No results

ناردنـی باڵانـــس

ناردنی باڵانس لە کۆرەك چیە؟
 
بە هۆى ئەم خزمەتگوزاریيەوە دەتوانى باﻵنس لە ژمارەیەکی کۆرەك بۆ ژمارەیەکی تر رەوانە بكەيت .

 

بۆچی كورەك ئەم خزمەتگوزاریيە بەردەست دەكات؟

 

  • کورەك دەیەوێت باشترین بەها پیشکەش بە بەشداربووانی بکەت ئەویش بە دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری  بەردەوام.

 


دەتوانم بڕی چەند باڵانس بنێرم؟ ئايا ﭘێويست بە کارتی پڕکردنەوەی باڵانس یان پسوولەی ڤاوچەر دەکات؟

 

  • نەخێر دەتوانى بە بڕى 1000 دينار یان زیاتر باڵانس بنێری بۆ ژمارەیەکی تر .

بۆ نموونە:
 بەشداربووى –أ- ئارەزوو دەكات بڕى -3000- دينار باڵانس بۆ بەشداربووى
مارە –ب- ڕەوانە بكات

دەبێت بەشداربووى –أ- مارە *215* مارە بەشداربووى ب * 3000# لێبدە ، بۆ نموونە بەم شێوەيە : *215*075xxxxxxxx*3000#

 


ئايا زۆرترین ﮔوژمەی ناردنی باڵانس ﭼەندە كە دەتوانم رەوانەى بكەم؟

 

بەڵێ زۆرترین گوژمەى کە دەکڕێ ڕەوان بکرێت بەم شێوەیە:

  • ناردنى 60,000 دینارە بۆ هەر ڕۆژێك
  • ناردنی 600,000 دینارە بۆ هەر مانگێك

 


ئايا مەرجەكانى ناردنی باڵانس بۆ ژمارەیەکی تر ﭼيە؟

دەبێت بڕی ناردنی باڵانسەکە لە 1,000 دينار كەمتر نەبێت و هەروەها بەشداربووى ﭘریپەيد یان پۆستپەید بيت ..

 


ئایا ناردنی باڵانس بۆ چەند جارێك سنوردار کراوە؟

بەڵێ ناردنی باڵانس بەم شێوەیە خوارە سنووردار کراوە:

  • بۆ هەر ڕۆژێک دەتوانى ٥ جار باڵانس بنێریت
  • بۆ هەر مانگێك دەتوانی ٣٠ جار باڵانس بنێریت.

 


ﭼۆن دەتوانم باڵانس بنێرم ؟

 

دەبێت بەشداربووى –أ- مارە *215* مارە بەشداربووى ب – 3000# لێبدە ، بۆ نمونە بەم شێوەيە *215*0750 XXX XXXX*3000#

  • پەیوەندی بکه بە #212* پاشان خزمەتگوزارى باڵانس هەڵبژێرە پاشان ناردنى باڵانس هەڵبژێرە.

 


ئايا ئەم خزمەتگوزاریيە بە پارەیە؟

 

  • بەڵــێ بۆ هەر جارێك ناردنی باڵانس 350 دينارە.

 


مەرجەكانى ناردنی باڵانس چین؟

 

  • دەبێت لە بەشداربووى ﭘریپەيد یان پۆستپەید بيت 
  • دەبێت سیم کارتەکەت کارابێت 
  • نابێت باڵانسەکەت لە 1,100 دينار زیاتر بێت
  • باڵانسی خۆڕایی و بۆنەس ڕەوانە ناکرێت 
  • باڵانس وەرگیراو لەکاتی کاراکردندا ڕەوانە ناکرێت

 


ﭼى دەبێت كاتێك مۆبايلەكەت باڵانسەكە وەردەﮔرێت ؟

 

  • دواى ئەوەى ﮔومەى ڕەوانەكراو دەﮔاتە ناو مۆبايلەكەت كورتە نامەيەكت دەردەﭼێت بۆ دڵنیابوونەوە کە باڵانسەکە ڕەوانەكراوە..

 


چۆن کەسی بەرامبەر ئاگاردار دەکرێتەوە کەوا باڵانسی بۆ ڕەوانەکراوە؟

 

  • كورتە نامەيەك ئاﮔادارى دەكاتەوە كەوا مۆبايلى مارە (مارەى مۆبايلەكەت)  بڕی بالانسی بۆ ڕەوانە كردووى. XXX IQD from 0750 XXX XXXX

 


باڵانسی نێردراو کار دەکاتەسەر ماوەى بەسەرچوونی باڵانس؟

 

باڵانس نێرەر: کاریگەریی نیە لەسەر کاتی بەسەرچوونی باڵانسەکەی
 باڵانس وەرﮔر: بەم شێوەیە کاتی بەسەرچوون دەگۆڕێت : -
 

  • بۆ یەک رۆژ (٢٤ کاتژمێر) درێژ دەکرێتەوە ئەگەر ماوەی بەردەستبوونی سفر ڕۆژ بێت واتە ماوەکەی بەسەرچوو بێت.
  • ماوەکە درێژ ناکرێتەوە ئەگەر ماوەی بەردەستبوونی بۆ یەک ڕۆژ یان زیاتری مابێت  

 


ئايا ئەم خزمەتگوزارییە لەکاتی رۆمینگدا لە دەرەوەى وڵات کار دەکات؟

 

  • ئەمەیان دەگەڕێەوە بۆ بوونی ئەم خزمەتگوزارییە لەو کۆمپانیایەی کە لە وڵاتەکەدا سەفەرت بۆ کردووە

 


ئایا بەشداربووانی کۆرەك دەتوانن باڵانس بنێرن بۆ بەشداربووی تری کۆرەك لەسەر تۆڕەکانی تر؟

 

بەشداربووانی کۆرەك دەتوانن باڵانس بنێرن بۆ بەشداربووانی پریپەید یان پۆستپەید لەنێو تۆڕی کورەك.

 


ئايا كورەك قەرەبۆی ئەو کەسانە دەکاتەوە کەوا کەسێکی تردەستکاری مۆبایلەکەیانی کردووەو باڵانسی بردووە؟

 

  • نەخێر، هەرکەس بەرپرسە لە پاراستنی مۆبایلەکەی و هەموو ئەو چالاکیانەی لەناویدا ڕوودەدەن.