English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

بۆم بنێرەى نێودەولەتى (ناردنى باڵانس لەسەر ئاستى نێودەولەتى)


ئێستا بەوپەڕى ئاسانییەوە دەتوانى باڵانس بنێرى و وەربگرى لە سەرانسەرى جیهاندا. ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ سەرجەم بەشداربووانى هێڵى پریپەیدى کورەك لە سەرانسەرى عیراقدا.

خزمەتگوزارى (بۆم بنێرەى نێودەولەتى) لە کورەکەوە، پاڵپشتى دەکات لە وەرگرتنى باڵانس بە مەودایەکى کراوە (کەمترین باڵانس بۆ وەرگرتن 1,000 دینارى عیراقییە و زۆرترین باڵانس بۆ وەرگرتن 600,000 دینارى عیراقییە). قەبارەى گوژمەى باڵانس بۆ ناردن پەیوەستە بە بەردەستبوونى تۆڕى نێودەلەتى مۆبایلى نێرەر لەلاى لایەنى وەرگرى باڵانس.


نرخ

بۆ ناردنى باڵانس:

  • بۆ هەر 24 کاتژمێرێك لە سەرەتاى یەکەمین ناردنى سەرکەوتووەوە: زۆرترین گوژمەى ڕێپێدراو 100,000 دینارى عیراقییە.
  • بۆ هەر هەفتەیەك لە سەرەتاى یەکەمین ناردنى سەرکەوتووەوە: زۆرترین گوژمەى ڕێپێدراو 250,000 دینارى عیراقییە.
  • بۆ هەر مانگێك لە سەرەتاى یەکەمین ناردنى سەرکەرتووەوە: زۆرترین گوژمەى ڕێپێدراو 600,000 دینارى عیراقییە.

دەبێ باڵانسى سەرەکى لایەنى نێرەر کەمتر نەبێ لە 1,500 دینارى عیراقى.

ئاستى چەندجارەى ناردنى باڵانس:

  • لە ماوەى 24 کاتژمێردا، لە سەرەتاى یەکەمین کردارى ناردنى سەرکەوتووەوە، بریتییه لە 10 كردارى ناردن.
  • لە ماوەى 7 ڕۆژدا، لە سەرەتاى یەکەمین کردارى ناردنى سەرکەوتووەوە، بریتییه لە 20 كردارى ناردن.
  • لە ماوەى 30 ڕۆژدا، لە سەرەتاى یەکەمین کردارى ناردنى سەرکەوتووەوە، بریتییه لە 40 كردارى ناردن.


ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟

  • پەیوەندى بکە بە #277* دواتر ئەو ژمارەیە داخڵبکە کە خوازیارى باڵانسەکەى بۆ بنێرى.
  • دواتر، یەکێك لە لایەنەکانى وەرگرى پارەکە هەڵبژێرە کە بەردەستن. لایەنى وەرگرى پارەکە و جۆرى دراو دەردەکەوێ.
  • لەکۆتاییدا، هەڵبژاردنەکەت دووپات بکەوە بە داخڵکردنى (Y) بۆ بەڵێ یان (N) بۆ نەخێر.
  • دەمودەست نامەیەكى نووسراوت پێ دەگات کە ناوەڕۆکى نامەکە برى باڵانسى ناردراو دووپات دەکاتەوە لەگەڵ ئاماژەکردن بە ژمارەى کردارى گواستنەوەکە.

کەڵکى ئەم خزمەتگوزارییە چییە بۆ بەشداربوو؟

بەشداربووانى پریپەید دەتوانن باڵانس بنێرن و وەربگرن لە سەرجەم وڵاتانى بەردەست. بۆ بینینى لیستى وڵاتانى بەردەست و تۆڕەکانى مۆبایل و لایەنەکانى وەرگرى پارە، تکایە ئەم لیستەى خوارەوە بەکاربهێنە.

Country Operator

Destination currencyDenomination destinationDenomination IQD
AFN2256000
AFN47511000
AFN115026000
AFN290065000

چۆنیەتى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە

بۆ وەرگرتنى ئەم خزمەتگوزارییە پێویست ناکات هیچ ڕێوشوێنێك بگریتەبەر چونکە ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستکراوە بۆ سەرجەم بەشداربووان پریپەید؛ لەڕێى پەیوەندیکردن بە #277*


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە ڕاژەی بەشداربووان 411 بەخۆڕایی

 
online-Dizly_descritpion-KUR