No results

خزمەتگوزاری ئينتەرنێت

خزمەتگوزاری GPRS ﭼيە؟


كۆرِەك بە شانازييەوە خزمەتگوزارى ئينتەرنێتت دابين دەكات و دەتوانى هەر دەم لە ﭘەيوەندى دابيت لە ڕێـى خزمەتگوزارى ئينتەرنێتەوە و هەموو ﭼاﻵكى و جموجۆڵەكانى ئينتەرنێت ئەنجام بدەيت. لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە  بەردەستە. 


بە ﭼەند شێواز ئەم خزمەتگوزاریيە ﭘێشكەش دەكرێت؟


چوار پلانی جیاواز هەیە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

پلانی ئاسايى : واتە هەر ﭼەند ئينتەرنێت بەكار بهێنى ئەوەندە لە باڵانسەکەت کەمدەکرێتەوە.

پاکێجەکانی داتا: دابینکردنی بڕێکی دیاریکراوی داتا بۆ کاتێکی دیاریکراو بەشێوەی مانگانە یاخود هەفتانە یان ئۆفەری لاو بە نرخێکی جێگیر.


چی ڕوودەدات ئەگەر قەبارەی دیاریکراوی ئینتەرنێتەکەم تەواو بوو پێش ماوەی بەسەرچوونی؟ یان بمەوێت قەبارەی زیادکراو بەکاربێنم لەماوەی بەشداربوونەکەدا؟


لەم بارەدا کۆرەك "قەبارەی زیادکراو"ی ئینتەرنێت دەستەبەر دەکات بۆ بەشداربوان تاکو بتوانن بەڕادەیەکی زیاتر ئینتەرنێت بەکاربێنن لە ماوەی بەشداربونەکەدا .

لەم خشتەیەی خوارەوەدا وردەکارییەکان زیاتر ڕونکراونەتەوە :


جۆری باکێج

قەبارە

نرخ

قەبارەی بەرز

1000 م.ب.

15,000 دیناری عێراقی

قەبارەی ئاسایی

500 م.ب.

8,000 دیناری عێراقی

قەبارەی بچوك

100 م.ب.

1,800 دیناری عێراقی



ئايا تێـﭼووى ئينتەرنێت ڕاستەوخۆ لە باڵانسەکەم کەم دەکرێتەوە؟


بەڵێ تێـﭼووى بەکارهێنانی ئينتەرنێت ڕاستەوخۆ لە باڵانسەکەت کەم دەکرێتەوە.


دەتوانم ئيمێل بكەمەوە؟


بەڵێ دەتوانى ئيمێل بكەيتەوە ئەگەر مۆبایلەکەت ئەم توانایەی تێدابێت ئەگینا دەتوانى مۆبايلەكەت لەﮔەڵ لاپتۆپ ببەستيەوەو ئینتەرنێت بەکاربێنی


ئايا لە دەرەوەى وڵاتيش سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربدەﮔرم؟


بەڵێ دەتوانى سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربگرى ئەگەر کۆمپانیای هاوشێوە لە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتگوزارییە دابین بکات.


دەتوانم هەموو ماڵپەرەكان بكەمەوە؟


بەڵێ جگە لە کردنەوەی ماڵپەڕەکان دەتوانی وێنەو ڤیدیۆ بە تەواوی ببینیت.