No results

پرسیارە بەربڵاوەکان - بلاک بێرى



خزمەتگوزارى بلاک بێرى چییە؟ چی دەکات؟

 خزمەتگوزارى (بلاک بێرى)ى کورەک چارەسەرییەکى تەواوە کە ڕێگەت پێ دەدات ڕاستەوخۆ ئیمەیل وەربگریت لەکاتى گەیشتنى بە مۆبایلە هۆشمەندەکەت (مۆبایلى بلاکبێرى). لەڕێى سمارتفۆن و چارەسەریى ئینتەرنێتى بلاکبێرییەوە دەتوانى ئیمەیل بنێریت و وەربگریت هەروەها دەتوانیت ڕۆژمێر و لیستى ژمارەکانت سینکرۆنایزبکەیت و پەیوەندى تەلەفۆنى ئەنجامبدەیت و بچیتەنێو تۆڕى ئینتەرنێت و سوود لە چەندین خاسیەتى دیکەش وەربگریت.

 

خزمەتگوزارى چارەسەرى ئینتەرنێتى بلاک بێرى گونجاوە بۆ کەسانى زۆر سەرقاڵ و بزنسى بچووک و ئەو پیشەگەرە سەربەخۆییانەى کە دەیانەوێت لە هەر کوێیەک بن بە ئاسانى ئیمەیلەکانیان و وێب ئەکاونتەکانیان بکەنەوە.  دەتوانیت لەڕێى یەک سمارتفۆنى بلاک بێرى ١٠ ئیمەیلى کەسیەتى و بزنس بکەیتەوە. 


 

ئامێرى BlackBerry چۆن کاردەکات؟

خزمەتگوزارى بلاک بێرى بە ئۆتۆماتیکى ئیمەیلەکانت دەگەینتە سمارتفۆنى بلاکبێرى، بەم شێوەیەش دەتوانیت لە هەر کوێیەک بیت وەڵامى ئیمەیلەکانت بدەیتەوە. خزمەتگوزارى بلاک بێرى لەسەر تۆڕى خێرا و متمانەپێکراوى کورەک کاردەکات کە خزمەتگوزارى (GPRS) و (EDGE) بۆ دابنیکراوە.

 


سوودەکانى چارەسەرى ئینتەرنێتى بلاک بێرى (BIS)ى کورەک چین؟

ڕێگەت پێدەدا بەردەوام لە پەیوەندى بمێنتەوە هەروەها لە هەر کات و شوێنکدا ئیمەیلەکانت وەربگریت. هەر کاتێک نامەیەک دەگات ئەوا بلاکبێرى ڕاستەوخۆ ئاگادارت دەکاتەوە. پێویست ناکات لۆگئین بکەى یان بەدەست ئەکاونتەکانت بکەیتەوە. ئیمەیلەکانت ڕێک وەک کورتەنامە (SMS) پێ دەگات. چیتر پێویست ناکات لە گەشتکردندا لاپتۆب لەگەڵ خۆت ببەیت تا بە خزمەتگوزارى داتا بگەیت لەوانەش ئیمەیلەکان و وێب چونکە خزمەتگوزارى بلاکبێرى هەموو ئەو کارانەت بۆ جێبەجێدەکات.

 

پێویست ناکات لە گەشتکردندا لاپتۆب لەگەڵ خۆت ببەیت تا بە خزمەتگوزارى داتا بگەیت لەوانەش ئیمەیلەکان و وێب چونکە خزمەتگوزارى بلاکبێرى هەموو ئەو کارانەت بۆ جێبەجێدەکات.

ئەم تايبەتمەنــدیيانــەش لەخۆدەگرێت:
 

 < کردارى دامەزراندنى بۆ مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت زۆر ئاسانە.

 < بەكارهێنــانــى زۆر ئاسانــە.

