English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

خزمەتگوزارى ئاگادارکەرەوە

باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەى؟ نیگەران مەبە، هەوڵبدە پەیوەندى پێوەبکەى چونکە کورەك پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ ژمارەى کەسەکە دەنێرێت و پێى ڕادەگەیەنێ کە هەوڵت داوە پەیوەندى پێوەبکەى.

نرخ

  ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەخۆڕاییە.

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کاردەکات؟

  • بۆ بەکارهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە پێویستە باڵانسەکەت سفر دینارى عێراقى بێت.
  • دەتوانى ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنیت و تەنیا دوو جار پەیوەندى بە هەمان ژمارە بکەى لە ماوەى یەک کاتژمێردا.
  • زۆرترین هەوڵى پەیوەندیکردن لە ڕۆژێکدا 25 جارە و ئەگەر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 25 جار هەوڵى پەیوەندیکردنت بدەیت ئەوا بە نامەیەکى نووسراو ئاگاداردەکرێیتەوه.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بەرکار دەبێت کاتێ کە پەیوەندى بە ژمارەیەکى ناوخۆ یان نێودەوڵەتى دەکەى.

 

سوودى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان

لەو کاتەى کە باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێک بکەى ئەوا هەوڵى پەیوەندیکردن بدە و نامەیەکى پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ کەسەکە دەچێت.

چۆنیەتى بەشداریکردن

  ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەردەستە.

بۆ زانیاریى زیاتر، تکایە بەخۆڕایى پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووانەوە بکە ژمارە 411.