No results
facebook twitter linkedin

بەردەوامبە لە قسەکردن

دەربارەی خزمەتگوزارییەکە

بەردەوامبە لە قسەکردن خزمەتگوزارییەکە ڕێگە دەدات بە بەشداربووانی پریپەیدی کورەك بۆ داواکردنی باڵانس و ئینتەرنێتی زیادە لە کاتی تەواوبوونی باڵانسەکەیان و پڕکردنەوەی باڵانس، کورەك قەرزەکە وەردەگرێتەوە لەگەڵ بڕی تێچووی خزمەتگوزارییەکە.


بەردەوامبە لە قسەکردن

بابەت

وردەکارى

باڵانس

          

باڵانس: هەتا 6,000 د.ع. بە پێی مەرجەکان

ئینتەرنێت: هەتا 3 گێگابایت بە پێی مەرجەکان

پاکێجی دەنگی: 120 خولەک پەیوندیکردن بۆ سەرجەم تۆڕەکان لەگەڵ 5 مێگابایت ئینتەرنێت بە پێى مەرجەکان

تێچووی خزمەتگوزاری

بە پێی مەرجەکان

ماوەی بەسەرچوون

باڵانس: هەتا 7 ڕۆژ
 ئینتەرنێت: هەتا 7 ڕۆژ
 پاکێجی دەنگی: 7 ڕۆژ (ئەگەر بەکاریشی نەهێنیت)

مەرجەکان

پێویستە باڵانسەکەت لە 200 د.ع. کەمتر بێت

بەشداربوو نوێ نیە: پێویستە بەلانیکەم 3 جار باڵانسەکەت پڕکردبێتەوە و پێویستە هێڵەکەت لە ناو تۆڕ کارابێت بۆ ماوەی زیاتر لە 90 ڕۆژ بەسەر بەرواری کارکاردن

پێویستە بەشداربوو هێڵەکەی پڕکردبێت لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوو

نابێت هیچ قەرزی نەدراوت هەبێت

وەرگرتنەوەی قەرز

لە کاتی پڕکردنەوەی باڵانس

بەکارهێنان

ئینتەرنێت، پەیوەندیکردن و کورتەنامە بۆ ناو تۆڕ و دەرەوەی تۆڕ


چۆنیەتی کارکردنی ئەم خزمەتگوزارییە

  1. پەیوەندی بکە بە *202# ، یان ژمارە 33 بنيره بو 202 بو داواكردنى ليستى بالانسى قةرزكراو و 44 بو داواكردنى ليستى ئينتةرنيتى قةرزكراو
  2. سیستەم دەگەڕێت بۆ جۆری قەرزێک کە بۆ تۆ گونجاوبێت، بە پێی ئەو مەرجانەی کە لە تۆدا بەدی دەکرێن

ئەگەر مەرجەکان لە تۆدا هەبن، جۆری قەرزەکە هەڵدەبژێریت و ئاگادار دەکرێیتەوە لە کاتی وەرگرتنی قەرزەکە

ئەگەر مەرجەکان لە تۆدا بەدی نەکرێن: نامەیەکت پێ دەگات، پێت دەڵێت کە ناتوانیت ئەم خزمەتگوزارییە بەکار بهێنیت


زانیاری زیاتر:

قەرزی خۆکاری: کاتێک باڵانس لە 200 د.ع. کەمتر دەبێت، بەشداربوو بە شێوەیەکەی خۆکاری قەرز وەردەگرێت بە پێی مەرجەکان

  1. ماوەی بەسەرچوون 7 ڕۆژە، پاشان ناتوانیت باڵانسی قەرزکراو بەکاربهێنیت
  2. قەرزەکە وەردەگیرێتەوە ئەگەر بەکاریشی نەهێنیت. قەرزەکە لە کاتی پڕکردنەوەی باڵانس وەردەگیرێتەوە، لە ڕێگەی کارت یان ئەگەر بەشداربوویەکی دیکە باڵانست بۆ بنێرێت
facebook twitter linkedin