No results

ئێکسترا G

خزمەتگوزارى ئینتەرنێتى خێراىی بەرز و مەودا فراوان بەکاربێنە هەرگیز ڕۆژێك لە ڕۆژان ئینتەرنێتى لەم چەشنەت بەکارنەهێناوە! هەموو ئەمانە بە داگرتنى دوگمەى مۆبایلەکەت دێتەدى.
 
لەگەڵ کورەك ئێکسترا G ، جیهان لە دوورى پەنجەلێدانت دەبێت لە هەر کات و ساتێکدا یاخود لە هەر شوێنێك بیت.

  • دەست بە ژیان بکه لە جیهانێك کەوا دەتوانى:
  • پەیوەندیکردن بە جیهان.
  • هەڵدانەوەى لاپەرەکانى ئینتەرنێـت.
  • سەیرکردنى ڤیدیۆى ڕاستەوخۆ.
  • تێکەڵبوون لەگەڵ خزم و هاوڕێکان
  • ئەپلۆدکردن و شێرکردنى وێنەکانت
  • بەجێگەیاندنى کاروبارى بازرگانى
  • یاریکردن, داونلۆدکردنى- بەرنامەکان ، مۆسیقا، ئاوازەکان و یارییەکان.....


کورەك خزمەتگوزارى ئینتەرنێت لەڕێگەى تەکنەلۆژیاى نەوەى سێیەم  3Gدابين دەکات، دەتوانى سەرجەم پاکێجەکان بەکاربێنى لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە تۆڕى  3Gهەر کاتێ کە بەردەست دەبێـت یاخود خزمەتگوزارییەکە ڕاستەوخۆ بەردەست دەبێـت بەبێ  ئەوەى تۆڕى 3G بپچڕێت. هەر بۆیە وا بە چاك دەزاندرێ مۆبایلێك بەکاربێـت بتوانى سوود لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان وەربگرى جا چ خزمەتگوزارى 3G یاخود EDGE بێت.

خزمەتگوزارى ئینتەرنێـت بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید و پۆستپەید بەردەستە، خزمەتگوزارییەکە بەردەست دەبێـت لەکاتى مانەوەت لە مەوداىڕۆمینگى نێودەولەتى .

کورەك پاکێجى هەمەجۆر پێشکەش دەکات دەتوانى ئەو پاکێجە هەڵبژێرى کە لەگەڵ بەکارهێنانەکانت دەگونجێ.


بەها و نرخەكان:

ئەو پاکێجە هەڵبژێرە کە لەگەڵ بەکارهێنانەکانت دەگونجێ:

پاکێجەکان

نرخەکە به

ماوەى خزمەتگوزارییەکە

قەبارە

(د.ع.)

(ڕۆژ)

(ميگابايت)

ئێكسترا بلەس

50,000

30

40,000

ئێكسترا VIP

35,000

30

20,000

ئێکسترا

25,000

30

10,000

مانگانە پلەس

15,000

30

5000

مانگانە

10,000

30

2,000

هەفتانه

5,000

7

1,000

پاکێجی 3

3,000

3

500

ڕۆژانە

1,200

1

150

(24) کاتژمێر

بە كيلۆبايت

0.60 د.ع./ كيلۆبايت – کاتى کلپە

30

-

0.24 د.ع./ كيلۆبايت – کاتى ئاسایی

 

 

تێبینى:

لەگەڵ خزمەتگوزارى ئینتەرنێت لە کورەك، دەتوانى جۆرى بەشداریکردنت دیارى بکەى لەدواى تەواوبوونى قەبارەى دیاریکراو تەنانەت هەر لەنێو ماوەى بەردەستبوون، یاخود دەتوانى بەشدارى لە پاکێجێکى دیکە بکەى لە هەمان ماوەى بەردەستبوون. بۆ دیاریکردن و کاراکردنى پاکێجێکى دیکە لەنێو هەمان ماوەى بەردەستبوون ئەوا پەیوەندی بکە بە #250* و "کاراکردن" هەڵبژێرە.

 

خزمەتگوزارییەکە چۆن کار دەکات:

ڕێکخستنى بەشێوەیەکى ئوتوماتیکى بۆ مۆبایلەکەت دەنێردرێت هەر کاتێ بەشداریکردنت کارا بکرێ ئەوا دەبێ ڕێکخستن (سێتینگ) خەزن بکەی و مۆبایلەکەت ریستارت بکەیتەوە.

بۆ دەستکەوتنى زانیارى پێویست ئەگەر هاتوو مۆبایلەکەت ڕێکخستنى ئوتوماتیکى قبول نەکرد، ئەوا تکایە بەخۆڕایی پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411.

 

ئەم خزمەتگوزارییە چى بۆ بەشداربوو دابین دەکات:

لەڕێگەى خزمەتگوزارى ئینتەرنێتى کورەك، دەتوانى ڕاستەوخۆ لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە ئینتەرنێتى خێرایی بەرز بەکاربێنی لە هەر کات و شوێنێك بیت.

