No results

کورتەنامە بۆ فەیسبووک

خزمەتگوزاری کورتەنامە بۆ فەیسبووک چی دەگەیەنێت؟

 

ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگەت پێدەدات تازەکردنەوەکان بنێریت (نامەی ڕاستەوخۆی فەیسبووک) لە ڕێگەی ژمارەی کۆرەکەوە بە بەکارهێنانی کورتەنامە.
 
پێویستیت بە ئینتەرنێت یاخود زانیاری (داتای) پێکەوبەستن نیە لە مۆبایلەکەتەوە تاوەکو خزمەتگوزاری دەقی فەیسبووک بەکاربهێنیت.
 
بە ناردنی دەقێک بۆ ژمارە 2266 بەڕێزت دەتوانیت باری فەیسبووکەکەت تازەبکەیتەوە،
 
 پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیانتەوە بکەیت لە نێوان کردە جیاجیاکانی تری پرۆفایلی فەیسبووک.

 

ئایا نرخی ناردنی نامەیەک بۆ ژمارەی ئەم خزمەتگوزارییە چەندە؟

 

نرخی ناردنی کورتەنامەیەک ٢٥ دینارە.

 

چۆنیەتی داخل بوون؟

 

بە کورتەنامەیەک بنێریت بۆ 2266 پاشان وەڵامت دەدرێتەوەو داوات “Fb” بەڕێزت دەتوانیت
 
لێدەکرێت خۆت تۆماربکەیت ئەگەر هاتوو بەشداربوویەکی نوێ بیت
 
بەڵام ئەگەر هاتوو ئەژماری تایبەت بەخۆتت هەبوو ئەوا وەڵام بدەرەوەو ناوی چوونەژوورەوەی تایبەت بەخۆت بنێرە. 

 

ئەگەرهاتوو ئەژماری تایبەت بەخۆتت هەبوو، وەڵام بدەرەوەو ناوی چوونەژوورەوەی خۆت بنێرە.
 
فەیسبووک داوای دوپاتکردنەوەی ووشەی نهێنیت لێدەکات، ئەگەرهاتوو ڕاست بوو،
 
یەکەم بڵاونامەت بڵاودەکرێتەوەو بەڕێزیشت لێی ئاگاداردەکرێیتەوە! 
 
(ئەگەر ڕاستەوخۆ دەقی دووپاتکردنەوت پێنەگەیشت،
 
پەڕەی پڕۆفایلی خۆت بەسەرکەرەوەو بزانە کە بڵاونامەکەت زیادکراوە).

 

ئەی چی دەبێت ئەگەر ئەکاونتی فەیسبووکم نەبوو،
 
خۆتۆمارکردن چۆن ئەنجام بدەم لە مۆبایلەکەمەوە؟

 

ئەگەرهاتوو ئەژماری تایبەت بەخۆتت نەبوو، وەڵامدەرەوە بە خۆتۆمارکردن.
 
داوات لێدەکرێت ناوی بەکارهێنەر هەڵبژێریت و دوای ئەوەی کە فەیسبووک
 
ناوەکەی پێگەیشت داوات لێدەکرێت یەکەم بڵاونامەی خۆت بنووسیت.

 

دەتوانم چی تریش ئەنجام بدەم لە سەر پەڕەی
 
فەیسبووکم بەهۆی کورتەنامە لە ڕێگەی مۆبایلەکەمەوە؟

 

لە تواناتدایە نامەی تایبەتی بنێریت، دیاریکردنی تازەکردنەوەکان وەک پەسندەکان،
 
تەنانەت دەتوانیت بە بیر کەسێک بێنیتەوە پەڕەی فەیسبووکیان تازەبکەنەوە ئەگەر لە بیری
 
ئەوەدای کە خەریکی چین و زۆر شتی تریش بە بەکارهێنانی فرمانەکانی کورتەنامەی فەیسبووک.
 
بۆ زانیاری دەربارەی فرمانەکانی فەیسبووک تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://www.facebook.com/mobile/texts.php

 

ئایا دەتوانم ئاگام لە هاورێیانم بێت بە بەکارهێنانی
 
دەقی فەیسبووک لە ڕێگەی مۆبایلەکەمەوە؟

 

بەڵێ دەکرێت تازەکردنەوەکان بنێردرێت بۆ مۆبایلەکەت.
 
بۆ زانیاری دەربارەی فرمانەکانی فەیسبووک تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

 

https://www.facebook.com/mobile/texts.php 

 

بۆ نموونە: بەشداری کردنی جۆرج

بۆ ڕاگرتن دەتوانیت "بەشداری نەکردنی ناوی بەکارهێنەر" بۆ ژمارە 2266 بنێریت

 

تێبینی: بەکارهێنانی بەشداری کردنی/ بەشداری نەکردنی ناوی بەکارهێنەر لە مۆبایلەکەتەوە
 
ئاگادارییەکان دەوەستێنێت تەنیا بۆ ئەو شوێنەی کە فرمانەکەی لێوە دەرچووە؛
 
بەو مانایەی بەرێزت هێشتا دەکرێت تازەکردنەوەکانی کەسێکت پێبگات لە پێگەوە.

 

یاخود دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن و لەوێوە ڕاگرتن/کارکردنی وریاکردنەوە بۆ مۆبایلەکانیان ئەنجام بدەن.

 

ئایا چەند پیت و هێما لە یەک کورتەنامەدا ڕێگە پێدراوە؟

 

درێژی هەر نامەیەک تێپەڕناکات لە درێژی کورتەنامەیەکی ئاسایی: ١٦٠ پیت و هێما بۆ زمانی ئینگلیزی و ٧٠ پیت و هێما بۆ زمانی عەرەبی و کوردی.

 

ئایا دەتوانم دەقی فەیسبووک تازەبکەمەوە
 
ئەگەر هاتوو خزمەتگوزاری نامە کاری نەدەکرد؟

 

ئەگەر خزمەتگوزاری کورتەنامە بەردەست نەبوو ئەوا ناتواندرێت کورتەنامەی فەیسبووک بەکاربهێندرێت.

 

ئایا دەتوانم کەسێک داوەت بکەم لە تۆڕێکی ترەوە
 
کە دەقی فەیسبووک بەکاردێنێت؟

 

نەخێر بەڕێزت تەنیا دەتوانیت ئەو کەسانە داوەت بکەیت کە تۆڕی کورەک بەکاردێنن.

 

ئایا بەدەستگەیشتنی وریاکردنەوە لە فەیسبووکەوە نرخی لەسەرە؟

 

نەخێر، بەدەستگەیشتنی وریاکردنەوەکانی کورتەنامەی فەیسبووک هیچ نرخێکی لەسەر نیە (بێبەرامبەرە).

 

ئایا دەتوانم ژمارەی ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربێنم
 
بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تری وەک ؟Myspace/ Facebook

 

نەخێر، ژمارەی ئەو خزمەتگوزارییە (2266) کە دابین کراوە تەنیا دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ فەیسبووک.

 

چۆن دەتوانم بەدەستگەیشتنی وریاکردنەوەکانی
 
ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگرم بۆ مۆبایلەکەم؟

 

بەشداربووان دەتوانن وشەی "ڕاوەستان" بە کورتەنامەیەک بنێرن بۆ 2266. نرخی کورتەنامە 25 د.ع