No results

IT Lab


IT Lab چییە؟

بەشێکە لە ئامانجى کورەک بۆ سەرخستنى پێشکەوتنەکانى بوارى تەکنەلۆژیا لە کۆمەڵگا  و وڵاتدا.

هەروەها نوێترین دەستپێشخەرى کورەک-ە بۆ گەنجان کە بەهۆیەوە گروپێک گەنج دەتوانن کاربکەن لەسەر ئەو پڕۆژانە بکەن کە لەنێوان خۆیانەوە بڕیاریان لەسەرداوە.

کورەک سێرڤەرەکانى خۆى بۆ بەشداران دابیندەکات تا بەرهەمەکانیان تاقى بکەنەوە. هەروەها تیمى (IT)ى کورەک بەردەست دەبێت بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکانتان یان بۆ پێدانى ڕوونکردنەوەکان.

گروپە هەڵبژێردراوەکان تا مانگى دیسمێبەرمان لەبەردەستە بۆ کارکردن لەسەر بیرۆکەکانیان. لە کۆتاییدا، لەوانەیە کورەک باشترین پڕۆژەکان بکڕێت یاخود وەبەرهێنانى تێدابکات.


 

کێ دەتوانى بەشدارى بکات؟

ئەو گەنجانەى کە بەهرەدارن لە بوارەکانى تەکنەلۆژیاى زانیارییەکان و ئەندازەى پرۆگرامسازى و زانستى کۆمپیوتەر کە لەنێو ٤ تا ٥ گروپ کاردەکەن لەسەر ئەو پڕۆژانەى کە هەڵیان بژاردووە.

دەکرێ پڕۆژەکە لە هەر بوارێک لە بوارەکانى تەکنەلۆژیاى زانیارى یان تەکنەلۆژیا بێت، بەڵام ئەو بوارانەى کە پێشنیازکراون ئەمانەن:

 - ئاپى مۆبایل.

 - دجیتاڵى ڕاژەى بەشداربووان

IOT - 

Social CRM - 

 

چۆنیەتى پێشکەشکردن؟

ئیمەیلێک بنێرە تێیدا ئەو بیرۆکە و پڕۆژانە ڕوونبکەرەوە کە دەتەوێ لەگەڵ کورەک تیلیکۆم کارى لەسەربکەى و حاڵەتەکانى بەکارهێنان پێشکەشبکە ئەگەر حاڵەتێک هەبێ هەروەها بەروونى دیارى بکە و ئەنجامەکانى پڕۆژەکەت ڕوونبکەرەوە.

 

  بیرۆکەکەت یان پڕۆژەکەت بنێرە بۆ ئەم ناونیشانە: it@korektel.com