 <  دەتوانی زیاتر لە 10 ئەکاونتی ئیمەیل بکەیتەوە، لەوانە (Gmail) و (MSN) و (POP3/دابینکەرى خزمەتگوزارى ISP) 

 < ناردنى نامە لەبارەى ئەوەى کە لە دەرەوەى ئۆفیسیت (Out of Office)

 < دانانى واژوو

 < هەڵبژاردنى ناونیشانەکانى (ناردراوە لەلایەن Sent From

 < کردنەوەی فایلە هاوﭘـێچەکان بە شێوەی دەنــگورەنــگ بە چەندین فۆرمات لەوانە :
 (JPEG; BMP; TIFF; Microsoft Word, Excel® and PowerPoint®, Corel®; WordPerfect®;  Adobe® PDF

 < تەرخانکردنى ئايكۆنــەکان بۆ ئەکاونتە جۆرارجۆرەکان لەسەر شاشەى مۆبایلى بلاکبێرى بۆ هەر ئەکاونتێکى ئیمەیلەکانت. کلیک لەسەر ئایکۆنەکە بکە بۆ بینینى ئیمەیلى هاتوو و ڕۆیشتووەکانت.

 


ﭼۆن خزمەتـــﮔوزارى بلاك بێرى کارابكەم؟

لەڕێگەى:

 

 < پەیوەندیکردن بە #250*

 < یان سەردانى بژاردەکانم بکە، بە داگرتنى ئەم لینکە mykorek.com

 < یاخود لە مۆبایلەکەتەوە، ئەپلیکەیشنى کوڕەك مۆبایل بکەوە

 


ئایا خزمەتگوزارى پریپەیدى بلاکبێرى وەک هیڵى پۆستپەیدە؟ 

 

بەڵێ، هەمان شتە وەک خزمەتگوزارى بلاک بێرییە بۆ هەر بەشداربووییەکى هێلى پۆستپەید.

 


کێ دەتوانــێت خزمەتـــﮔوزارى بلاك بێرى کارابکات؟

 

بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید دەتوانن ئەم خزمەتگوزارییە کارابکەن.

 


ﭘێويستم بە ﭼــى دەبێت بۆ بەدەستهێنانى خزمەتگوزارى (بلاک بێرى)ى کورەک؟

 

 < نرخى ئۆفەرى (BlackBerry) بە 10,000 دینارە کە بۆ ماوەى 30 ڕۆژ بەردەستە. 

 < نرخى ئۆفەرى (BlackBerry VIP) به 20,000 دینارە کە بۆ ماوەى 30  ڕۆژ بەردەستە. 

 < نرخى ئۆفەرى (BlackBerry Complete) بە 8,000 دینارە  کە بۆ ماوەى 30 ڕۆژ بەردەستە.

 < نرخى ئۆفەرى (BlackBerry Social) بە 5,000 دینارە کە بۆ 30 ڕۆژ بەردەستە.

 < پێویستە ئامێرەکەت بلاکبێرى (GSM) بێت.

 


کامە مۆدێلی ئامێری بلاك بێری گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە؟

 

خزمەتگوزارى بلاکبێرى لە گشت مۆدیلەکانى بلاکبێرى کاردەکات.


 

چەند پلان بۆ خزمەتگوزاری بلاك بێری بەردەستە؟

 < پاکێجى (BlackBerry VIP) بۆ ماوەى 30 ڕۆژ بە نرخى 20000 دینار. 

 < پاکێجى (BlackBerry) بۆ ماوەى 30 ڕۆژ بە نرخى 10,000 دینار.

 < پاکێجى (BlackBerry Complete) بۆ ماوەى 30 ڕۆژ بە نرخى 8,000 دینارە.

 < پاکێجى (BlackBerry Social) بۆ ماوەى 30 ڕۆژ بە نرخى 5,000 دینارە.

 

تێكڕایى بڕى داتا چەندە لە یەک مانگدا چەندە؟ 

 

بەگوێرەى ئەم پاکێجانەى کە لە بازاڕدا بەردەستن، تێکڕاى بەکارهێنانى داتا بۆ پاکێجى (BlackBerry) 1000 مێگابایتە، بۆ پاکێجى (VIP) 2000 مێگایابتە و بۆ پاکێجى (Complete) 750 مێگابایتە و بۆ پاکێجى (Social) 500 مێگابایتە کە وەك بەکارهێنانى مانگانەى خۆڕاییە بۆ هەر بەشداربووێك کە چات و بەکارهێنانى ١٠ ئیمەیلى جیاواز ( بۆ پاکێجى VIP و پاکێجى BB هەروەها یەک ئەکاونت بۆ پاکێجى Complete) دەگرێتەوە لەوانە ئاپەکانى چاتى کۆمەلایەتى و ڕاستەوخۆ وەک (MSN و G-Talk وYahoo Messenger).


