No results
facebook twitter linkedin

پـێشـــەکی

کۆرەك تیلیکۆم پێشکەوتووترین كۆمﭘانياى خزمەتگوزارى مۆبايلە لە لەسەر ئاستى عيراقدا. ئێمە وەكو كۆمپانياى كۆرەك باشترين تۆرڕى ﮔەياندن ﭘيادە دەکەین لەسەر ئاستى هەموو عێراق و باشترين کوالیتی خزمەتگوزارى ﭘـێشكەش دەکەین.

.كۆرەك خزمەتگوزاريەكانى لە 18 ﭘارێزﮔاى عيراق كارايە وە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری وايەرلێس پێشکەش دەکات کە ئاسانکارییەکی زۆر دەدات بە بەشداربووانی.
پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیای GSM بەکار دەخات بۆ فەراهەمکردنی باشترین کوالیتی خزمەتگوزاری وە بە گونجاوترین نرخ.

کۆرەك تیلیکۆم کۆمپانیایەکی هاوبەشی سنووردارە لە عێراقدا تۆمارکراوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی GSM .
کۆرەك لە ساڵی 2000 دەستی بە پێشەکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کرد کە بەشێوەوەیەکی بەرچاو لە باکوری عێراقدا کە کۆنترین کۆمپانیای گەیاندن بوو. لە 17ی ئابی ساڵی 2007  کۆرەك یەکێك بوو لەو سێ کۆمپانیایەی کە مۆلەتی کارکردنی سەرانسەری عێراقی پێدرا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل. کۆرەك لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە زیاتر لە 32 ملیۆن کەس دەکات لە سەرانسەری وڵاتدا.



facebook twitter linkedin