No results

خزمەتگوزارى ڕۆمینگى ئاسمانى


خزمەتگوزارى ڕۆمینگى ئاسمانى چییە؟ 
خزمەتگوزارى ڕۆمینگى ئاسمانى بوار بۆ بەشداربووانى ڕۆمینگ دەرخسێنێ لە پەیوەندى بمێننەوە لەرێگەى بەکارهێنانى مۆبایلەکانیان لەکاتى مانەوەیان لەنێو فڕۆکە و لەو کاتەى کە فڕۆکەکەیان لە ئاسمان دەفڕێت.

دەتوانى لەبارەى بەردەستبوونى خزمەتگوزارى گەشتەکەت بزانیت لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە:

http://www.aeromobile.net/airlines


چۆن بەشداری بکەم لە خزمەتگوزارى ڕۆمینگى ئاسمانى؟ 
پێویست بە بەشداریکردن ناکات چونکە خزمەتگوزارییەکە کارا کراوە بۆ سەرجەم بەشداربووانى ڕۆمینگ، ئەو بەشداربووانەى کە ڕۆمینگییان کارایە.


گرفتم هەیە لە بەکارهێنانى خزمەتگوزارییەکە و حەز دەکەم هاریکارى وەربگرم. 
بۆ زانیارى زیاتر تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411 لەناوەخۆى عێراق یاخود پەیوەندى بکە بە ژمارە 009647508000411 لە دەرەوەى عێراق 

تیمى ڕاژەى بەشداربووان خۆشحال دەبن بە هاریکاریکردنت.


ئایا لەکاتى بەکارهێنانى ڕۆمینگى ئاسمانى دەتوانم سوود وەربگرم لە ئۆفەرەکانى ڕۆمینگ؟ 
بەڵێ، دەتوانى سوود وەرگریت لە ئۆفەرەکانى ڕۆمینگى بەگوێرەى تۆڕى پاڵپشتى ڕۆمینگ لەنێو مەوداى فڕۆکەکە. 


نرخى ئۆفەرەکە چەند بۆ خولەك و کورتەنامە و بەکارهێنانى خزمەتگوزارى ئینتەرنێتى ڕۆمینگ؟ 
نرخەکان پشت دەبەستن بە هەمان نرخ و بەهەکانى ئەو تۆڕەى کە پاڵپشتى ڕۆمینگ دەکات هەروەها بەگوێرەى خشتەى نرخە ڕاگەیاندراوەکانە.