No results

خزم و هاوڕێکانم – پرسیارە بڵاوەکان

خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم چییە:


خزمەتگوزارییەکە ڕێگەت پێدەدات 6 ژمارەی کورەک هەڵبژێریت و بە نرخی داشکاو پەیوەندییان پێوە بکەی .


ئەم خزمەتگوزارییە چی بۆ بەشداربوو دابین دەکات:


پەیوەندیکردن لەنێو تۆڕی کورەك بە نرخێکی داشکاو بەدرێژایی رۆژ بۆ ئەو شەش (6) ژمارەیەی پێشتر هەڵتبژاردووە.


مافم هەیە چەند ژمارە زیاد بکەم بۆ ئەم خزمەتگوزاری یە:


دەتوانی شەش ( 6 ) ژمارەی كورەك بۆ ئەم خزمەتگوزارییە زیاد بکەی .


ئایا تێچوونی زیادکردنی ژمارەیەک بۆ نێو لیستەکە چەندە:


تێچووی زیادکردنی یەك ژمارە بۆ نێو لیستەکە 200 دیناری عێراقی یە .


ئەگەر بەشداری بکەم لە خزمەتگوزارییەکە و دوای چەند ڕۆژێک هەڵبستم بە سڕینەوەی هەموو ژمارەکانی نێو لیستەکە ئایا لەکاتى زیادکردنی ژمارەیەك خزمەتگوزارییەکە دەمێنتەوە:


نەخێر. لەکاتی سڕینەوەی هەموو ژمارەکانی نێو لیستەکەت ئەوا بەشێوەیەکی خودکار خزمەتگوزارییەکە هەڵدەوشێتەوە.


چۆن بەشداری بکەم لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم:


بۆ کاراکردنى ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە #254* یان پەیوەندی بکە بە #250* و ڕێنماییەکان پەیڕەو بکە .


تێچوونی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە چەندە :


تێچوونی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە مانگانە 1500 د.ع.


چۆن هەڵبستم بەزیادکردنی ژمارەکانم بۆ نێو لیستی خزم و هاوڕێکانم:


پەیوەندی بکە بە #254* یان پەیوەندی بکە بە #250* و ڕێنماییەکان پەیڕەو بکە.


ئایا دەتوانم ژمارەیەك لە لیستەکە بگۆڕم؟ ئەی بەهای تێچوونەکەی چەندە:


دەتوانی هەر ژمارەیەکی لیستەکە بگۆڕیت بەجۆڕێک نابێت لە 6 ژمارە زیاتر بێت . تێچوونی گۆڕینی هەر ژمارەیەک 200ديناری عێراقی یە.


بە چی بزانم بەشداربوونەکەم نوێکراوەتەوە:


لەکاتی نوێکردنەوەی بەشداریکردن ئەوا بەشداربوو کورتانامەیەکی دووپاتکردنەوەی پێدەگات لەبارەی نوێبوونەوەی خزمەتگوزارییەکە و ماوەی بەسەرچوونی بەشداربوونەکەی .


ئایا دەتوانم ژمارەیەک لە لیستەکە بسڕمەوە:


دەتوانی لە هەر کاتێ بتەوێ هەر ژمارەیەک لە لستەکە بسڕیتەوە . کرداری سڕینەوەی ژمارەکان بەخۆڕایی یە.


لەکاتی مانەوەم لە مەودای ڕۆمینگ ئایا خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم کار دەکات:


نەخێر, خزمەتگوزارییەکە تەنها لەنێو عێراق کار دەکات.


چۆن بەشداربوونم لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم هەڵدەوێشتەوە:


دەتوانی بەشداریکردنت لە خزمەتگوزارییەکە هەڵبوەشێنیتەوە ئەویش بە پەیوەندیکردن بە #1*4*2*4*250* یان #1*4*254*.


ئەگەر باڵانسی پێویستم نەبوو ئەوا بۆ نوێکردنەوەی بەشداریکردنم لە خزمەتگوزارییەکە چی روو دەدات:


خزمەتگوزارییەکە نوێ ناکرێتەوە. خزمەتگوزارییەکە خودکارانە هەڵدەوەشێتەوە.


ئایا تێچوونی بەشداریکردنی مانگانە لەم خزمەتگوزارییەکە چەندە:


بڕی 1500 د.ع تێچوونە بۆ بە بەشداریکردنى مانگانە، خزمەتگوزارییەکە بەرکار دەبێت بۆ ماوەی یەك مانگ لە دوای بەرواری بەشداریکردن.


ئایا دەتوانم بە یەکجار هەموو ژمارەکان بسڕمەوە:


بەڵێ


چۆن بتوانم لیستی ژمارەکانی خزم و هاوڕێکانم بەسەر بکەمەوە:


پەیوەندی بکە بە #254* یان پەیوەندی بکە بە #250* و ڕێنماییەکان پەیڕەو بکە .


بە چی بزانم خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم بۆ کارا کراوە:


بەشداربوو دەمودەست کورتەنامەیەکی دووپاتکردنەوەی پێدەگات لەبارەی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە.


ئایا دەتوانم ژمارە کورتەکان بۆ لیستی خزم و هاوڕێکانم زیاد بکەم:


نەخێر، تەنها دەتوانی ژمارەکانی کورەك بۆ نێو لیستەکە زیاد بکەی.


ئایا خزمەتگوزارییەکە بۆ هەموو پاڕێزگاکانی عێراق بەرکارە:


بەڵێ, ئەم خزمەتگوزارییە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەرکارە.


ئایا خزمەتگوزارییەکە بۆ هەموو بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید بەردەستە:


نەخێر، ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ بەشداربووانی پریپەید بەردەستە.


ئەگەر بەر لە تەواوبوونی مانگەکە هەموو ژمارەکانی لیستەکە بسڕمەوە ئایا خزمەتگوزارییەکە دەوەستێت:


بەڵێ، خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ سڕینەوەی هەموو ژمارەکان دەوەستێت.


ئایا دەتوانم ژمارەی تۆڕەکانی دیکە بۆ نێو لیستی خزم و هاوڕێکانم زیاد بکەم:


نەخێر، تەنها دەتوانی ژمارەکانی کورەك بۆ نێو لیستەکە زیاد بکەی.


ئەگەر سیم کارتەکەم گۆڕی (بەهۆی سوتان یان ونبوون) ئایا پێویست دەکات بەشداریکردنەکەم نوێ بکەمەوە :


نەخێر، چونکە خزمەتگوزارییەکە بەردەست کراوە بۆ ژمارەکەت.


بەشداربوو چۆن لەبارەی ماوەی بەسەرچوونی بەشداریکردنی لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم بزانێت:


بەشداربوو کورتەنامەیەکی پێدەگات بۆ ئاگادارکردنەوەی لە ماوەی بەسەرچوونی خزمەتگوزارییەکە.


ئایا دەتوانم بەشداریکردنم لە خزمەتگوزاری خزم و هاوڕێکانم نوێ بکەمەوە:


خزمەتگوزارییەکە خودکارانە نوێ دەبێتەوە ئەگەر هاتوو بەشداربوو باڵانسی پێویستی هەبوو .