No results

ئێکسترا G



خزمەتگوزاری 3G ﭼيە؟

خزمەتگوزارى ( 3G ) دەگەڕێتەوە بۆ نەوەیەکى پێشکەوتووى تەکنەلوژیایى بێ تەل، بەتایبەت لە پەیوەندییەکانى ئامێرى مۆبایل. بەجۆرێک کار دەکارێت بۆ بەهێزکردنى خێرایی و بەکارهێنانى ئینتەرنێتى خێرایی ئێجگار بەرز و لە مەودایەکى فراوان بۆ نموونە بەکارهێنانى هۆکارە هەمەجۆرەکان ئینتەرنێت و سەیرکردنى ڤیدیۆ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى مۆبایلەکەتەوە.

 

 Extra Gچییە؟

خزمەتگوزارییەکى نوێی ( 3G )یە و لە جۆردا بێوێنەیە، کورەك دەیخاتە بەردەم دەستەکانت، بەو هۆیە دەتوانى پەیوەندی ڤیدیۆىى ئەنجام بدەى، سەیرى پەخشى ڕاستەوخۆى تەلەفیزۆن بکەى و لەڕێگەى ئینتەرنێتى خێرا بەرز لە پەیوەندی بمێنیتەوە و ئیمێلەکانت پێبگات و فایلەکانى مۆسیقا داونلۆد بکەى، سەربارى خزمەتگوزارییەکانى پەیوەندى دەنگى و کورتەنامەى هەمەجۆر، داونلۆدکردنى ڤیدیۆییەکان و هەواڵەکان و وەرزش.

 

ئەو فاکتەرانە چین کەوا خێرایی 3Gپشتى پێدەبەستێ؟

خێرایی پشت دەبەستێ بە جۆرى مۆبایل و مەودا و بەردەستبوونى تۆڕ و ژمارەى بەکارهێنەرانى Gلەم کاتەدا .

 

بە چى بزانم کەوا من لە مەوداى تۆڕى (3G)م؟

ئەگەر مۆبایلەکەت ڕێگە بە بەکارهێنانى ( 3G ) بدات، ئەوا لەسەر شاشەى مۆبایلەکەت هێماکەى دەبینیت لەلاى هێماى مەدواى تۆڕە. دەکڕێ هیماکەى بەمجۆرە بێت (3G ,3.5G ,3G+ ياخود H+ بەگوێرەى جۆرى مۆبایلەکە دەگۆڕێ.

 

ئايا دەبێ سیمکارتێکى نوێ بەدەست بهێنم؟

نەخێر. پێویست ناکات سیمکارتەکەت بگۆڕی .

 

ئایا دەبێ ژمارەیەکى نوێ بەدەست بهێنم بۆ بەکارهێنانى G

نەخێر. خزمەتگوزازى ( 3G ) بۆ ژمارەکەى هەنووکەت بەردەست کراوە بەڵام دەبێ ئامێرى مۆبایلەکەت ڕێگە بە بەکارهێنانى خزمەتگوازییەکە بکە.

 

ئایا ئۆفەرە هەمەجۆرەکانى خزمەتگوزاری بەردەستکراو چییە؟

ئۆفەرى هەمەجۆر هەیە دەتوانى هەڵیبژێرى لەوانە :

بە کیلۆبایت : ئەمجۆرە گونجاوە ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێتت لە مانگێک بۆ مانگێکى دیکە دەگۆردرێ هەروەها ناتەوێ پابەند بیت بە نرخێکى نەگۆڕ.

پاکێجى داتاکان : ئەم ئۆفەرە قەبارەیەکى دیاریکراوى داتاکانت بۆ مسۆگەر دەکات لە ماوەیەکى دیاریکراو (مانگانە، هەفتانە) لە بەرامبەر نرخێکى نەگۆڕ، پاکێجى داتاکان گونجاو دەبێت ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێت لە هەموو ماوەکان (مانگ، هەفتە) نەگۆڕ بێت هەروەها کاتێ بتەوێ تێچووى بەکارهێنانت بە نرخێکى داشکاو بێت. 7 جۆر ئۆفەرى هەمەجۆر (مانگانە و هەفتانە) بەردەست کراوە.

