No results
facebook twitter linkedin

خزمەتگوزارى ئاگادارکەرەوە

 

باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەى؟ نیگەران مەبە، هەوڵبدە پەیوەندى پێوەبکەى چونکە کورەك پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ ژمارەى کەسەکە دەنێرێت و پێى ڕادەگەیەنێت کە هەوڵت داوە پەیوەندى پێوەبکەى.

 

نرخ

 ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەخۆڕاییە.

 

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کاردەکات؟

  • دوای نەمانی باڵانسی پێویست بۆ پەیوەندی کردن ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیێکی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەرکار.
  •  دەتوانى ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنیت و تەنیا دوو جار پەیوەندى بە هەمان ژمارە بکەى لە ماوەى یەک کاتژمێردا.
  •  زۆرترین هەوڵى پەیوەندیکردن لە ڕۆژێکدا 25 جارە و ئەگەر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 25 جار هەوڵى پەیوەندیکردنت بدەیت ئەوا بە نامەیەکى نووسراو ئاگاداردەکرێیتەوه.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بەرکار دەبێت کاتێ کە پەیوەندى بە ژمارەیەکى ناوخۆ یان نێودەوڵەتى دەکەى.

 

سوودى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان

لەو کاتەى کە باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەیت ئەوا هەوڵى پەیوەندیکردن بدە و نامەیەکى پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ کەسەکە دەچێت.

 

چۆنیەتى بەشداریکردن

ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەردەستە.

 

 

بۆ زانیاریى زیاتر، تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووانەوە بکە ژمارە 411

facebook twitter linkedin