MYKOREK ئاپ
ئێستا لەڕێى (MYKOREK)ەوە...
- بە بەکارهێنانى ئاپى مۆبایڵەکەتەوە، هێڵەکەت بەڕێوەببە.
- کۆنترۆڵى باڵانسى هێڵەکەت بکە
- سەرپەرشتى و چاودێريى تەواو بۆ سەرجەم بەشداریکردنەکانت
- چیتر پێویست ناکات هیچ کۆدێکى خزمەتگوزارى لەبەربکەى.
- زانیارى وەربگرە لەبارەى دواین ئۆفەر و خزمەتگوزارى.
- لە کاتى بوونى ئەپدەیت یان هەر خزمەتگوزارى و ئۆفەرێکى نوێ ئاگادار دەکرێتەوە.
- دەتوانى ئەم ئاپە بەخۆڕایى بەکاربهێنى
هەموو پێداویستەکان لەنێو دەستەکانت دەبێت:
- ئۆفەرى هێڵى پریپەید و پۆستپەید
بینینى سەرجەم ئۆفەرەکان و بەشداریکردن بەوپەڕى ئاسانی
- ئینتەرنێت
سەرجەم ئەو زانیارییانەى که پێویستن لەبارەى پاکێجەکانى ئینتەرنێت: بەکارهێنان، نوێکردنەوە و بەشداریکردن لە پاکێجى نوێ
- پسوولە
بینین و پارەدانى پسوولە، پڕکردنەوەى باڵانس و بینینى سەرجەم وردەکارییەکان لەڕێى ئەم ئاپەوە
- دەستنیشانکەرى خاڵەکانى فڕۆشتن
دەخوازى سەردانى سەنتەرەکانى فڕۆشتن بکەى؟ بگەڕێ و نزیکترین خاڵى فڕۆشتن بدۆزەرەوە
ئێستا لۆگ ئین ئاسانترە:
- بۆ داخڵبوون لە ئاپى تطبيق MYKOREK پێویستت بە “ناوى بەکارهێنەر” و “وشەى نهێنى” هەیە.
- ئەگەر دەخوازی ئەکاونت دابنێیت یان ئەگەر وشەى نهێنیت لەبیرکردووە، ئەوا دەتوانى بە بەکارهێنانی ئەم ئاپە هەموو ئەو کارانە بەئاسانى جێبەجێ بکەى.
خزمەتگوزاری : "Shake & Win"
لەڕێى تایبەتمەندى (Shake and Win)ەوە باڵانسى زێدە بەدەستبهێنە دواى پڕکردنەوەى باڵانسەکەت لەڕێى ئاپى (MYKOREK) .
چۆنیەتى بەکارهێنانى "Shake & Win" :
دواى پڕکردنەوەى پاڵانس لەڕێى ئاپى (MYKOREK)ەوە یەکسەر نامەیەکى ئاگادارکەرەوەت پێ دەگات کە بەم ناوەرۆکەیە ((مۆبایلەکەت بهەژێنە و دیاریى خۆت وەربگرە)) دواى ئەوەى مۆبایلەکەت دەهەژێنیت، باڵانسى پاداشت بە ئۆتۆماتیکى بۆت زیاد دەکرێت.
ئاپەکە دابەزێنە لە:

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411