 

چی روو دەدات کاتێ لە تۆڕى (3G) دەگەڕێمەوە بۆ سەر تۆڕى (2G) ؟

هەر کاتێ بەکارهێنەر لە تۆڕى ( 3G )ەوە دەگەڕێتەوە سەر تۆڕى ( 2G ) ئەوا خزمەتگوزارییەکانى پاڵپشت لە تۆڕى ( 3G )ى کورەک وەك پەیوەندى ڤیدیۆیی، خێراىی ئێجگار بەرزى ئینتەرنێت....تادوایی بەردەست نابێت، بەکارهێنەر تەنها خزمەتگوزارییە بنەرەتییەکان وەردەگرێ. هەروەها لە حالەتى گواستنەوە لە ( 3G )ەوە بۆ ( 2G ) لەکاتى ئەنجامدانى پەیوەندی دەنگى ئەوا پەیوەندییەکە هەر بە بەردەوامى دەمێنتەوە و ناپچڕێ.

 

ئایا ئۆفەرە هەمەجۆرەکانى خزمەتگوزاری بەردەستکراو چییە؟

ئۆفەرى هەمەجۆر هەیە دەتوانى هەڵیبژێرى لەوانە :

بە کیلۆبایت : ئەمجۆرە گونجاوە ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێتت لە مانگێک بۆ مانگێکى دیکە دەگۆردرێ هەروەها ناتەوێ پابەند بیت بە نرخێکى نەگۆڕ.

پاکێجى داتاکان : ئەم ئۆفەرە قەبارەیەکى دیاریکراوى داتاکانت بۆ مسۆگەر دەکات لە ماوەیەکى دیاریکراو (مانگانە، هەفتانە) لە بەرامبەر نرخێکى نەگۆڕ، پاکێجى داتاکان گونجاو دەبێت ئەگەر هاتوو بەکارهێنانى ئینتەرنێت لە هەموو ماوەکان (مانگ، هەفتە) نەگۆڕ بێت هەروەها کاتێ بتەوێ تێچووى بەکارهێنانت بە نرخێکى داشکاو بێت. 7 جۆر ئۆفەرى هەمەجۆر (مانگانە و هەفتانە) بەردەست کراوە.

 

ئايا تێچووى خزمەتگوزارییەکە ڕاستەوخۆ لە باڵانسەکەم کەم دەکرێتەوە؟

ڕاستەوخۆ تێچووى وەرگرتنى خزمەتگوزاری داتاکان لە باڵانسەکەت کەم دەکرێتەوە. هەرچى پەیوەندارە بە خزمەتگوزارى کیلۆبایتە ئەوا لە باڵانسى سەرەکیت کەم دەکرێتەوە بەگوێرەى بەکارهێنانت.

 

ئايا لەکاتى مانەوەم لە مەوداى ڕۆمینگ ئەوا دەتوانم سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربدەﮔرم؟

بەڵێ دەتوانى سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربگرى ئەگەر کۆمپانیای هاوشێوە لە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتگوزارییە دابین بکات . سەیرى لیستى تۆڕى دابینکەر و خزمەتگوزارییە بەردەستەکانى هەر وڵاتێک بکە.

 

چۆن بتوانم تۆڕى ئینتەرنێت بەکاربهێنم؟

خزمەتگوزارى داتاکان لە کورەك بوارت بۆ دەرخسێنێ لاپەرەکانى ئینتەرنێت هەڵبدەیتەوە نەك هەر بەتەنها کردنەوەى ماڵپەر وەك ، بەڵکو وێنەکان و ڤیدیۆکان بەشێوەیەکى باشتر دەبینیت هەروەها دەتوانى بەشێوەیەکى روونتر گوێبیستى دەنگ بیت لەڕێگەى مۆبایلەکەت یان لەڕێگەى لاپتۆپەکەت