێى ڕاکێشانى تیروپشك یانیش ڕاستەوخۆ ئەو بەشداربووە خەڵاتدەکات کە خاوەنى گەورەترین ژمارەى نامەیە (خەڵاتى سوپرایز)له‌وانه‌یه‌ خه‌لاته‌كه‌ی ئامێرى ئه‌لیكترونی یاخود بری 300.000د.ع بیت.

10.8.2- ئەو بەشدارانەى کە لە ماوەى کاتى هاوشێوەى خەڵاتى سوپرایز بەشداریان کردووە شایستەى بردنەوه دەبن.

10.8.3- نابێ براوەى خەڵاتى زیادکراو لە جارێک زیاتر ببێتە براوەى خەڵاتى زیادکراو، بەڵام دەکرێ ببێتە براوەى هەر خەڵاتێکى دیکە.

 10.8.4-له‌وانه‌یه‌ براوه‌ خه‌لاتی زیاددكراو به‌شیوه‌ی نه‌ختینه‌ وه‌ربگری.

10.9-خه‌لاتی تیروپشكی راسته‌وخو:

10.9.1-كورك تیلیكوم ڕاستەخۆ ٣ تیروپشك ڕادەکێشێ بۆ دەستنیشانکردنى براوەى خەڵاتەکان. لەمیانى ئەم چاڵاکییانەدا، ئامێرى iphone x دەکرێتە خەڵاتى ئەو بینەرەى کە بەخت یاوەرى دەبێت لە تیروپێشكەکە دەردەچێت.

10.9.2- هه‌لی بردنه‌وه‌ بوئاماده‌بوانی پروگرامه‌كه‌یه‌

10.9.3-ناكری براوه‌ی خه‌لاتی راسته‌وخوی پروگرام براوه‌ی خه‌لاتیكی تری تیروپشك بیت ،به‌لام هه‌لی بردنه‌وه‌ی خه‌لاته‌كانی دیكه‌ی هه‌یه‌.

10.9.4- له‌وانه‌یه‌ براوه‌ خه‌لاتی نه‌ختی وه‌رگری به‌ نرخی خەڵاته‌كی خۆی. 

11. مه‌رجه‌كانى خه‌ڵاته‌كان

11.1 سەرجەم خەڵاتەکان ڕادەستدەکرێن لە ماوەیەك کە تێناپەڕێ لە 30 ڕۆژ بەسەر ڕێکەوتى کۆتاهاتنى پێشبڕكێیەکە.

11.2 براوە بەرپرسیارە لە پێدانى باج و گومورگى شایستەى خەڵاتەکە بەگوێرەى هەر یاساى پەیوەندارى هەنووکە.

11.3  لایەنى ڕێکخەر پەیوەندى بە براوەکان دەکات. براوه‌كان ده‌بێ به‌ نووسراوێك دووپاتى بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان خاوه‌نى ياسايى ژمارەى سیمکارتى براوەن و مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگرن هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ پێويستانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لايه‌ن ڕێکخەرەوە پێيان ده‌درێت. دەکرێ خەڵاتەکە ڕادەستى نوێنەرى براوەکە بکرێت، ئەویش لەسەر بنەماى بەڵێننامەیەك بە دەستخەتى کەسى براوە.

11.4 به‌ به‌شداريكردن له‌م پێشبڕكێیە‌، به‌شداران ده‌بێ قايل بن كوره‌ك تیلیکۆم زانيارييه‌ كه‌سييه‌كانيان له‌ناويشيانه‌وه‌( ناو و نازناو و وێنه‌ى فۆتۆ و گرته‌ى ڤيدۆييان) بە مه‌به‌ستى ڕێكلام به‌كاربهێنێت به‌بێ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى پێشوه‌خته لە براوە و  بەبێ هیچ بەرانبەرێك.

11.5 لایه‌نی ریكخه‌ر5 براوه‌ هه‌لده‌بژیریت،له‌ حاله‌تی وه‌رنه‌گرتنی خه‌لاته‌كه‌ له‌ لایه‌ن براوه‌ ئه‌وا مافی ریكخه‌ره‌ كه‌ په‌یوه‌ندی بكات به‌ یه‌كه‌ییك له‌ به‌دیله‌كان بووه‌رگرتنی خه‌لاته‌كه‌،له‌ ماوه‌ی 10 روژ ئه‌گه‌ر به‌دیله‌كان ئاماده‌نه‌بون بوه‌رگرتنی خه‌لاته‌كه‌ ئه‌وا خه‌لاته‌ كه‌ ده‌بیته‌وه‌ به‌ مولكی ریكخه‌ر پاش گه‌رانه‌وه‌ بو ده‌سته‌ی راگایه‌ند و په‌یوه‌ندی .

11.6 ئه‌و بریارانه‌ی كه‌ لایه‌نی ریكخه‌ر ده‌ری ده‌كات كوتاییه‌ و ریگه‌ به‌ هیچ گفتوگویه‌ك نادریت، مافی گواستنه‌وه‌ خه‌لاته‌كانیش نیيه‌،

 12.سنووری به‌رپرسیاریه‌تی 

1-12 لایه‌نی ریكخه‌ر هیچ به‌رپرسیاریه‌تیك هه‌لناگری له‌سه‌ربوونی هه‌رهه‌له‌یه‌ك یاخود دواكه‌وتنیك یاخود بوونی هه‌ر كیشه‌یه‌ك له‌ ناردن و به‌كارخستن یاخود لاوازی له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی كاتیك له‌ژیركونترولی لایه‌نی ریكخه‌ردا نه‌بیت ئه‌مه‌ش ته‌نها بونمونه‌یه‌.

