No results
facebook twitter linkedin

پۆستی دەنگی


کورەك تیلیکۆم پابەندە بە مانەوەى بەیوەندییەکانت، هەرگیز یەك بەیوەندیت لەدەست ناچێت ئەگەر هاتوو مۆبایلەکەت سەرقال بێت، کوژابێتەوە یان لە دەرەوەى بازنە بیت. خزمەتگوزاری نامەى دەنگیت بەدرێژایی 24 کاتژمێر بەشیوەیەکى خودکارانه نامەکانت بۆ هەڵدەگرێت.

کورتەنامەیەکى نووسراو دەگاته مۆبایلەکەت تاکو ئاگادارت بکاتەوە کەى نامەیەکت بەدەستگەیشتووه.


بۆ گوێگرتن لە نامە دەنگییەکانت تەنها پەیوەندى بکه به 

  • لەرێگەى مۆبایلەکەتەوە پەیوەندى بکە بە *222 و ڕێنماییەکان پەیڕەو بکە
  • لەڕێگەى مۆبایلى یەکێك لە هاوڕێکانت پەیوەندی بکە بە 224 و ژمارەى مۆبایلەکەت داخل بکە پاشان ژمارەى بین کۆد

 

خزمەتگوزارى نامەى دەنگیت تایبەتمەند (بەکەسیەتى) بکە بەهۆى ناوى خۆت وا لە هاوڕێکانت بکە بزانن کە بەدروستى پەیوەندییان پێت کردووە هەر کاتێ کە پەیوەندیت پێوە دەکەن یاخود سڵاوێکى تایبەت بە دەنگى خۆت تۆمار بکە.

 

نرخەکان

خزمەتگوزارییەکە ئەم پاکێج و نرخانەى خوارەوەى هەیە:

خزمەتگوزارى

تێچوون

کڕێی بەشداریکردن

بەخۆڕایی یە

جێهشتن یان ناردنى نامەیەکى دەنگى

نرخی پەیوەندی ئاسایی

نامەى هاتوو

بەخۆڕایی یە

نامەیەکى هاتوو لە سنوقى پۆستى هاوڕێکەت

بەخۆڕایی یە

 

خزمەتگوزارییەکە چۆن کار دەکات؟

بۆ کاراکردنى نامەى دەنگیت، بەیوەندییە هاتووەکانت بگوازەوە (دایڤێرت) بۆ نامەى دەنگى ژمارە 222.

بۆ هەڵوەشانەوەى خزمەتگوزارییەکە، لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە گواستنەوەکه (دایڤێرت) لە نامەى دەنگى ژمارە 222 بسڕەوە.

 

سوودى خزمەتگوزارییەکه بۆ بەشداربووان:

نامەى دەنگى خزمەتگوزارییەکە بەدرێژایى  24لەجیاتت وەڵام دەداتەوە بەشێوەى خودکارانە نامەیەكت بۆ وەردەگرێت هەر کاتێ مۆبایلەکەت سەرقال بێت، کوژابێتەوە یاخود هەر کاتێ نەتوانى وەڵامى پەیوەندییەکانت بدەیتەوە.

 

چۆنیەتى بەشداریکردن:

نامەى دەنگى بەشێوەیەکى خودکارانە بۆ هەموو بەشداربووان بەردەست کراوە. بۆ کاراکردن تەنها پەیوەندییە هاتووەکانت بگوازە (دایڤێرت) بۆ نێو پۆستى دەنگى ژمارە 222 ، و لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە پەیوەندى بکە بە *222 نامەى دەنگیت تایبەتمەند بکە بە پەیڕەوکردنى ڕێنماییەکان.

 

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411

facebook twitter linkedin