No results

چەپکەکانی نێرگز

چەپکەکانی نێرگز چییە؟
چەپکەکانی پارەدانی پێشینەیە بۆ پەیوەندی کردن لە نێو تۆڕی کورەک و بۆ تۆڕەکانی تریش، ناردنی کورتەنامەی بێبەرامبەر لە نێو تۆڕدا هەروەها بێبەرامبەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت.

چەپکەکانی دابین کراو کامانەن؟
چوارچەپک دابین کراوە بە نرخ و بەهای جیاوازەوە، چەپکەکان ئەمانەن:

 

بۆ بەشداربوون

بەکارهێنانی ئینتەرنێت بێبەرامبەر(MB)

کورتەنامەی بێبەرامبەر لە نێو تۆڕدا

خولەکەکان لە نێو تۆڕو بۆ تۆڕە ناوخۆیەکان

بەشداربوونی مانگانە

چەپک

.پەيوەندى بكە بە #253* دوايى ڕێنماييەكان پەيڕەو بكە

١

٥٠

١٠٠

٨٠٠٠

N100

.پەيوەندى بكە بە #253* دوايى ڕێنماييەكان پەيڕەو بكە

١

١٠٠

٢٠٠

١٥٠٠٠

N200

.پەيوەندى بكە بە #253* دوايى ڕێنماييەكان پەيڕەو بكە

٣

٢٥٠

٥٠٠

٣٦٠٠٠

N500

.پەيوەندى بكە بە #253* دوايى ڕێنماييەكان پەيڕەو بكە

٥

٣٥٠

٧٠٠

٥٠٠٠٠

N700

 

چۆن بەشداربم لە یەکێک لە چەپکەکانی نێرگزدا؟
پەیوەندی بکە بە #253* و ڕێنماییەکان جێبەجێبکە.



چۆن دڵنیا ببمەوە لە کارابوونی چەپکەکە؟
بەشداربوو ڕاستەوخۆ نامەیەکی پێدەگات بۆ دووپات کردنەوەی کارابوونی خزمەتگوزارییەکە.



ئایا چەپکەکان ماوەی بەسەرچوونیان هەیە؟
بەڵێ، ماوەی بەسەرچوون ٣٠ ڕۆژە لە بەرواری کاراکردنیەوە.



ئایا داتای کۆن دەخرێتە سەر داتای نوێ لەکاتی بەشداریکردن لە پاکێجێکی بەرزتر؟
نەخێر تەنها داتای پاکێجە نوێیەکە بەکاردێت.



ئایا دەتوانم نوێبوونەوەی خودکار بۆ مانگی داهاتوو رابگرم؟
بەڵێ پەیوەندی بکە بە #253* و ڕێنماییەکان جێبەجێبکە.



ئایا دەتوانم پاکێجی نێرگزەکەم بەرز بکەمەوە پێش تەواوکردنی ئەو پاکێجەی کە پێشتر بەشداربوم تیایدا لە هەمان مانگدا؟
بەڵێ پەیوەندی بکە بە #253* و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە بۆ هەڵبژاردنی پاکێجی بەرزتر.



بەشداربوو چۆن دەزانێت بەشداربوونی لە چەپکەکەدا کۆتایی هاتووە؟
بەشداربوو نامەیەکی پێدەگات بۆ ئاگادارکردنەوەی لە کۆتایی هاتنی ماوەی چەپکەکە پێش ٣ ڕۆژ.



ئایا خولەکی بەکارنەهاتووی ماوە دەگوازرێتەوە بۆ مانگی داهاتوو یان بەشداربوونی داهاتوو؟
نەخێر، ناگوازرێتەوە.



ئایا بەشداربوو دەتوانێت لە ڕێگەی (AVR) ەوە بەشداری یەکێك لە چەپکەکانی نێرگز بکات؟
نەخێر، تەنیا لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە #253* و پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکان.



ئایا چی ڕوودەدات دوای کۆتایی هاتنی ماوەی چەپکەکە؟
بەشداربوو دەگەڕێتەوە سەر بەکارهێنانی نرخی ئاسایی.



چەند جار دەتوانم چەپکەکە بگۆڕم؟
بۆ ڕاگرتنی نوێبوونەوەو هەروەها بەکارهێنانی گشت خولەکەکان و دەتوانیت چەپکی بەکارهاتوو بگۆڕیت بە پەیوەندی کردن بە #253* و ڕێنماییەکان جێبەجێبکە .



ئایا دەتوانم دووبارە بەشداری بکەمەوە لە یەکێک لە چەپکەکانی دابین کراو لە هەمان مانگدا دوای ئەوەی گشت خولەکەکانی دوا بەشداربوونم بەکارهێنا؟
بەڵێ ئەگەرهاتوو بەهای گشت خولەکەکانی دوا بەشداربوونت بەکارهێنا ئەو کاتە دەتوانیت دووبارە بەشداری بکەیتەوە لە هەر چەپکێک کە تۆ مەبەستتە.



لە کاتی گەڕانی نێودەوڵەتیدا ئایا چەپکی نێرگز هەر بە کارایی دەمێنێتەوە؟
نەخێر، ئەم خزمەتگوزارییە تەنیا لە نێو عێڕاقدا کارایە.



ئەگەر هاتوو سیم کارتەکەم گۆڕی ئایا دەبێت سەر لە نوێ بەشداربوون نوێ بکەمەوە؟
نەخێر، چونکە ئەم خزمەتگوزارییە بە ژمارەکەتەوە بەندە.



چی ڕوودەدات ئەگەر هاتوو باڵانسی تەواوم نەبوو بۆ نوێبوونەوەی بەشداربوونم لەم خزمەتگوزاررییەدا؟
نوێبوونەوە ڕوونادات و بەشداربوو دەگەڕێتەوە سەر بەکارهێنانی نرخی ئاسایی.



من چۆن دەزانم ئەگەر هاتوو بەشداربوون نوێ بوویەوە ؟
لە کاتی نوێ بوونەوەی بەشداربوون بەشداربوو نامەیەکی پێدەگات و نوێبوونەوەی خزمەتگوزارییەکەی بۆ دووپات دەکاتەوە لەگەڵ نیشاندانی بەهای چەپکەکەو ماوەی بەسەرچوونی.