12.2 لایه‌نی ریكخه‌ر مافی وه‌ستاندی كاتی پیشبركێیەکەى هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ ریكخستنه‌وه و نوێبونه‌وه‌ و چاكکردنی هه‌ر كیشه‌یه‌ك کە هه‌بێ، له‌ هه‌مان كاتدا لایه‌نی ریكخه‌ر بەلێن ده‌دات به‌ كردنه‌وه‌ی پیشبركی كه‌ به‌زووترین كات.

12.3 لایه‌نی ریكخه‌ر ئاموژگار  به‌شداربووان ده‌كات كه‌ به‌ وریاییەوە مامه‌له‌ بكه‌ن وریوشوینی ته‌ندروست بگرنه‌به‌ر له‌ كاتی به‌شداری كردن له‌ پیشبركێیەکه‌.

13-پاكانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی له‌ گرانتیه‌كان.

  13.1به‌شداربووان قایل ده‌بن كه‌ به‌شداریكردنیان له‌م پیشبركی یه‌ له‌ سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی تایبه‌تی و بریاردانی خویه‌تی به‌ هیچ شیوه‌ك زوری لینه‌كراوه‌بوبه‌شداریكردن له‌م پیشبركی یه‌.

13.2لایه‌نی ریكخه‌ر به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك زامنی نه‌وه‌ستان یاخود نه‌بوونی هه‌له‌ ناكات له‌ ماوه‌ی پێشبڕکێیەکە.

13.3-لایه‌نی ریكخه‌ر و به‌ریوه‌به‌ره‌كان و كارمه‌نده‌كان و وه‌كیله‌ كان به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی زه‌ره‌ر یاخود زیان یان هه‌ر رووداویكی نه‌خوازراو هه‌لناگرن كه‌ له‌وانه‌یه‌ رووبه‌رووی به‌شداربووان ببێته‌وه‌.

13.4لایه‌نی ریكخه‌ر به‌هیچ شیوه‌یه‌ك به‌رپرسیارنییه‌ له‌ هه‌ركیشه‌یه‌ك یاخوود وه‌ستانیكی هونه‌ری كه‌ رووبدات له‌هه‌ر توڕێكی گەیاندن یاخود كیشه‌ی ته‌كنیكی له‌ سیسته‌می كومپیوته‌رو ئینته‌رنیت یاخود وه‌ستانی پروگرامه‌كه‌ له‌كاتی داخل كردنی هه‌ر ئیمەیل و ماڵپەڕێکى ئه‌لیكترونی یاخود دابه‌زینی هه‌ر پروگرامیگ له كاتی داخل بوون بو پیشبركی كه‌ كه‌ ببیته‌ هۆی تیكچوون و زیان بۆ كومپیوته‌ره‌كه‌ .

13.5- له‌كاتی به‌شداریكردن له‌ پیشبڕکێیەکە به‌شداربووان قایل ده‌بن كه‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ نه‌كه‌ن له‌ له‌ لایه‌نی ریكخه‌ر و كومپانیا به‌شداره‌كانی پیشبركی كه‌ وبه‌ریوه‌به‌ره‌كان و وه‌كیله‌كان له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و زیانانه‌ی پیان گه‌شتوه‌ ((وه‌كو زیانی تایبه‌تی و ناراسته‌وخو))كه‌ له‌ وانه‌یه‌ پیان گه‌شتبیت، هه‌ر زیانیكی تریش به‌بی جیاكردنه‌وه‌ وه‌كو مردن وزیانی كه‌سی و زه‌ره‌ر له‌ مولكه‌كانی .

 

14. پاراستنی زانیارییەکان و پروپاگەندە

14.1 زانیارییە کەسیەتییەکان کە پەیوەستن بە دەنگ، وێنە، ناو یان ناونیشان و هەر زانیارییەکی پەیوەندار لە سیستەمى دۆسیەى ڕێکخەر وەك سیستەمى کۆنترۆڵى داتاکان، و دەکرێ بەکاربهێندرێت لە بەشداریکردن لە پێشبڕكێیەکە هەروەها لە بڵاوکردنەوەی ئیمەیلى ڕیکلامى، یان لە مەبەستەکانی دیکە کە پەیوەندارن بە خزمەتگوزارییەکانی لایەنى ڕێکخەر، بەو مەرجەی بە پێچەوانەی ئاماژەپێکراوەکان نەبێت.

14.2 بەشداران قایل دەبن بەوەى لەکاتى بردنەوەى خەڵات، ناویان و بەشێك لە ژمارەى ئەو مۆبایلەى کە پێوەى بەشدارییان لە پێشبڕكێیەکە کردووە بڵاوبکرێتەوە تەنها بۆ مەبەستى ڕێکلام.

13. یاسای بەڕێوەبردن

1.13 لەکاتى سەرهەڵدانی هەر ناکۆکییەك بەشداران دەتوانن سکاڵاى خۆیان پێشکەش بە لایەنى ڕێکخەر بکەن، و بەگوێرەى یاساکانى عیراق تێڕوانین بۆ کێشەکە دەکرێ.