No results

بەردەوامبە لە قسەکردن

خزمەتگوزاری باڵانسی کاتی تەنگانە چی دەگەیەنێت؟
ئەمە خزمەتگوزارییەکە لە لایەن کورەکەوە کە هەندێک یارمەتی داراییت پێشکەش دەکات – ئەو کاتەی باڵانسەکەت ٠ یان کەمە- لە ڕێگەی پێدانی بڕێک باڵانس کە لە باڵانس پڕکردنەوەی داهاتوودا دەیگەڕێنیتەوە.

ئایا داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە چەندی تێدەچێت؟
داواکردنی خزمەتگوزاری باڵانسی کاتی تەنگانە 120 دیناری تێدەچێت.

بڕی باڵانسی کاتی تەنگانە چەندە؟
1,200 دینار.

چۆن بچمە نێو ئەم خزمەتگوزارییەوە؟
زۆر ئاسانە پەیوەندی بکە بە #202* لە مۆبایلەکەتەوە.

گەڕاندنەوەی باڵانسەکە کەی ڕوودەدات؟
لە کاتی باڵانس پڕکردنەوەی داهاتووتدا.

 گەڕاندنەوەی باڵانسەکە بە جارێک ڕوودەدات یان چەند جارێک؟
نەخێر، گەڕاندنەوەی باڵانسەکە بە جارێک ڕوودەدات هەر لەگەڵ باڵانس پڕکردنەوەی داهاتوودا، ئینجا بە هەر ڕێگەیەک بێت، کارتی باڵانس پڕکردنەوە، ناردنی باڵانس...هتد.

چۆن باڵانسی کاتی تەنگانەکەم بپشکنم؟
لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە #20*202*

ماوەی کارکردنی باڵانسی دراو چەندە؟
٧٢ کاتژمێر.

ئەو کاتەی کە پەیوەندییەک ئەنجام دەدەم و درک بەوە دەکەم کە باڵانسەکەم بەرەو نەمان دەچێت، ئایا دەتوانم کۆتایی بە پەیوەندییەکەم بێنم و داوای باڵانسی کاتی تەنگانە بکەم؟
بەڵێ، دەتوانیت کۆتایی بە پەیوەندییەکەت بێنیت و داوای باڵانسی کاتی تەنگانە بکەیت.

چی ڕوودەدات ئەگەرهاتوو باڵانسەکەم بەکارنەهێنا لە ماوەی دیاریکراودا؟
بڕی باڵانسەکە تەنیا لە ماوەی دیاریکراودا بەردەستە بۆ بەکارهێنان. جگە لەم ماوەیەدا باڵانسەکە بەردەست نابێت بۆ بەکارهێنان.

ئایا مەرجی بەشداری کردن لەم خزمەتگوزارییەدا چییە؟
نابێت بەشداربوویەکی نوێ بیت، دەبێت باڵانسەکەت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە بۆ جارێک پڕکردبێتەوەو باڵانسەکەت دەبێت کەمتر بێت لە ٢٥٠ دینار.

ئایا دەکرێت باڵانسی کاتی تەنگانە بنێرم بۆ هاوڕێیەک؟
نەخێر، تۆ ناتوانیت باڵانسی کاتی تەنگانە بنێریت بۆ هاوڕێیەک.

ئایا دەتوانم سوود لە باڵانسی کاتی تەنگانە وەربگرم ئەو کاتەی خولەکی بەخۆڕاییم لە چەپکێکی بەشداربوودا هەیە بەڵام باڵانسی سەرەکیم سفر بێت بۆ نموونە لە کاتی بەشداری کردن لە چەپکەکانی نێرگزدا؟
نەخێر، ئەگەر سەرچاوەیەکت هەبێت بۆ خولەکی بەخۆڕایی ناتوانیت سوود لەم خزمەتگوزارییە وەربگریت.