No results

رۆمینگی نێودەولەتی

مەودای رۆمینگی نێودەولەتی چییە و بە چی جیاوازە لەگەڵ پەیوەندی یە نێودەولەتیەکان (IDD)؟  
مەودای رۆمینگی نێودەولەتی خزمەتگوزاری یەکە ڕێگەت پێدەدات لەکاتی گەشتکردنت بۆ دەرەوەی وڵات ژمارەکەی خۆت بەکاربهێنیت. ئەم خزمەتگوزاریە لە دەرئەنجامی ڕێکەوتنامەکانی نێوان کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری مۆبایل فەراهەم کراوە.

مەودای رۆمینگی نێودەولەتی وەک پەیوەندی یە نێودەولەتییەکان (IDD ) نییە. پەیوەندی یە نێودەولەتییەکان ئەو پەیوەندییانەن کە لە عێراقەوە بۆ شوێنێکی دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدرێت.


ئەو وڵاتانە کامەن کە لەنێو مەودای رۆمینگن و نرخە پەیوەندارەکان چەندن؟
کورەک ڕێکەوتنامەی ڕۆمینگ بۆ بەکارهێنانی پەیوەندی دەنگی لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ وڵات هەیە. هەر وڵاتێک کە تۆ سەردانی بکەی نرخێکی تایبەتی بۆ خزمەتگوزارییەکەی هەیە، لەسەر نرخی ناوچەکان وەستاوە.


ئایا  کاتی کلپە یان ئاسایی (کاتی جەنجال و کاتی ئاسایی) هەیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەکی نێودەولەتی و چۆن نرخی پەیوەندییەکانم بۆ هەژمار دەکرێت؟ 
نەخێر. بەدرێژایی رۆژ نرخەکان بە هەمان شێوەن و ناگۆڕێن.


لەکات مانەوەم لە مەودای ڕۆمینگی نێودەولەتی چۆن بتوانم پەیوەندییەک ئەنجام بدەم؟
کاتێ کە دەگەیتە دەگەیتە ئەو وڵاتەی کە گەشتت بۆی کردووە، و مۆبایلەکات دابگیرسێنە، ناوی ئەم کۆمپانیایەی دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل لەم وڵاتە (وڵاتی رۆمینگ) لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت بەدیار دەکەوێت.

پێش ئەوەی ژمارە تەلەفۆنییەکی عێراق دابگریت لەیادت نەچێت دەبێ دەبێ پێشگری کۆدی نێودەولەتی ( +964 یان 00964 ) بۆ ژمارەکە زیاد بکەی. هەر بۆ نموونە، ئەگەر بتەوێ پەیوەندی بە بنەمالەکەت یان بە هاوڕێکانت بکەی لە عێڕاق، ئەوا 00 964 750 XXX XXXX داگرە.


ئایا لە نرخی پەیوەندی نێودەولەتی هیچ جیاوازییەک هەیە لەنێوان بەشداربووانی پریپەید  و پۆستپەید؟
بەڵێ. تکایە بگەڕێوە بۆ لیستی نرخەکانمان.


لەکاتی  مانەوەم لە مەودای رۆمینگ ئایا پێویست دەکات لەڕێگەی مۆبایلەکەم تۆڕی دیاریکراوی وڵاتەکە هەڵبژێرم؟ 
نەخێر. مادام رۆمینگی نێودەولەتی بۆ خزمەتگوزارییەکە کارا کرا بێت ئەوا پێویست ناکات نیگەرانی ئەوە بیت تۆڕێک بۆ خزمەتگوزارییەکانی رۆمینگ هەڵبژێرێت.


ئایا لەماوەی رۆمینگ، کاتێ ئینتەرنێت بەکاردەهێنم ئەوا چۆن نرخەکانم بۆ هەژمار دەکرێت؟
تکایە بگەڕێوە بۆ لیستی نرخەکانمان. 


لەکاتی مانەوەم لە ڕۆمینگ، چۆن بتوانم کورتەنامە (SMS)بنێرم؟
هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان ناردنی کورتەنامەکان و ئەنجامدانی پەیوەندییەکان، تەنها ئەم هەنگاوانە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە :

هەنگاوی ١ : (+) داخیل بکە

هەنگاوی ٢ : كۆدی وڵاتەکە بەدواوەی دێت

هەنگاوی ٣ : كۆدی ناوچەکە و ژمارەی مۆبایلەکە.


ئایا لەکاتی مانەوەم لە مەودای رۆمینگ، لە وەرگرتنی پەیوەندییەکان بڕی تێچوون لە باڵانسەکەم کەم دەکرێتەوە؟ 
بەڵێ. تکایە بگەڕێوە بۆ لیستی نرخەکانمان.

 

بۆ زانیارى زیاتر، تکایە لەناوخۆى عێراق پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان ژمارە 411 یان لە دەرەوەی وڵات پەیوەندی بکە بە 00964750800411 لەکاتى مانەوەت لە ڕۆمینگ لە دەرەوەى عێراق.