 

ئايا دەتوانــم بەشداریکردنت لە بلاک بێرى نوێ بکەمەوە؟

 

بەڵێ، پاکێجەکە بە ئۆتۆماتیکى نوێدەبێتەوە ئەگەر خاسیەتى نوێکردنەوەى ئۆتۆماتیکیت کاراکردبێت لە لیستى #250*  بەو مەرجەى باڵانسى پێویستت هەبێت: بەشداریکردن لە ئۆفەرى (BB VIP) بە 20,000 دینارە و ئۆفەرى (BB) بە 10,000 دینارە و ئۆفەرى (BB Complete) بە 8000 دینارە و ئۆفەرى (BB Social) بە 5000 دینار.

 


ﭼۆن بەشداریم نوێبکەمەوە یان ئۆفەرێکى دیکە هەڵبژێرم؟

 

یەك ڕۆژ پێش بەسەرچوونى ماوەى بەشداریکردنت، پێویستە پەیوەندى بکە بە #250* هەروەها بژاردەى نوێکردنەوەى ئۆتۆماتیکى کارابکەى. بۆ بەشداریکردنت لە ئۆفەرێکى دیکە، دەتوانى سوود له بژاردەى (پلەبەرزکردنەوە) وەربگریت کە لە لیستى #250* هەیە.

 

لە كوێ ئامێری بلاك بێرى بكرم؟

 

ئامێری بلاك بێری لە بنکەکانى فرۆشى کورەک دەستدەکەون.

 


ئایا دەتوانم خزمەتـــﮔوزارى بلاك بێرى بەدەستبهێنــم بە دانانى سیمکارت لە پۆڕتى (USB modem

 

نەخێر، پاکێجەکانى بلاک بێرى تەنها لەڕێى ئامێرەکانى بلاکبێرى بەکاردێن، پێویستە بەشداربووان پارە بدەن بۆ بەکارهێنانى خزمەتگوزارییەکە لەڕێى مۆدەم یان هەر ئامێرێکى دیکەوە.

 


ئایا دەتوانم فایلەکانى (دۆکیۆمێنت و مۆسیقا و ڤیدیۆ) لەڕێى پاکێجى داتاى بلاک بێرى داببەزێنم؟

 

بەڵێ دەتوانیت فایلەکان و هاوپێچکراوەکان داببەزێنیت وەک بەشێک لە پاکێجى داتاى بلاک بێرى.

 


دەتوانــم خزمەتـــﮔوزارى بلاک بێرى ڕابــﮔرم لە هەر كاتێکدا؟

 

بەلێ، بەشداربووان دەتوانــن خزمەتـــﮔوزارییەکە ڕابـﮔرن لە هەر کاتێکدا بێت بە پەیوەندیکردن بە #250* پاشان هەڵبژاردنی "ڕاگرتنى نوێکردنەوەى ئۆتۆماتیکى" لە لیستەکەدا. هەروەها بەشداربووان دەتوانــن خزمەتـــﮔوزارییەکە ڕابـﮔرن بە پەیوەندیکردن بە ڕاژەی بەشداربووانەوە ژمارە 411 یاخود بە سەردانکردنیان بۆ هەر بنکەیەکى کورەک.

 


ﭼى ڕوودەدات ئەﮔەر باڵانــسی تەواوم نــەبێت بۆ نوێکردنەوەى بەشداریی مانگانە یان ئەگەر پارەى پسوولەکەم نەدەم؟

 

کورتەنامەیەکى ئاگادارکردنەوەت پێ دەگات کە پێت ڕادەگەیەنێ خزمەتگوزارییەکە ڕاگیراوە.

