No results

پرسیارە بڵاوەكانی هێــــلی ﭘۆستـــپەيد


 

کێ دەتوانێ داواى پۆسپەید بکات؟

کراوەیە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید و هەروەها هەر بەشداربووێکى نوێ کە حەز بکات بەشدارى لە خزمەتگوزارییەکانى پۆسپەید بکات.

 

بۆ هەر داواکارییەک پەیوەندى بە کێ بکەم؟

دەبێ پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکەى ژمارە 411 ، تیمێکمان تەرخانکردووە تاکو لە هەر کاتێ تۆ بتەوێ خزمەتت بکەن.

 

ئایا دەتوانم پێشوەختە پارەى پسوولەکان بدەم؟

 بەڵێ دەتوانى پێشوەختە پارە بدەى کە دەخرێتە سەر حیسابەکە .

 

ئایا دەتوانم حیسابەکەم لە پۆسپەیدەوە بگۆڕم بۆ پریپەید؟

بەڵێ، دەتوانى بیگۆڕیت هەروەها بە پێچەوانەى ئەمەش دەتوانى.

 

ئایا دەتوانم ئەو ژمارەیەى ئێستام بۆ پۆستپەید بەکاربهێنم؟

بەڵێ، هەمان ئەو ژمارە پریپەیدەى ئێستات دەتواندرێ بۆ پۆسپەید بەکاربێت ئەویش دواى ئەنجامدانى گۆڕین. تکایە سەردانى سەنتەرى خزمەتگوزارى کورەك بکە بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر.

 

لە کوێ دەتوانم پارەى پسوولەکانم بدەم؟

دەتوانى سەردانى سەنتەرەکانى خزمەتگوزاریمان بکەى بۆ دانى پارەى پسوولە.

 

ئایا دەتوانم پلانەکەم بگۆڕم؟

بەڵێ، دەتوانى پلانەکەت بگۆڕیت ئەویش لەڕێگەى سەردانیکردنى هەر خاڵێکى فڕۆشتنى کورەك، بەڵام کاراکردنى پلانى نوێ دەکەوێتە وارى جێبەجێکردن لە یەکەم ڕۆژى مانگى داهاتوو.   

 

چەند جار دەتوانم پلانەکەم بگۆڕم؟

دەتوانى مانگانە یەکجار پلانەکەت بگۆڕیت.

 

چۆن داواى پۆسپەید بکەم؟

سەردانى خاڵەکانى فڕۆشتنى کورەك بکە یاخود سەردانى نوێنەرى کورەك بکە کەوا لە بازار بەردەستن.

 

ئایا دەتوانم بەشدارى لە پلانێکى پۆسپەید بکەم بەبێ گرێبەست؟

نەخێر.

 

بە چ خێراییەك حیسابەکەم کارا دەبێت؟

حیسابەکە بەزوویی کارا دەبێت هەر کاتێک بەڵگەنامە پێویستەکان (کۆپى پاسپۆرت و ناسنامەى بارى شارستانى و کارتى زانیارى و پسوولەى خۆراک) رادەست بکەى هەروەها هەر کاتێ فۆرمى داواکارى پڕ بکەیتەوە.

 

چۆن زانیارى لەبارەى پارەدانى مانگانەم وەربگرم؟

لە ئێستادا نامەیەکى ئاگادارکردنەوە دەگاتە مۆبایلەکەت.

 

چۆن هێڵە پۆسپەیدەکەم کارا دەبێـت؟

تەنها پێویستە سەردانى سەنتەرى خزمەتگوزارییەکانمان بکەیت و ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆت ببەیت (کۆپى پاسپۆرت، ناسنامەى بارى شارستانى و کارتى زانیارى و پسوولەى خۆراک) هەروەها فۆرمێک پڕ دەکەیتەوە بۆ مەبەستى کاراکردن.

 

ماوەى گرێبەستەکە بۆ چەندە؟

هیچ ماوەیەکى دیاریکراو لە گرێبەستەکە بوونى نییە.

 

بەهاى پلانەکەم چەندە؟

بەگوێرەى نرخى ئەو پلانەى کەوا هەڵبژاردووە هەژمارت بۆ دەکرێت، لەڕێگەى شێوازى پەیوەندى مۆبایلەکەت پارەکە دەدەیت.

 

پێویستە کەى پارەى پسوولەکەم بدەم؟

پێویستە لە ٣٠ هەمین رۆژى بەروارى پسوولەکەت پارەى پسوولەکەت بدەى. ( بۆ نموونە، کاتێ پسوولەکەت نوێ دەبێتەوە). بۆ نموونە، ئەگەر بەروارى پسوولەکە ٨ى حوزەیرانى ٢٠١٤، ئەوا دەبێ لە بەروارى ٧ى تەمموز پارەى پسوولەکەت بدەیت.

 

ئایا کاتێ پسوولەکەم ئامادە دەبێت ئەوا ئاگادار دەکرێمەوە؟

بەڵێ، ئاگادار دەکرێیتەوە. نامەیەکى ئاگادارکردنەوەت پێدەگات.