No results
facebook twitter linkedin

ناردنی باڵانس


 

ناردنى باڵانس:

بۆ ئەوەى هەرگیز لە ﭘەيوەنديەكانت لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت نەﭘــﭼــڕێى تەنانەت لەو كاتانەى كەوا باڵانسيشت نەماوە دەتوانى سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربگریت و باڵانست بۆ ڕەوانە بكرێت . 

بەهۆی ئەم خزمەتـــﮔوزارى يە دەتوانى بڕى 1,000 تا 300,0000 دينار بۆ بەشداربووێكى ﭘریــپەيد و پۆستپەید ڕەوانە بكەيت .

 

نرخەكان: 

  • نرخی ناردنی باڵانس بۆ هەر جارێك تەنها 350 دینارە.
  • نابێت بڕی ناردنی باڵانس لە 1,000 دینار کەمتر بێ.
  •  ناردنی گوژمەى باڵانس بۆ هەر بەشداربووێکی پریپەید و پۆستپەید:

    ١- نابێت بڕی ناردنی باڵانس لە 1,000 د.ع. کەمتر بێت.

    ٢- بڕی  زۆرترین باڵانس بۆ هەرجارێك 60,000 د.ع.

    ٣- زۆرترین بڕی باڵانسی ڕیگەپێدراو لە ڕۆژێكدا 300,000 د.ع.
     


چۆنیەتی ناردنی باڵانس:
   
 
 
   
ژمارە *215* لێبدە و دواتر ژمارەى ئەو مۆبايلە لێبدە كەوا باڵانسى بۆ ڕەوانە دەكەيت دواتر * ئنجا بڕی پارەکە لەکۆتاییدا # لێبدە.

- بۆ نموونە ئەگەر ویستت 1000 دینار بنێری بۆ ژمارە مۆبایلی 0750XXXXXXX ئەوا ئەم شێوەیە بەکاربێنە:  

*215*0750XXXXXX*1000# دوای ئەوە کورتەنامەیەکت بۆ دێت دڵنیات دەکاتەوە کە باڵانسەکە ڕەوانەکراوە.

 

 


سوودى ئەم خزمەتگوزاریيە ﭼيە:

هەر کاتێك ویستت دەتوانی باڵانس بەدەست بێنی.. ئیتر خەمی نەمانی باڵانست نەما.

 


ﭼۆن ئەم خزمەتگوزاریيە داوا بكەم:

پێویست ناکات داوای ئەم خزمەتگوزارییە بکەیت چونکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید بەردەستە.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411

facebook twitter linkedin