 

چۆن بزانم کە چەند داتام بەکارهێناوە؟

 

لە ئامێرەکەتەوە پەیوەندى بکە بە #2*3*250*  و ڕێنماییەکانى پەیڕەوبکە.

 


ئايا دەتوانــم باڵانسى داتاى پاکێجەکەم بۆ مانگى داهاتوو بگوازمەوە ئەگەر هەمووم لێ بەکارنەهێنا؟ 

 

نــەخێر لە كۆتايى هەر مانگێكدا پاکێجی داتا بەتاڵ دەكرێتەوە.

 


کاراکردنى خزمەتگوزارى داتا چەندى پێدەچێ و کەى دەتوانم دەست بە بەکارهێنانى بکەم؟

 

کاراکردنى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان لە ماوەى چەند خولەکێکدا جێبەجێدەکرێت بە گەیشتنى کورتەنامەیەک بەشداربووان ئاگاداردەکرێنەوە لەوەى خزمەتگوزارییەکەیان بۆ کاراکراوە. هەروەها ئەو بەشداربووانەى کە سەردانى بنکەکانى کورەک دەکەن بۆ کاراکردنى ئەم خزمەتگوزارییە ئەوا لە ماوەى چەند خولەکێکدا خزمەتگوزارییەکەیان بۆ کارادەکرێت.

 

ئايا دەتوانــم داتاى بلاک بێرى بەکاربهێنم لەکاتى مانەوەم لە مەوداى ڕۆمینگ لە دەرەوەى وڵاتدا؟

 

 <بەڵێ دەتوانیت لەماوەى گشتەکەتدا خزمەتگوزارى داتا بەکاربهێنیت. پێویستە داواکارى پێشکەش بە هەر بنکەیەکى کورەک بکەى بۆ زیادکردنى خزمەتگوزارى ڕۆمینگ بۆ ئەکاونتەکەت. بەڵام پێویستە برێک پارە بخەوێنیت بۆ پەیڕەوکردنى سیاسەتى کورەک بۆ چاوێردیکردنى کرێدیت. هەروەها بەشداربووانى پریپەید بە ئۆتۆماتیکى کردارى کرێدت بۆیان کاراکراوە.

 

 <خزمەتگوزارى بلاکبێرى لە ماوەى مانەوەت لە مەوداى ڕۆمینگ لە دەرەوەى وڵاتدا کاردەکات لەسەر تۆڕى (GPRS)ى هاوبەشانمان، بەڵام لەوانەیە تێچووى ئەو تۆڕانە زیاتر لەسەرت بکەوێت. بۆ بینینى لیستى تۆڕى هاوبەشانمان، تکایە پەیوەندى بکە بە 411. 

 

 

ئایا دەتوانم ئیمەیلەکانى خۆم بکەمەوە لەوانە (Yahoo/Gmail/Hotmail)  لە ئامێرى بلاک بێرى سەربارى کردنەوەى ئیمەیلەکانى کارم؟

 

بەڵێ دەتوانیت لەڕێى ئینتەرنێتەوە ئەکاونتەکانى (Yahoo وHotmail) و هەر ئیمەیلەیەکى دیکە بکەیتەوە. هەروەها دەتوانیت ئیمەیلى کارت بکەیتەوە بەو مەرجەى ئیمەیلى کۆمپانیاکەت لەسەر (POP3/IMAP) پڕۆگرامکرابێت ئەوا ئەو کات لە خزمەتگوزارى بلاک بێرى لەسەر (BIS) پڕۆگرامکراودەبێت. 

 

 ئايا دەتوانــم هاوﭘـێـﭼەكانــى ئيميلەكان بەهۆى بلاک بێرى بکەمەوە؟ ئایا دەتوانم هاوپێچکراوەکان هەمواربکەم و گۆڕانکارى تێدا بکەم و دووبارە بینێرمەوە؟

بەڵێ دەتوانیت هاوپێچکراوەکانى (Word و Excel و PowerPoint) بەهۆى بلاکبێرى بکەیتەوە، بەڵام ناتوانیت بە ئاپە ئاسییەکانى بلاک بێرى هەمواریان بکەى. هەروەها ئاپى لایەنى سێیەم لە ئینتەرنێت دەستکەوێت کە ڕێگەت پێدەدا هاوپێچکراوەکان هەمواربکەیت.

