English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

کاپتن کورەك

جیهانەکەت لە تۆپى پێ!

کاپتن کورەك یەکەمین و تاکە ئاپى کوردییە لەسەر ئاستى جیهاندا کە تایبەتمەندە بە تۆپى پێ. ئەم ئاپە بە سێ زمان بەردەستە کە بریتین له زمانەکانى کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى؛ کە بەشێوەى ڕاستەوخۆ هەواڵەکانى تۆپى پێت بۆ دابین دەکات. لەڕێى ئەم ئاپە پڕۆفیشناڵەوە سەرجەم هەواڵەکانى تۆپى پێت دەمودەست پێ دەگات هەر لە هەواڵى خولى ناوخۆیی و نێودەولەتییەکانەوە تا دواین هەواڵى ئەستێرەکانى تۆپى پێ، پاڵەوانییەتییەکان، خشتەى وادەى یارییەکان و پێکهاتەى تیپەکان و تادوایى.

چۆنیەتى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە

  • بە نامەیەك ژمارە (1) بۆ بەشداریکردنت بە زمانى کوردى، ژمارە (2) بۆ عەرەبى و ژمارە (3) بۆ ئینگلیزى بنێرە بۆ 388 یاخود پەیوەندى بکە بە 388 و ڕێنماییەکان پەیڕەوبکە بۆ دابەزاندنى ئاپەکە و بەشداریکردنت لە خزمەتگوزارییەکە.
  • ئاپى کاپتن کورەك بە داگرتنى ئەم لینکەى خوارەوە دابەزێنە کە بێگومان بەردەستە بۆ هەردوو بەکارهێنەرانى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس

 

نرخ

  • یەك هەفتە بە 600 دینارى عێراقییە.

    لەڕێى ئۆفەرێکى تایبەتەوە، دەتوانى بەشداریکردنت بۆ ماوەى 3 ڕۆژ بەخۆڕایی وەربگریت هەربۆیە هەر ئێستا بەشدارى بکە.


    سودی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان

  • دەمودەست ئەنجامى یارییەکان وەربگرە، دوا پێشهاتەکان بزانە لەبارەى کارتى سوور و زەرد، لێدانى سزا و گێمى یارییەکان.
  • تازەترین هەواڵى وەرزشى وەربگرە بە زمانى دڵخوازت.
  • زانیارى وەربگرە لەبارى ئامارى یاری، گرنگترین ڕووداوە بەرچاوەکانى یارییەکان و نمايشى یارییەکان.
  • بە خواستى خۆت دەتوانیت وا بکەى لەرێى کورتەنامەکانەوە ئاگادار بکرێیتەوە لەبارەى وادەى ئەنجامدانى یارییەکان، ئاگاداربیت لە یاریزانانى دڵخوازت، تیمى دڵخوازت لەگەڵ خوول و پاڵەوانیەتى خوازراوت.

چۆنیەتى ڕاگرتنى ئەم خزمەتگوزارییە

بە نامەیەك 0 بنێرە بۆ 388


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە خزمەتگوزاری راژەی بەشداریوون 411 بکە

 
online-captin_Korek_descritpion-kur