 

چۆنیەتی بەدەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە:

  • پەیوەندى بکە بە #250* بۆ دەستکردن بە کارکردنى خزمەتگوزارى داتاکان (ئینتەرنێت) بۆ هێڵەکانى پریپەید.
  • دواى بەردەستبوونى پەیوەندى بە لیستەکە، بە داگرتنى ژمارە (1) وەڵام بدەوە بۆ ئەوەى بچیتە نێو ئۆفەرەکانى ئینتەرنێت. لیستى ئۆفەرەکانى ئینتەرنێت نیشان دەدرێ.
  • ئەو ئفەرە هەڵبژێرە کە بە باشى دەزانی تاکو کارا بکرێ، بە داگرتنى ژمارەى بەرامبەر ئەو ئۆفەرەى کە لیستەکە هەڵبژاردووە وەڵام بدەوە.
  • کاراکردن هەڵبژێرە، بە داگرتنى ژمارە (1) وەڵام بدەوە.
  • ئەو ئۆفەرە هەڵبژێرە کە بەچاکى دەزانى بەشداری لێبکەى هەر بۆ نموونە بۆ ئۆفەرى مانگانە ئەوا ژمارە (1) بنێرە.
  • بۆ دووپاتکردنەوەى هەڵبژاردنەکەت بە داگراتنى ژمارە (1) وەڵام بدەوە.
  • مۆبایلەکەت ریستارت بکەوە بۆ مەبەستى تۆمارکردنت لە تۆڕی کورەك و بۆ تەواوکردنى کردارى کاراکردن.

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411

 

 

پرسیاری  بڵاو:

 ئێکسترا G 

خزمەتگوزاری 3G ﭼيە:

خزمەتگوزارى ( 3G ) دەگەڕێتەوە بۆ نەوەیەکى پێشکەوتووى تەکنەلوژیایى بێ تەل، بەتایبەت لە پەیوەندییەکانى ئامێرى مۆبایل. بەجۆرێک کار دەکارێت بۆ بەهێزکردنى خێرایی و بەکارهێنانى ئینتەرنێتى خێرایی ئێجگار بەرز و لە مەودایەکى فراوان بۆ نموونە بەکارهێنانى هۆکارە هەمەجۆرەکان ئینتەرنێت و سەیرکردنى ڤیدیۆ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى مۆبایلەکەتەوە.

 

Extra G چییە:

خزمەتگوزارییەکى نوێی  ( 3G )یە و لە جۆردا بێوێنەیە، کورەك دەیخاتە بەردەم دەستەکانت، بەو هۆیە دەتوانى پەیوەندی ڤیدیۆىى ئەنجام بدەى، سەیرى پەخشى ڕاستەوخۆى تەلەفیزۆن بکەى و لەڕێگەى ئینتەرنێتى خێرا بەرز لە پەیوەندی بمێنیتەوە و ئیمێلەکانت پێبگات و فایلەکانى مۆسیقا داونلۆد بکەى، سەربارى خزمەتگوزارییەکانى پەیوەندى دەنگى و کورتەنامەى هەمەجۆر، داونلۆدکردنى ڤیدیۆییەکان و هەواڵەکان و وەرزش.

 

ئەو فاکتەرانە  چین کەوا خێرایی 3G پشتى پێدەبەستێ:

خێرایی پشت دەبەستێ بە جۆرى مۆبایل و مەودا و بەردەستبوونى تۆڕ و ژمارەى بەکارهێنەرانى 3G لەم کاتەدا .

 

بە چى بزانم  کەوا من لە مەوداى تۆڕى (3G)م:

ئەگەر مۆبایلەکەت ڕێگە بە بەکارهێنانى ( 3G ) بدات، ئەوا لەسەر شاشەى مۆبایلەکەت هێماکەى دەبینیت لەلاى هێماى مەدواى تۆڕە. دەکڕێ هیماکەى بەمجۆرە بێت ( 3G , 3.5G , 3G+ ياخود H+ ) بەگوێرەى جۆرى مۆبایلەکە دەگۆڕێ.

 

ئايا دەبێ  سیمکارتێکى نوێ بەدەست بهێنم:

نەخێر. پێویست ناکات سیمکارتەکەت بگۆڕی .

 

ئایا دەبێ  ژمارەیەکى نوێ بەدەست بهێنم بۆ بەکارهێنانى 3G

نەخێر. خزمەتگوزازى ( 3G ) بۆ ژمارەکەى هەنووکەت بەردەست کراوە بەڵام دەبێ ئامێرى مۆبایلەکەت ڕێگە بە بەکارهێنانى خزمەتگوازییەکە بکە.

