English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

بەند و مەرجەکان

 

بە مەبەستی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێی (پێشبڕکێى بردنەوەى ئۆتۆمبێڵ) لەلایەن کورەك.

هەڵمەتەکە لە پێناوی بەهێزکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە لایەن کورەك عێراق پێشکەش دەکرێن.

 

  1. ڕێکخەرى پێشبڕکێیەکە

    ١,١ کورەك عێراق

    ١,٢ ناونیشانی یاسایی: كۆمپانیای کورەك تیلیکۆم، هەولێر، ريكاى شه قلاوه ، بالەخانەی ميديا ستى

  2. ناوی پێشبڕکێیەکە

    ٢.١ ((پێشبڕکێى بردنەوەى ئۆتۆمبێڵ))

  3. شوێن

    ٣, ١ کۆماری عێراق

  4. قایلبوون بە بەند و مەرجەکان

    ٥,١ هەموو بەشداربووێک فەرمان دەدات کەوا بەند و مەرجەکانی خوێندۆتەوە هەروەها بەتەواوی لەم بەند و مەرجانە تێگەیشتووە کەوا لە ماڵپەری www.korektel.com بڵاو کراونەتەوە.

    ٥,٢ لەڕێگەی ناردنی کورتەنامەیەکی بەتاڵ بۆ کۆدی 399، بەشداربووان واژوو لەبارەی قایلبوونیان بەتەواوتی دەکەن و بەتەواوەتی حالیبوون لە هەموو بەند و مەرجە هەنووکەیەکان و قایلن دەبن بە:

    ٥,٢,١ وەرگرتنی کورتەنامە ئاگادارکەرەوەکانی کورەک لەبارەی پێشبڕکییەکە لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە.

    ٥,٢,٢ وەرگرتنی کورتەنامە لەبارەی ڕێکلامی ئۆفەرەکانی کورەك یان لەبارەی ئۆفەرەکانی کۆمپانیاکانی دیکە کەوا هاریکاری کورەكن.

    ٥,٣ کورەک مافی ئەوەی هەیە لە هەر کات و ساتێکدا ئۆفەرەکە یان ئەو بەند و مەرجانە هەڵبوەشێنتەوە یان هەمواریان بکات. هەموو گۆڕانکارییەکان لە ماڵپەری www.korektel.com بڵاو دەکرێتەوە.

    ٥،٤ لە حالەتی روودانی مشتومڕ لەبارەی بەند و مەرجەکان و بەڕێوەبردن و دەرئەنجامەکان هەروەها هەموو ئەو شتانەى کە پەیوەندارن بە پێشبڕكێیەکە ، دوا بڕیار لە لایەن کورەك دەدرێت و هیچ قایلبوونێک و گفتوگۆیەک وەرناگیرێت تەنها ئەوە نەبێت مەگەر لەژێر فەرمانی یاسا بێت.

    ٥،٥ ئەم ڕێکەوتنامەیە لەژێر جێبەجێکردن دەمێنتەوە کاتێ کە کورەك ئۆفەرەکە دابین دەکات (ڕاگیرانی کاتی ئۆفەرەکە بە هەند وەرناگیرێت لەپێناوی هۆکارەکانی بەکارخستن، بۆ نموونە لەکاتی چاککردنەوەکان، چاککردنەوەی بەرنامە بۆ دارێژراو یان بۆ ئەنجامەدانی پەرەپێدان).

     

     

  5. بەشداربووانی پێشبڕکێیەکە

    ٦.١ ئەمانەی خوارەوە شایستەی بەشداریکردنن:

    ٦.١.١ خودی ئەو کەسانەی کەوا لە بەشداربووانی کورەکن لە ماوەی ئۆفەرەکە، جگە لەم کەسانە کە لە ماددەی ٦.٢ لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.

    ٦.١.٢ قەوارە یاساییەکان بسەڵمێنێت بەشداربووی کورەک بووە لە ماوەی ئۆفەرەکە. تەنها کەسی ڕێگەپێدراو کە واژووی لەسەر قەوارە یاساییەکە کردووە سەرپشك دەبێت لە وەرگرتنی پسوولەی خەڵاتەکە.

    ٦.١.٣ ئەگەر کەسی براوە لە ١٨ ساڵ کەمتر بوو ئەوا لە بەرواری رادەستکردنی خەڵاتەکە دەبێ کەسی سەرپەرشتکاری براوەکە ئامادەی وەرگرتنی خەڵاتەکە بێت هەروەها دەبێ ناسنامەکەی لەگەڵ خۆی بهێنێت لەگەڵ بڕوانامەیەک کە بسەڵمەنێت ئەو سەرپەرشتکاری براوەکەیە.

    ٦.٢ ئەمانەی خوارەوە ناتوانن بەشداری بکەن:

  • کارمەندەکانی کۆمپانیای کورەك.
  • کارمەندەکانی دابینکەری ئەم ئۆفەرە.
  • کارمەندانی هەر کۆمپانیایەک کەوا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاریکاری کورەك دەکەن بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئۆفەرەکە.
  • هاوسەران و خزمە نزیکەکانى ئەو کەسانەی سەرەوە، تاکو پلەی یەکەم.

    ٦.٣ کورەك مافی خۆی دەپارێزێ لە بێبەشکردنی هەر بەشداربووێک ئەگەر هاتوو بنەمای ماقولی بەدەستەوە بێت بسەڵمێنێت بەشداربووەکە هەر مەرجێک یان بەندێکی لە بەند و مەرجەکان پێشێل کردووە.

    ٦.٤ لەڕێگەی بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە، بەشداربووەکان دەبێ بەڵێن بدەن کەوا هەموو ئەو زانیارییانە کە ناردوویانە ڕاستن و هەنووکەیی و بێکەموکوڕین.

     

  1. میکانیزمی بەرکاربوون و گەیشتن بە زانیارییەکان و پاشەکشێکردن

    ٧.١ هەموو زانیارییەکانی بەشداربووانی ئەم ئۆفەرە کە پەیوەندارە بەم پێشبڕكێیە دەبێ بڵاو بکرێتەوە لە ماڵپەری www.korektel.com سەرەڕای ئەمەش زانیارییەکان بەردەست دەبن لەکاتی پەیوەندیکردن بە ڕاژەی بەشداربووان ژمارە 411.

    ٧.٢ هەموو بەشداربووێک دەتوانێ بەشدارى لە پێشبڕكێیەکە بکات لەڕێگەى ناردنى کورتەنامەیەکى بەتاڵ بۆ 399 (تێچووى کورتەنامەکە 800د.ع). بەمجۆرەش بەشداربوو ژمارەى بەخت بەدەست دێنێت بۆ هەر کورتەنامەیەکى نێردراو بۆ کۆدى 399بۆ چوونەنێو ڕاکێشانى.

    ٧.٣ ئەگەر هاتوو پێشبڕكێیەکە کۆتایی هات، ئەوا کورەک هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی ووتارێک لەبارەی کۆتاییهاتنی پێشبڕكێیەکە لە سەرچاوەی فەرمی خۆی (www.korektel.com).

    ٤.٧ هەر پچڕانێک یان هەر کۆتاییهێنانی زووتر بۆ پێشبڕكێیەکە نابێ لە لایەن کورەك ئاشکرا بکرێت لەبەر پابەندبوونی بە خەڵاتی دابینکراو و جێبەجێکردنی هەموو کردارە پێویستەکانی تر جگە لەم حالەتانە نەبێت کاتێ کۆتاییهێنان و پچڕانەکانی پێشبڕكێیەکە بەهۆی ئەو کردار و ڕووداوانە بێت کە لە دەرەوەی جلەوی (کۆنترۆلی) کورەك بێت.

     ٥.٧ کورەك زانیاری کەسیەتی لەبارەی بەشداربووانی پێشبڕكێیەکە بۆ لایەنی سێهەم ئاشکرا ناکات مەگەر لە لایەن یاساوە ئەو داواکارییەی ئاراستە کرا بێت یان بۆ ملکەچکردن بێت بە قەوارەکانی حکومەتی کۆماری عێراق هەروەها گونجاو بێت لەگەڵ یاساکانی بەڕێوەبردن.

     ٦.٧ کورەك ئەو مافی خۆی دەپارێزێت تاکو نەچێتە نێو ووتوێژی نووسراو یان بە پێچەوانەوە پەیوەندی بە بەشداربووانی پێشبڕكێیەکە بکات بەدەر لەوەی کە هاوتەریبە لەگەڵ بەند و مەرجەکان مەگەر لە لایەن یاساوە ئەم داواکارییەی ئاراستە بکرێت.

     

  2. ڕێساکانی بەشداریکردن لە پێشبڕكێیەکە:

    ٨.١ بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕكێیەکە ، بەشداربووانی کورەک دەبێ کورتەنامەیەکى بەتاڵ بنێرن بۆ کۆدی399 (تێچووى کورتەنامەکە 800د.ع).

    ٨.٢ ناردنى کورتەنامەیەکى بەتاڵ بۆ ژمارە 399تێچووی نامەکە 800د.ع. تێچووى هەموو کورتەنامەیەکى نێردراو لە ژمارە 399بۆ بەشداربووانى پێشبڕکێیەکە بەخۆڕایی یە.

    ٨.٣ بە ناردنى هەر کورتەنامەیەك لەلایەن بەشداربوو بۆ ژمارە 399، ئەوا بەشداربوو ژمارەى بەخت بەدەست دێنێت ئەم ژمارەیەش دەبێتە شیاندنى بەشداربوو بۆ چوونەنێو تیروپشکى هەفتانە.

     

  3. شوێن و بەروار و کات ریزبەندی خەڵاتەکان

٩.١ پێشبڕکێیەکە دەبێ لە 01/03/2019

٩.٢ هەر بەشداربووێکی بێهاوتا لە پێشبڕكێیەکە بەهۆی ژمارەی سیمکارتەکەی دەناسرێتەوە.

٩.٣ پێکهاتەی هەر بەشداربووێک بەدرێژایی ماوەی پێشبڕكێیەکە تۆمار دەکڕێت بە 00:00:00 کاتژمێر دەست پێدەکات و بە 23:59:59 کاتژمێر کۆتایی دێت لە ڕۆژی پێشبڕكێیەکە.

 

٩. میکانیزمى بردنەوەى خەلاتى گەورە:

9,1 تیروپشکەکە (8) براوە و (٣) براوەی یەدەگ دیاری دەکات بۆ خەڵاتى  4 ئوتومبيل       HYUNDAI    SANTA FE 2019و  8 ئوتومبيل Hyundai Elantra 2019

9,2  ئەو بەشداربووەى کەوا بەلانى کەم (١) کورتەنامەی ناردووە بۆ 399هەر لە سەرەتاى پێشبڕكێیەکە تاکو کاتژمێر 23:59:59 ڕۆژى تیروپشکى شایستە ئەوە دەبێت بچێتەنێو تیروپشکى پێشبڕکێى بردنەوەى ئۆتۆمبێڵ. (هەموو ئەو بەشداربووانەوەى هەر لە یەکەم رۆژى پێشبڕكێیەکە تاکو رۆژى تیروپشکى کورتەنامەیان ناردووە شایستەى ئەوە دەبن بچنەنێو تیروپشکى پێشبڕکێى بردنەوەى ئۆتۆمبێڵ).

 9.3 ئەو بەشداربووانەى کەوا بەلانى کەم یەک کورتەنامەیان ناردووە بۆ 399هەر لەسەرەتاى ئۆفەرەکە تاکو کاتژمێر 23:59:59ى دوا ڕۆژى ئۆفەرەکە ١ کورتەنامەیان ناردووە ئەوا دەچنەنێو تیروپشکى کۆتایی.

9.4 هەر بەشدابووێک شایستەی چوونەنێو تیروپشکى خەڵاتى گەورە بێت بەگوێرەى ئەو ژمارە بەختانەى کەوا لە سەرەتاى ئۆفەرەکە کۆى کردۆتەوە تا کاتژمێر 23:59:59ى دوا رۆژى ئۆفەرەکە. (هەموو ئەو بەشداربووانەى لە یەکەم رۆژى ئۆفەرەکە تاکو دواهەمین رۆژ ئۆفەرەکە کورتەنامەیان ناردووە بۆ 399ئەوا دەچنەنێو تیروپشکى کۆتایی).

 

 

 

10. مه‌رجه‌كانى خه‌ڵاته‌كان

10.1 هه‌موو براوه‌يه‌ك له‌لايه‌ن كوره‌كه‌وه‌ په‌يوه‌ندى پێوه‌ ده‌كرێت  له‌ڕێگه‌ى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنييه‌وه‌ په‌يوه‌ندى به‌و ژماره‌ مۆبايله‌ ده‌كرێت كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ به‌شداربووەکە بەشداری له‌ پێشبڕكێیەکە ‌ كردووه‌.

10.2 هه‌موو براوه‌يه‌ك له‌ ماوه‌ى 3 ڕۆژدا ئاگادار دەکرێتەوە له‌باره‌ى واده‌ى دياريكراو.

10.3 هه‌موو خه‌ڵاتێك له‌ ماوه‌ی 5 ڕۆژدا راده‌ستى براوه‌كه‌ ده‌كرێت، واته‌ له‌ماوه‌ى 5 رۆژ دواى ئه‌و به‌رواره‌ كه‌ په‌يوه‌ندى پێوە كراوه‌.

10.4 براوه‌كان ده‌بێ باج و شايسته‌كان بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ پابه‌ندبن به‌ هه‌ر ياسايه‌كى هه‌نووكه‌يى كه‌وا په‌يوه‌نداره‌ به‌م بابه‌ته‌وه‌.

10.5 براوه‌كان ده‌بێ به‌ نووسراوێك دووپات بكه‌نه‌وه‌ كه‌وا ئه‌وان خاوه‌نى ياسايى سيمكاره‌ته‌كانيانن و مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگرن هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ پێويستانه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لايه‌ن كوره‌كه‌وه‌ پێيان ده‌درێت.

10.6 هه‌موو براوه‌يه‌ك ده‌بێ ناسنامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێت بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌. ده‌كڕێ خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ نوێنه‌رى براوه‌كه‌ بدرێت ئه‌ويش به‌هۆى بريكارنامه‌يه‌ك بسه‌لمێندرێ كه‌ له‌لايه‌ن براوه‌كه نووسراوه‌. ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ وه‌ك ناسنامه‌ ڕه‌چاوى بۆ ده‌كرێت: ناسنامه‌ى بارى شارستانى يان گرێبه‌ستى سيمكارت يان پاسپۆرت.

10.7 به‌ به‌شداريكردن له‌م پێشبڕكێیە‌، به‌شداربووه‌كان ده‌بێ قايل بن كوره‌ك زانيارييه‌ كه‌سييه‌كانيان له‌ناويشيانه‌وه‌( ناو و ناسناو و وێنه‌ى فۆتۆ و گرته‌ى فيدۆييان) بۆ مه‌به‌ستي ڕێكلام به‌كاربهێنێت به‌بێ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ هه‌روه‌ها به خۆڕايى.

10.8 ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا له‌ ماوه‌ى 30 رۆژ له‌ به‌روارى راگه‌ياندراو په‌يوه‌ندى به‌ براوه‌كه‌ بكرێت يان ئەگەر ئه‌و براوه‌ى ئاگاداركراو خه‌ڵاته‌كه‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌ يان ئه‌گه‌ر هاتوو شكست بهێنێت له‌ نيشادانى خۆى له‌ ماوه‌ى 30 رۆژ له‌م به‌رواره‌ی ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و كاته‌ خه‌ڵاته‌كه‌ هه‌ر به‌ مولكى كوره‌ك ده‌مێنته‌وه‌.

10.9 خەڵاتەکان نە قابیلی گواستنەوەن نە قابیلی گۆڕینن بۆ پارە.

10.10  ئەگەر لە بەشداربووی هێڵی پۆستپەید بیت، ئەوا دەبێ سەرەتا سەرجەم قەرزی پسوولەکانت بدەیتەوە ئینجا دەتوانی خەڵاتەکان وەربگریت

 

 

١١.  دیاریکردنی بەرپرسیاریەتی

١١,١ کورەک بە هیچ جۆرێک بەرپرسیاریەتی ناگرێتە ئەستۆ بۆ، لەناویشیانەوە بەبێ دیاریکردنی، هەر هەڵەیەک، لابردنێک، پچڕانێک، کەموکورییەک، دواکەوتنێک لە کردارەکان یان لە ناردن، روودانی هەڵەیەک لە هێڵی پەیوەندییەکان کاتێ لە دەرەوەی کۆنترۆلی راستەوخۆی کورەک بێت و لە دەرەوەی جێبەجێکارییەکانی کورەک بێت.

١١،٢ کورەک ئەو مافەی دەپارێزێت هەر کاتێ کە بە پێویستی بزانێ بۆ ماوەیەکی کاتی پێشبڕكێیەکە ڕابگرێت لەبەر هۆکارەکانی بەکارخستن (وەک چاککردنەوە، چاککردنەوەی بەرنامە بۆ دارێژراو یان ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی ئاست). کورەک بەڵێن دەدات بە زووترین کات پێشبڕكێیەکە دووبارە بەکار بخاتەوە دوای هەر ڕاگرتنێکی کاتی.

 

١٢. نکۆلیکردن لە زامنەکان

١٢،١ بەشداربووانی پێشبڕكێیەکە دەبێ لەوە تێبگەن و قایلبن کەوا بەشدارییان لەم پێشبڕکێیە کردووە بۆ خۆیان رووبەرووی مەترسی دەبنەوە هەروەها بە خواستی خۆیان بەشدارییان لە پێشبڕكێیەکە کردووە و لە ژێر هیچ بارودۆخێک ناچار نەکراون تاکو بەشداری لە پێشبڕكێیەکە بکەن.

١٢،٢ کورەک هیچ جۆرە زامنێک یان ئاماژەیەک یان دەربرینێک نادات لەبارەی ئەوەی کەوا هیچ بەشێکی پێشبڕكێیەکە ناپچرێت یان لە هەڵە بەدوور دەبێت.

١٢،٣ کورەک بەرپرس نییە لە هیچ جۆرە گرفتێک یان لە روودانی گرفتی تەکنیکی لە هەر تۆڕێکی مۆبایل یان لە هێلێک، یان روودانی گرفت لە سیستەمی کۆمپیوتەرەکانی سەر هێل، لە سێرڤەرەکان، یان لە دابینکەرەکان، یان لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر، یان روودانی شکستی سۆفتوێری هەر ئیمەیلێک یان چوونەژوورەوە بۆ نێو ئەکوانت بەهۆی گرفتە تەکنیکییەکان یان بوونی جەنجالی لە تۆڕی ئینتەرنێت، جەنجالى لە هێڵەکانی مۆبایل یان بوونی جەنجالی لە هەر ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنی، یان هەر تێکەڵێکی لەمشێوەیە، لەناویشیانەوە روودانی هەر زیانێک بەبەشداربوو یان هەر زیانێک بە کۆمپیوتەری هەر کەسێک یان بە هەر ئامێرێکی مۆبایلی پەیوەندار یان دەبێتە هۆی بەشداریکردن یان داونلۆکردنی هەر ماددەیەک لە پێشبڕكێیەکە.

١٢،٤ بەهۆی بەشداریکردن پێشبڕكێیەکە، بەشداربووان دەبێ قایل بن بەوەی داوای ئەمجۆرە لەدەستدان و زیانانە نەکەوە (لەناویشیانەوە زیانە تایبەت و ناڕاستەوخۆ و لێکەوتەکان) لە کورەک و کۆمپانیا سەرەکییەکان و ئەوانەی کە سەر بە ئەون و لە بەڕێوەبەرەکان و کاربەدەستەکان و کارمەندەکان یان بریکارەکان بۆ هەموو جۆرە زیانێک، مافەکان، داواکارییەکان و ڕێوشوێنەکان جا هەر جۆرێک بێت دەبێتەهۆی قبولکردن یان بەکارهێنانی هەر خەڵاتێک، لەناویشیانەوە بەبێ سنودارکردن، ئازارە کەسیەتییەکان، مردن و بەرکەوتنی زیان بە ملوکومال.

 

١٣. پاراستنی زانیارییەکان و بڵاوکردنەوە

١٣،١ زانیارییە کەسیەتییەکان کە پەیوەستن بە دەنگ، وێنە، ناو یان ناویشان و هەر زانیارییەکی پەیوەندار دەخرێتە نێو سیستەمێکی دۆسیەی تایبەت دەبێت بە کورەک وەک زانیاری کۆکراوە دەبێت، و دەکرێ بەکاربهێندرێت لە بەشداریکردن لە پێشبڕكێیەکە هەروەها لە بڵاوکردنەوەی ئیمەیل، یان لە مەبەستەکانی دیکە کە پەیوەندارن بە خزمەتگوزارییەکانی کورەک، بەو مەرجەی بە پێچەوانەی ئاماژەپێکراوەکان نەبێت.

١٣،٢ کورەک بە شێوازی پاراستنی نەهێنییەکان ئەم زانیارییانە بەکاردەهێنێت هەروەها بەشداربووان دەتوانن مافەکانیان بەکاربهێنن بۆ گەیشتن و چاککردنەوە و سڕینەوە و ڕەتکردنەوەی ڕەزامەندی پێشوویان بەهۆی ناردنی نووسراوێک بۆ ناونیشانی کورەک، لەڕێگەی ئیمەلی info@korektel.com  یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ڕەژای خزمەتگوزاری بەشداربووان ژمارە 411.

14. یاسای بەڕێوەبردن

١4.١ لە هەر بارودۆخێکی سەرهەڵدانی ناڕەزاییەکانی بەشداربووان دەتوانن گلەییەکانیان ئاراستەی کورەک بکەن یانیش کێشەکە بەگوێرەی یاساکانی کۆماری عێراق بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

 
Car_Competition-Online_descritpion-KUR