No results

خزمەتگوزاریيەکانی ئينتەرنێت

خزمەتگوزاری GPRS ﭼ يە؟
كۆرەك بە شانازييەوە خزمەتگوزارى ئينتەرنێتت دابين دەكات و دەتوانى هەر دەم لە پەيوەندى دابيت لە ڕێـى خزمەتگوزارى ئينتەرنێتەوە و هەموو ﭼاﻵكى و جموجۆڵەكانى ئينتەرنێت ئەنجام بدەيت. لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە  بەردەستە. 

بە چ شێواز ئەم خزمەتگوزاریيە ﭘێشكەش دەكرێت؟

پاکێجەکانی داتا: دابینکردنی بڕێکی دیاریکراوی داتا بۆ کاتێکی دیاریکراو بەشێوەی مانگانە یاخود هەفتانە یان ئۆفەری لاو بە نرخێکی جێگیر.



ئايا تێـﭼووى ئينتەرنێت ڕاستەوخۆ لە باڵانسەکەم کەم دەکرێتەوە؟
بەڵێ تێـﭼووى بەکارهێنانی ئينتەرنێت ڕاستەوخۆ لە باڵانسەکەت کەم دەکرێتەوە.



دەتوانم ئيمێل بكەمەوە؟
بەڵێ دەتوانى ئيمێل بكەيتەوە ئەگەر مۆبایلەکەت ئەم توانایەی تێدابێت ئەگینا دەتوانى مۆبايلەكەت لەگەڵ لاپتۆپ ببەستيەوەو ئینتەرنێت بەکاربێنی



ئايا لە دەرەوەى وڵاتيش سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربدەﮔرم؟
بەڵێ دەتوانى سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربگرى ئەگەر کۆمپانیای هاوشێوە لە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتگوزارییە دابین بکات.



دەتوانم هەموو ماڵپەرەكان بكەمەوە؟
بەڵێ جگە لە کردنەوەی ماڵپەڕەکان دەتوانی وێنەو ڤیدیۆ بە تەواوی ببینیت.