No results

خزمەتگوزاری ﭘەيوەنديم پێوەبكە

پێویستە چی بزانم لەسەر خزمەتگوزاری Call Me لە کورەك دا؟
کاتێك باڵانست نەماوەو دەتەوێ پەیوەندی بکەیت ئەوا کۆرەك ئەم کێشەیەت بۆ چارەسەر دەکات. دەتوانی تا 5 کورتەنامە بەخۆڕایی بنێری بۆ کەسانی بەرامبەر تاکو پەیوەندیت پێوەبکەنەوە

چۆن ئەم خزمەتگوزارییە کار دەکات؟
ئەم خزمەتگوزاریيە تەنها بۆ بەشداربووانى ﭘریپەيد بەردەستە و دەبێت باﻵنسيشت لە 25 دينار کەمتربێت تاکو بتوانی ئەم خزمەتگوزاریيە بەکاربێنی.

دەتوانم چەند کورتەنامە بنێرم لە ڕۆژێکدا؟
دەتوانی ڕۆژانە تا 5 کورتەنامە بنێری بەهۆی ئەم خزمەتگوزاییەوە 

ئايا دەتوانم ئەم كورتەنامانە بۆ تۆڕەکانی تر یان بۆ دەرەوەى وڵات ڕەوانە بكەم؟
ئەم کورتەنامانە تەنها بۆ بەشداربووانی کۆڕەك دەچن

نرخى ئەم خزمەتگوزاریيە چەندە؟
دەتوانی ڕۆژانە 5 کورتەنامە بەخۆڕایی ڕەوانە بکەی

چۆن ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربێنم؟
دوو ڕێگا هەيە بۆ سوود وەرﮔرتن لەم خزمەتگوزاریيەدا: ژمارە #212* لێبدە و دواتريش لە مينيو خزمەتگوزارى هەڵبـژێرە 
يان ژمارە *213* دواتر ژمارەى ئەو مۆبايلە بنووسە كە دەتەوێ پەيوەندى ﭘێوە بكەيت و # لێبدە و رەوانەى بكە بۆ نمونە بەم شێوەيە : 
e.g. *213*0750xxxxxx#Send

ئایا ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید بەردەستە؟
ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ بەشداربووانی پریپەید بەردەستە

سودی ئەم خزمەتگوزاریيە چیە؟
بەهۆی ئەم خزمەتگوزارییە هەردەم لە پەیوەندی دەمێنیەوە لەگەڵ دۆست و هاوڕێیانت مەگەر باڵانسیشت نەمابێت.