 

ئایا ئۆفەرە  هەمەجۆرەکانى خزمەتگوزاری بەردەستکراو چییە:

ئۆفەرى هەمەجۆر هەیە دەتوانى هەڵیبژێرى لەوانە :

بە کیلۆبایت : ئەمجۆرە گونجاوە ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێتت لە مانگێک بۆ مانگێکى دیکە دەگۆردرێ هەروەها ناتەوێ پابەند بیت بە نرخێکى نەگۆڕ.

پاکێجى داتاکان ئەم ئۆفەرە قەبارەیەکى دیاریکراوى داتاکانت بۆ مسۆگەر دەکات لە ماوەیەکى دیاریکراو (مانگانە، هەفتانە) لە بەرامبەر نرخێکى نەگۆڕ، پاکێجى داتاکان گونجاو دەبێت ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێت لە هەموو ماوەکان (مانگ، هەفتە) نەگۆڕ بێت هەروەها کاتێ بتەوێ تێچووى بەکارهێنانت بە نرخێکى داشکاو بێت. 7 جۆر ئۆفەرى هەمەجۆر (مانگانە و هەفتانە) بەردەست کراوە.

 

چی روو دەدات  کاتێ لە تۆڕى (3G) دەگەڕێمەوە بۆ سەر تۆڕى (2G):

هەر کاتێ بەکارهێنەر لە تۆڕى  ( 3G )ەوە دەگەڕێتەوە سەر تۆڕى ( 2G ) ئەوا خزمەتگوزارییەکانى پاڵپشت لە تۆڕى  ( 3G )ى کورەک وەك پەیوەندى ڤیدیۆیی، خێراىی ئێجگار بەرزى ئینتەرنێت....تادوایی بەردەست نابێت، بەکارهێنەر تەنها خزمەتگوزارییە بنەرەتییەکان وەردەگرێ. هەروەها لە حالەتى گواستنەوە لە  ( 3G )ەوە بۆ ( 2G ) لەکاتى ئەنجامدانى پەیوەندی دەنگى ئەوا پەیوەندییەکە هەر بە بەردەوامى دەمێنتەوە و ناپچڕێ.

 

ئایا ئۆفەرە  هەمەجۆرەکانى خزمەتگوزاری بەردەستکراو چییە:

ئۆفەرى هەمەجۆر هەیە دەتوانى هەڵیبژێرى لەوانە :

بە کیلۆبایت : ئەمجۆرە گونجاوە ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێتت لە مانگێک بۆ مانگێکى دیکە دەگۆردرێ هەروەها ناتەوێ پابەند بیت بە نرخێکى نەگۆڕ.

پاکێجى داتاکان ئەم ئۆفەرە قەبارەیەکى دیاریکراوى داتاکانت بۆ مسۆگەر دەکات لە ماوەیەکى دیاریکراو (مانگانە، هەفتانە) لە بەرامبەر نرخێکى نەگۆڕ، پاکێجى داتاکان گونجاو دەبێت ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێت لە هەموو ماوەکان (مانگ، هەفتە) نەگۆڕ بێت هەروەها کاتێ بتەوێ تێچووى بەکارهێنانت بە نرخێکى داشکاو بێت. 7 جۆر ئۆفەرى هەمەجۆر (مانگانە و هەفتانە) بەردەست کراوە.

 

ئايا تێچووى  خزمەتگوزارییەکە ڕاستەوخۆ لە باڵانسەکەم کەم دەکرێتەوە:

ڕاستەوخۆ تێچووى وەرگرتنى خزمەتگوزاری داتاکان لە باڵانسەکەت کەم دەکرێتەوە. هەرچى پەیوەندارە بە خزمەتگوزارى کیلۆبایتە ئەوا لە باڵانسى سەرەکیت کەم دەکرێتەوە بەگوێرەى بەکارهێنانت.

 

ئايا لەکاتى  مانەوەم لە مەوداى ڕۆمینگ ئەوا دەتوانم سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربدەﮔرم:

بەڵێ دەتوانى سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربگرى ئەگەر کۆمپانیای هاوشێوە لە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتگوزارییە دابین بکات . سەیرى لیستى تۆڕى دابینکەر و خزمەتگوزارییە بەردەستەکانى هەر وڵاتێک بکە.

 

چۆن بتوانم  تۆڕى ئینتەرنێت بەکاربهێنم:

خزمەتگوزارى داتاکان لە کورەك بوارت بۆ دەرخسێنێ لاپەرەکانى ئینتەرنێت هەڵبدەیتەوە نەك هەر بەتەنها کردنەوەى ماڵپەر وەك ، بەڵکو وێنەکان و ڤیدیۆکان بەشێوەیەکى باشتر دەبینیت هەروەها دەتوانى بەشێوەیەکى روونتر گوێبیستى دەنگ بیت لەڕێگەى مۆبایلەکەت یان لەڕێگەى لاپتۆپەکەت.