 


ئايا ئاپى چاتى BlackBerry Messenger (BBM)  بەخۆڕاییە؟

نــەخێر، (BBM) بەخۆڕایى نییە و بەگوێرەى بەکارهێنانى مانگانە کرێت لەسەر هەژماردەکرێت. هەروەها کرێى مانگانە خزمەتگوزارییەکانى ئەم ئاپانەى خوارەوەت لەسەر هەژماردەکرێت:

 <نــاردن و وەرﮔرتنــى ئیمەیل بە ئۆتۆماتیکى

 <هەر ئاپێک لە ئاپەکانى لایەنى سێیەم کە ڕەنگە پشت بە گواستنەوەى داتا ببەستێت بۆ نموونە (MSN و Yahoo) تادوایى 

 <سینکرۆنایزى ڕۆژمێر و لیستى ژمارەکانت 

 <هەڵدانەوەى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت بە بەکارهێنانى براوزەرى بلاکبێرى یان ئینتەرنێت براوزەر

 <نامە ناردراوەکان بەهۆى ئاپى چاتى (BlackBerry Messenger)

 

ﭼـى بكەم ئەﮔەر مۆبایلەکەم BlackBerry Smartphone بزر بوو يان دزرا؟

 

تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووانەوە بکە ژمارە 411 هەروەها داوا لە بریکارەکە بکە بۆ ئەوەى ڕاستەوخۆ ئەکاونتەکەت ڕابگرێت.

 

خزمەتگوزارى بلاک بێرى بەکاردەهێنم لەسەر یەکێک لە تۆڕەکانى درەوەى عێراق، ئایا دەتوانم خزمەتگوزارییەکان بەدەستبهێنم لەکاتى مانەوەم لە مەوداى ڕۆمینگ لە دەرەوەى عێراق؟

 

بەڵێ، ئەمە دەکرێت. تکایە داوا لە تۆڕى وڵاتەکەت بکە بۆ دەستکەوتنى زانیارى لەبارەى بژاردەکانى ڕۆمینگ و نرخى داتاى تۆڕەکان لە عێراق.


 

ئایا دەتوانم لەڕێى مۆبایلى بلاک بێرى ئەکاونتى ئیمەیلەکانم بکەمەوە و ئینتەرنێت بەکاربهێنم کاتێک کە نەبستراوم بە تۆڕى کورەک؟

 

بۆ بەکارهێنانى ئینتەرنێت و وەرگرتنى ئیمەیلە نوێیەکان، پێویستە لەناو بازنەى تۆڕى کورەک بیت. بەڵام کاتێک کە پەیوەندیت بە تۆڕ بچڕاوە ئەوا هەر دەتوانیت ئیمەیلە کۆنەکانى ناو ئینبۆکست بخوێنیتەوە.

 

 

ئایا دەتوانم بەهۆى سمارتفۆنى بلاک بێرى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت هەڵبدەمەوە؟

 

بەڵێ دەتوانیت ئەم کارە بکەى. سمارتفۆنەکانى بلاکبێرى براوزەرى ئینتەرنێتى تێدایە.

 


چى ڕوودەدات کاتێک لە ڕۆژى نوێکردنەوەى بەشداریکردنیدا، بەشداربووى پریپەید ناتوانێت یەکەى پێویست بۆ باڵانسەکەى زیادبکات؟ ئایا ڕۆژى بەشداریکردنى گۆڕانى بەسەر دێت کاتێ کە لە جارى داهاتوو باڵانسى پڕدەکاتەوە؟ 

ئەگەر لە ڕۆژى نوێکردنەوەدا، بەشداربووى پریپەید یەکەى پێویست لە باڵانسەکەى نەبێت ئەوا خزمەتگوزارى بلاکبێرى ڕادەگیرێت.

