No results

خزم و هاوڕێکانم

خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم چییە؟
خزمەتگوزارییەکە ڕێگەت پێدەدات 6 ژمارەی کورەک هەڵبژێریت و بە نرخی داشکاو پەیوەندییان پێوە بکەی .

ئەم خزمەتگوزارییە چی بۆ بەشداربوو دابین دەکات؟ 
پەیوەندیکردن لەنێو تۆڕی کورەك بە نرخێکی داشکاو بەدرێژایی رۆژ بۆ ئەو شەش (6) ژمارەیەی پێشتر هەڵتبژاردووە.

مافم هەیە چەند ژمارە زیاد بکەم بۆ ئەم خزمەتگوزاری یە؟
دەتوانی شەش ( 6 ) ژمارەی كورەك بۆ ئەم خزمەتگوزارییە زیاد بکەی .

ئایا تێچوونی زیادکردنی ژمارەیەک بۆ نێو لیستەکە چەندە؟
تێچووی زیادکردنی یەك ژمارە بۆ نێو لیستەکە 200 دیناری عێراقی یە .

ئەگەر بەشداری بکەم لە خزمەتگوزارییەکە و دوای چەند ڕۆژێک هەڵبستم بە سڕینەوەی هەموو ژمارەکانی نێو لیستەکە ئایا لەکاتى زیادکردنی ژمارەیەك خزمەتگوزارییەکە دەمێنتەوە؟
نەخێر. لەکاتی سڕینەوەی هەموو ژمارەکانی نێو لیستەکەت ئەوا بەشێوەیەکی خودکار خزمەتگوزارییەکە هەڵدەوشێتەوە.

چۆن بەشداری بکەم لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم؟
بۆ کاراکردنى ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە #254*  .

تێچوونی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە چەندە؟
تێچوونی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە مانگانە 1500 د.ع.

چۆن هەڵبستم بەزیادکردنی ژمارەکانم بۆ نێو لیستی خزم و هاوڕێکانم؟
پەیوەندی بکە بە #254* یان پەیوەندی بکە .

ئایا دەتوانم ژمارەیەك لە لیستەکە بگۆڕم؟ ئەی بەهای تێچوونەکەی چەندە؟
دەتوانی هەر ژمارەیەکی لیستەکە بگۆڕیت بەجۆڕێک نابێت لە 6 ژمارە زیاتر بێت . تێچوونی گۆڕینی هەر ژمارەیەک 200ديناری عێراقی یە.

بە چی بزانم بەشداربوونەکەم نوێکراوەتەوە؟
لەکاتی نوێکردنەوەی بەشداریکردن ئەوا بەشداربوو کورتانامەیەکی دووپاتکردنەوەی پێدەگات لەبارەی نوێبوونەوەی خزمەتگوزارییەکە و ماوەی بەسەرچوونی بەشداربوونەکەی .

ئایا دەتوانم ژمارەیەک لە لیستەکە بسڕمەوە؟
دەتوانی لە هەر کاتێ بتەوێ هەر ژمارەیەک لە لستەکە بسڕیتەوە . کرداری سڕینەوەی ژمارەکان بەخۆڕایی یە.

لەکاتی مانەوەم لە مەودای ڕۆمینگ ئایا خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم کار دەکات؟
نەخێر, خزمەتگوزارییەکە تەنها لەنێو عێراق کار دەکات.

چۆن بەشداربوونم لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم هەڵدەوێشتەوە؟
دەتوانی بەشداریکردنت لە خزمەتگوزارییەکە هەڵبوەشێنیتەوە ئەویش بە پەیوەندیکردن بە #1*4*254*.

ئەگەر باڵانسی پێویستم نەبوو ئەوا بۆ نوێکردنەوەی بەشداریکردنم لە خزمەتگوزارییەکە چی روو دەدات؟
خزمەتگوزارییەکە نوێ ناکرێتەوە. خزمەتگوزارییەکە خودکارانە هەڵدەوەشێتەوە.

ئایا تێچوونی بەشداریکردنی مانگانە لەم خزمەتگوزارییەکە چەندە؟
بڕی 1500 د.ع تێچوونە بۆ بە بەشداریکردنى مانگانە، خزمەتگوزارییەکە بەرکار دەبێت بۆ ماوەی یەك مانگ لە دوای بەرواری بەشداریکردن.

ئایا دەتوانم بە یەکجار هەموو ژمارەکان بسڕمەوە؟
بەڵێ

بتوانم لیستی ژمارەکانی خزم و هاوڕێکانم بەسەر بکەمەوە؟
پەیوەندی بکە بە #254* یان پەیوەندی بکە  .

بە چی بزانم خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم بۆ کارا کراوە؟
بەشداربوو دەمودەست کورتەنامەیەکی دووپاتکردنەوەی پێدەگات لەبارەی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە.

ئایا دەتوانم ژمارە کورتەکان بۆ لیستی خزم و هاوڕێکانم زیاد بکەم؟
نەخێر، تەنها دەتوانی ژمارەکانی کورەك بۆ نێو لیستەکە زیاد بکەی.

ئایا خزمەتگوزارییەکە بۆ هەموو پاڕێزگاکانی عێراق بەرکارە؟
بەڵێ, ئەم خزمەتگوزارییە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەرکارە.

ئایا خزمەتگوزارییەکە بۆ هەموو بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید بەردەستە؟
نەخێر، ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ بەشداربووانی پریپەید بەردەستە.

ئەگەر بەر لە تەواوبوونی مانگەکە هەموو ژمارەکانی لیستەکە بسڕمەوە ئایا خزمەتگوزارییەکە دەوەستێت؟
بەڵێ، خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ سڕینەوەی هەموو ژمارەکان دەوەستێت.

ئایا دەتوانم ژمارەی تۆڕەکانی دیکە بۆ نێو لیستی خزم و هاوڕێکانم زیاد بکەم؟
نەخێر، تەنها دەتوانی ژمارەکانی کورەك بۆ نێو لیستەکە زیاد بکەی.

ئەگەر سیم کارتەکەم گۆڕی (بەهۆی سوتان یان ونبوون) ئایا پێویست دەکات بەشداریکردنەکەم نوێ بکەمەوە؟
نەخێر، چونکە خزمەتگوزارییەکە بەردەست کراوە بۆ ژمارەکەت.

بەشداربوو چۆن لەبارەی ماوەی بەسەرچوونی بەشداریکردنی لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم بزانێت؟
بەشداربوو کورتەنامەیەکی پێدەگات بۆ ئاگادارکردنەوەی لە ماوەی بەسەرچوونی خزمەتگوزارییەکە.

ئایا دەتوانم بەشداریکردنم لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم نوێ بکەمەوە
خزمەتگوزارییەکە خودکارانە نوێ دەبێتەوە ئەگەر هاتوو بەشداربوو باڵانسی پێویستی هەبوو .