No results
facebook twitter linkedin

کۆدی بچوک و کۆدی خۆرایی

 

کۆدی بچوک و کۆدی خۆڕایی لە کۆڕەک بزنسەوە کارێکی ناوازە پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکات بۆئەوەی لەگەڵ کڕیارانی بەردەوام بێت لەڕێگەی ژمارەیەکی دیاریکراو و وەرگرتنی زیاتر لەیەک پەیوەندی لەهەمان کاتدا.

کۆمپانیاکان تێچووی کڕینی ئامێرو پرۆگرامی تایبەت بە پەیوەندی کردنی بۆ دەگەڕێتەوە، کە ئەم ئامێرو پرۆگرامانە بۆ هەمان مەبەست بەکاردێت.

هەروەها کۆمپانیا و رێکخراوە قازانج نەویستەکان دەتوانن خزمەتگوزایی کۆدی خۆرایی کارا بکەن بۆ ئەوەی ئەو کەسەی کە پەیوەندی دەکات هیچ تێچوویەکی نەبێت. کۆمپانیاکە یاخود رێکخراوە قازانج نەویستەکە پارەی ئەم تێچووانە دەدات.

تیمی کۆمپانیاکان لە کۆڕەک بزنسەوە بەدواداچوون بۆ کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەرەوپێشبردنی کارەکانتان و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی کە خۆتان دەتانەوێ.

  

- وردەکاری ئۆفەر:
کۆدى کۆمپانیاکان: تێچووى پەیوەندى هاتوو لەسەر ئەرکى کڕیارەکان دەبێت.
کۆدى خۆڕایى: تێچووى پەیوەندى هاتوو بۆ کڕیاران بەخۆڕاییە. کڕیار تێچووى پەیوەندى هاتووەکان دەدات بەشێوەى مانگانە.
 
خزمەتگوزارى پەیوەندیکردن و نامەناردن بۆ ژمارەکە کاراکراو نابن. دەتوانیت خزمەتگوزارى پەیوەندیکردن و نامەناردن کارابکەیت هەر کاتێ پێویستت بوو.

    

   

وردەکاریى ئۆفەرەکە لەم خشتەیەى خوارەوە ئاماژەى پێکراوە:

کۆدى کۆمپانیا تحویل دەکرێت بۆ

هێڵى پۆستپەید

تێچووى سیمکارت (د.ع)

0 د.ع

تایبەتمەندییەکان

تەنها خزمەتگوزارى پەیوەندى 
(بەبێ کورتەنامە و ئینتەرنێت)

تێچووى کاراکردنى خزمەتگوزارى 
(کۆدی پچووکراو یان کۆدی خۆرای) تەرخان کراو

120,000 د.ع تەنها یەک جار

کرێى مانگانە بۆ ژمارەى تەحویلکراو

60,000 د.ع/ ژمارە

نرخى پەیوەندى

84 د.ع /خولەك بۆ پەيوەندى ناو تۆر

126 د.ع /خولەك بۆ پەيوەندى بە تورە ناوخۆييەكانى تر

وردەکاری تێچووی مانگانە

 

- کرێى هێلەکانى پۆستپەید (12,400/ ژمارە/ مانگ) خزمەتگوزارى تەحویلکردن 
(47,000 د.ع/ژمارە/ مانگ)

- باجەکان


 

دەتەوێت زانیاری زیاتر دەربارەی خزمەتگوزارییەکانمان بزانیت؟

پەیوەندی بە پسپۆڕەکانمانەوە بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە: Corporate@korektel.com

facebook twitter linkedin