 

 لە كوێ دەتوانم دوایین وەشانى (BlackBerry Desktop Manager) یان ئاپى (Smartphone) داببەزێنم؟

تكايە ئێرە دابگرە بۆ دابەزانــدنــى دوایین وەشانى (BlackBerry Desktop Manager) یان ئاپى (Smartphone) 

 

 

ئەو پاکێجەى داتاى کورەک بۆ خزمەتگوزاری بلاکبێرى هەڵبژێرە کە بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانت گونجاوە: 

ناوى پاکێج

نرخى بەشداریکردن بە د.ع

نرخى بەشداریکردن بە د.ع

شێوازى بەشداریکردن

BlackBerry VIP

20,000

20,000

پەیوەندى بکە بە #1*1*3*250*

BlackBerry

10,000

10,000

پەیوەندى بکە بە #2*1*3*250*

BlackBerry Complete

8,000

8,000

پەیوەندى بکە بە #3*1*3*250*

BlackBerry Social

5,000 

5,000

پەیوەندى بکە بە #4*1*3*250*



جیاوازی چییە لە نێوان خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی بلاك بێری؟

خاسیەتەکان

بلاک بێرى
 
Social

بلاک بێرى
 
Complete

بلاک بێرى

بلاک بێرى
 
VIP

BBM

 

 

 

 

 

ئیمەیلى بلاکبێرى (user@carrier.blackberry.com)

ئاپى تۆڕى کۆمەلایەتى لە بلاکبێرییەوە

هەڵدانەوەى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت

جیهانى ئەپڵیکەشنەکان

ئاپى چاتى ڕاستەوخۆ

ژمارەى ئەو ئیمەیلانەى کە دەتواندرێ کارابکرێن

×

پاراستنى بلاکبێرى

×

1

10

10

BES Express

×

×





ئۆفەرى بلاک بێرى (Complete) چییە؟

 

یەکێکە لە ئۆفەرە جیاوازەکانى بلاک بێرى کورەک. بە بەشداریکردنت لەم ئۆفەرە دەتوانیت لەگەڵ مانەوەت لە پەیوەندی بە بازنەى کۆمەلایەتى خۆتەوە، ئەکاونتێکى ئەلیکترۆنى تەواو کارابکەیت هەروەها دەتوانیت لاپەڕەکانى ئینتەرنێت هەڵبدەیتەوە و ئاپەکان داببەزێنیت.

 


ئۆفەرى بلاک بێرى (Social) چییە؟

 

یەکێکە لە ئۆفەرەکانى جیاوازەکانى بلاک بێرى کورەک کە لەلایەنى نرخەوە زۆر گونجاوە و بوار بە بەشداربووانى پریپەید و پۆستپەید دەدات بەشداربن لەم ئۆفەرە. هەروەها بوارت بۆ دەرخسێنێت بێسنوور چێژ لە پەیوەندیى کۆمەڵایەتى وەربگرن و بلاکبێرى ماسنجەر و چاتى ڕاستەوخۆ بەکاربهێنن.

 

 

ئەو ئەپلیکەیشننانە چین کە دەتوانم لەڕیى ئۆفەرى بلاک بێرى (Social) بەکاریان بهێنم؟
 

لەڕێى بەشداریکردن لەم ئۆفەرەوە دەتوانیت ئەو ئاپانەى تۆڕى کۆمەلایەتى بەکاربهێنیت: فەیسبووک، تویتەر، ماى سپەیس. هەروەها دەتوانین ئەو ئاپانەى چاتى ڕاستەوخۆ بەکاربهێنيت: یاهوو ماسنجەر، گووگڵ ماسنجەر، ئاپى چاتى ڕاستەوخۆى (AOL)  و ماسنجەرى (MSN).

 

 

ئایا دەتوانم لاپەڕەکانى ئینتەرنێت هەڵبدەمەوە کاتێک کە بەشدارم لە ئۆفەرى بلاک بێرى (Social

 

بەڵێ بێگومان دەتوانیت لاپەڕەکانى ئینتەرنێت هەڵبدەیتەوە کاتێک کە بەشداریت لە ئۆفەرى بلاک بێرى (Social)ى کورەک.