English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

دەستەى بەڕێوەبەرەكان


سيروان سابير موستەفا

دامەزرێنەرى كۆمپانياى كۆرەك تيليكۆمە لە ساڵى 2000، سەرۆكى دەستەى كارﮔێرِييە. وەكو بەڕێوەبەرى ﮔشتى كارى كردووە لە ساڵى 2001 تا 2009. رۆڵى كاراى هەبووە لە بەرەوﭘێشبردنى کۆرەك. لە دەرەنجامى ﭼاﻵكيەكانيدا كۆرِەك تيليكۆم بووەتە يەكێك لە كۆمپانيا هەرە ﭘێشكەوتووەكان لە بوارى خزمەتگوزارى ﮔەياندن لە سەرانسەرى عيراقدا.

د. حەميد عەقراوی

خاوەن ئەزمونى 35 ساڵە لە بوارى ﮔەياندن و كارﮔێری تەكنۆلۆژيا. يەكێكە لە دەستەى دامەزرێنەرانى كۆمپانياى كۆرەك تيليكۆم.

وەكو وەزيرى ﮔواستنەوەو ﮔەياندن لە هەرێمى كوردستان ﭘۆستى هەبووە بەر لەوەى ئەم كۆمپانيايە دابمەزرێت. د. حميد عقراوي خاوەنى برِوانامەى PhD. لە بوارى ئەندازيارى كارەبايى لە زانكۆى لۆفين لە بەلجيكا.

ئيهاب فەخرى عەزيز باسيليۆس

وەكو بەرﭘرسى بەشى دارايى و ﮊمێريارى كار دەكات و ئەم ﭘۆستەى لە ساڵى 1999 ەوە وەرﮔرتووە .

زۆر ﭼالاك و كارايە لە جێبەجێكردنى كارەكان و ڕۆلی سەركەوتووی هەبووە لەبەرەوپێشبردنی كۆمپانياى ئەجیلیتی کە ببێتە یەكیك لە کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی جیهان لەبواری لۆجيستى.

ئيهاب وەكو بەرﭘرسى ﮊمێريارى سەرﭘەرشتى كارەكانى دارايى و ﮊمێريارى كۆمﭘانيا دەكات لەسەر ئاستى جيهاندا و راﭘۆرتى ﭘێويست ئامادە دەكات و ﭘلانی دارايى و ﮊمێريارى بۆ كۆمﭘانيا ئەنجام دەدات و هەوڵ دەدات كۆمپانيا باشترين دەرەنجام بە دەست بهێنێت. رۆڵى زۆر كارا و كاريگەرى هەبووە لە هەموو ﭘرۆﮊە هاوبەشەكانى كۆمپانيا كەوا لەﮔەڵ لايەنى تر ئەنجامى داوە و ﭘلان و ستراتیژيەتى تايبەتى بۆ ئەو مەبەستە داڕشتووە تا باشترين دەرەنجام بەدەست بێنێت لە ﭘرۆﮊە هاوبەشەكان.

دیپاك جايان تيلال جان

بەرِێوەبەرى بەشى ﮊمێريارییە لە ﭘرۆﮊەكاندا و سەرﭘەرشتى تيمەكانى كاركردن دەكات و رۆڵى زۆر شياو وشايستەى هەيە لە ﭘلان دانان و خوێندنەوەو شیكردنەوەى بازاڕ. هەروەها يەكێكە لە كارمەندە بەتواناكان لە بوارى لۆجستى و ﭼۆنيەتى ﭘێشكەشكردنى باشترين خزمەتگوزارى.

ئەجيليتى يەكێكە لە كۆمپانيا زلهێزەكانى جيهان و باشترين خزمەتگوزارى لۆجستى لە سەرتاسەرى جيهان ﭘێشكەش دەكات بە بەهاى 6 مليار دۆلار ساﻵنە مامەڵەى بازرﮔانى دەكات كە نزيكەى 22000 و 550 ئۆفيسی هەیە لە 100 وڵاتدا لە سەرانسەرى جيهان.

نەوزاد جوندی

لە ساڵى 2007 ەوە لەﮔەڵ كۆمپانياى كۆرەك كاردەكات لە ساڵى 2009 بوو بە بەرِێوەبەرى كارﮔێڕى، خوێندنى لە وڵاتی هۆڵەندا تەواوكردووە . نەوزاد زۆر جۆرە ﭘۆستى كارﮔێڕى لە كۆمپانياى كۆرەك تيليكۆم و كۆمپانياكانى ترى بوارى خزمەتگوزارى مۆبايل وەرﮔرتووە وەكو كۆمپانياى PTT لە هۆڵەندا و كۆمپانياى KPN و سەنتەرى IT نێودەوڵەتی  Atos Origin

ڕايمۆند سەمير زينا رەحمە

لە بوارى لە زۆر بواردا كاریكردووە هەر لە بوارى دارايى و ﮊمێريارى و بانك  تا دەﮔاتە ڕاﮔەياندن و بەرێوەبردن. وەكو بەرِێوەبەرى ﮔروپی ZR كارى كردووە . رايمۆند زۆر ئەزموون و تازەﮔەرى ﭘێشكەش بە كۆمپانياى كۆرەك تيليكۆم كرد.
لە ماوەی ئەزموونەکەيدا زۆر جۆرەكارى بە ﭘێز و تازەﮔەرى ئەنجامداوە کە بۆتە هۆكارێك بۆ ﮔەشەسەندن و بەرەو ﭘێشبردنى زۆر جۆرە دامەزراوە و كۆمﭘانياكان. 


مارك ڕینارد

وەكو ياريدەدەرى بەرِێوەبەرى ﮔشتى كۆمپانياى فرانس تيليكۆم كارى كردووە و لە كيشوەرى ئەفەريقا، رۆﮊهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسيا. لەم شوێنانە زۆر جۆرە ﭘۆستى هەستيارى وەرﮔرتووە لە ڕووی كارﮔێڕى و بەڕێوەبردن لە كۆمپانياكانى تيليكۆم و ئينتەرنێت و بوارى تريش تا دەﮔاتە كۆمپانياى كۆرەك تيليكۆم.

لە ساڵى 2004 تا 2006 وەكو بەڕێوەبەرى ﮔشتى بە وەكالەت لە كۆمپانياى فرانس تيليكۆم كارى كردووە.

مارك لە زانكۆى ليۆن لە فەرەنسا خوێندنى تەواو كردووە لە بوارى بەڕێوەبردن و كارﮔێڕى و ديپلۆماسيەتدا.

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە