No results

خزمەتگوزارى ئاگادارکەرەوە


باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەى؟ نیگەران مەبە، هەوڵبدە پەیوەندى پێوەبکەى چونکە کورەك پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ ژمارەى کەسەکە دەنێرێت و پێى ڕادەگەیەنێت کە هەوڵت داوە پەیوەندى پێوەبکەى.

 

نرخ:

 

  ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەخۆڕاییە.

 

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کاردەکات:

 

  • دوای نەمانی باڵانسی پێویست بۆ پەیوەندی کردن ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیێکی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەرکار.
  • دەتوانى ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنیت و تەنیا دوو جار پەیوەندى بە هەمان ژمارە بکەى لە ماوەى یەک کاتژمێردا.
  • زۆرترین هەوڵى پەیوەندیکردن لە ڕۆژێکدا 25 جارە و ئەگەر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 25 جار هەوڵى پەیوەندیکردنت بدەیت ئەوا بە نامەیەکى نووسراو ئاگاداردەکرێیتەوه.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بەرکار دەبێت کاتێ کە پەیوەندى بە ژمارەیەکى ناوخۆ یان نێودەوڵەتى دەکەى.

 

سوودى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان:

 

لەو کاتەى کە باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەیت ئەوا هەوڵى پەیوەندیکردن بدە و نامەیەکى پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ کەسەکە دەچێت.

 

چۆنیەتى بەشداریکردن:

 

  ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەردەستە.

بۆ زانیاریى زیاتر، تکایە بەخۆڕایى پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووانەوە بکە ژمارە 411.