No results

خزمەتگوزارى نامەی دەنگ وڕەنگ MMS

خزمەتگوزاری MMS چیە؟
لە ڕێـﮔاى ئەم خزمەتگوزاریيەوە جۆرەها كورتە نامە ئاڵوﮔۆڕ بكەيت بە دەنگ و ڕەنـﮔ و تێكست هەروەها دەتوانى MMS رەوانە بكەيت بۆ ئيميل و وەرﮔرتنى ئەو جۆرە نامانە بە خۆڕاييە.

تا چەند KB دەتوانم ڕەوانە بكەم؟
تا 300 ك. ب. دەتوانى ڕەوانە بكەيت و وەربـﮔريت.

دەتوانم MMS بۆ تۆڕەکانی تر ڕەوانە بكەم ؟
نەخێر تا ئێستا ئەم خزمەتگوزاریيە تەنها لە کۆرەك بۆ کۆرەكە.

دەتوانم MMS بۆ ژمارەی نێودەولەتی ڕەوانە بكەم؟
نەخێر لا ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە بەردەست نیە بۆ ژمارەی نێودەولەتی

ئايا وەرگرتنى MMS بە خۆراييە ؟
بەڵێ وەرﮔرتنى بە خۆراييە. بەڵام دەبێت لە مۆبايلەكەتدا سێتینگی MMS كارا كرا بێت.

دەتوانم لە رێگاى MMS ئەو كورتە نامانە تۆن و یاری و وێنە دابەزێنم؟
بەڵێ دەتوانى ئەمانە دابەزێنى بەڵام كۆرەك بەرپرس نيە لە كواڵيتى ئەو جۆرە بابەتانە و پەیوەندیان بە كۆرەك نیە.