No results
facebook twitter linkedin

بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی


کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم شانازی بە بەرنامەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی دەکات. لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، کۆرەک تیلیکۆم و کارمەندەکانی لەسەر ئاستی ولاتدا بە بەدەوامی پستیگریان لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو تەکنەلۆژیای زانیاری کردووە. زیاتر لەوە، کۆرەک تیلیکۆم چەندین هەلی بە گەنجان داوە کار لەسەر نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێر و بەرنامە بکەن بۆئەوەی شارەزاییەکی کرداری بەدەست بێنن.

 

کۆرەک تیلیکۆم پشتگیری لە تەواوی کۆمەڵگا کردووە، ئەویش لەڕێگەی پستگیری کردنی هۆشیاری تەندروستی، هۆشیاری ژینگەیی، پرۆژەکانی خاوێنکردنەوە، تواناو کارامەیی ئافرەتان، بەرنامەکانی تواناو بەهرە، مافی ئاژەلان و چەندین پرۆگرامی تر. کۆمپانیاکەمان ساڵانەو لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا خۆراک بەسەر کەسانی کەم دەرامەت و پێداویستی فێربوون و قوتابخانە بەسەر منداڵانی هەژار دابەش دەکات و پشتگیری لە چەندین دەستپێشخەری هۆشیاری تەندروستیدا دەکات.

 

گەورەترین شانازی کۆڕەک لەو کاتە بوو کە ولات تووشی شەڕ و نسکۆ بوو کە لە ٢٠١٤ دا دەستی پێکرد. ئەم شەڕە کاریگەری هەبوو لەسەر کۆرەک هەروەک تەواوی کۆمپانیاکانی تر لە کەرتە جیاجیاکان. بەڵام جیاواز لە زۆرینەی کۆمپانیاکان، کۆرەک رەتی کردەوە دەستبەردری کارمەندانی بێت و مووچەی مانگانەیان کەم بکاتەوە.

 

کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم چەند هەوڵیکی بنیادنەرانەی دا لەو ناوچانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە وێران کرابوون و کۆرەک یەکەم کۆمپانیای پەیوەندیی بوو کە توانی تەواوی تۆڕی خۆی لەم ناوچانەدا بنیاد بنێتەوە. ئەندازیارانمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراقی لەچوارچیوەی هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ناوچەکان تۆرەکانیان دووبارە بنیاد نایەوە.

facebook twitter linkedin