No results

خزمەتگوزاری "گۆرانیم بۆ بڵــێ" RBT

خزمەتﮔوزاريى "گۆرانیم بۆ بڵێ" ﭼيە؟


لە ڕێى ئەم  خزمەتگوزاریيەوە کەسی بەرامبەر کە پەیوەندی پێوەدەکەیت گوێبیستی تۆنێك یان گۆرانییەك دەبێت کە ئەمەش لە کۆرەك دەیکڕیت


RBT چیە؟


واتە بیستنی تۆن یان مۆسیقا لەجیاتی تۆنی ئاسایی تەلەفۆن پێش ئەوەی پەیوەندییەکە وەڵام بدرێتەوە


ئایا تۆنی لێدانی مۆبایل جیاوازە لەگەڵ تۆنی RBT؟


بەڵێ تۆنی مۆبایل ئەوەیە کە کاتێك پەیوەندیت پێوەدەکرێ مۆبایلەکەت ئاوازێك لێدەدات بەڵام خزمەتگوزاری "گۆرانیم بۆ بڵێ" ئەوەیە کاتێك پەیوەندی بۆ کەسێك دەکەی گوێبیستی ئاوازێك دەبیت تاکو پەیوەندییەکە وەڵام دەدرێتەوە


ئايا ئەم خزمەتگوزاریيە بۆ هەموو جۆرە مۆبايلێك دەبێت؟


بەڵێ بۆ هەموو جۆرە مۆبايلێك دەبێت.


ﭼۆن ئەم خزمەتگوزاریيە كار دەکات؟


دەبێت ئەم خزمەتگوزارییە  كارا بکرێت کە هەر جارێك بۆ ماوەى 30 رۆﮊ کار دەکات.کاتێك کەسێك پەیوەندیت پێوە دەکات کۆرەك دەزانێت کەوا ئەم خزمەتگوزارییە کارا کراوە ..


ئايا ئەم خزمەتگوزاريە بۆ هەموو بەشداربووان بەردەستە؟


بەڵێ هەموو بەشداربووانی کەسی و بزنس دەتوانن ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربێنن.


ﭼۆن كاراى بكەم؟


بە دوو ڕێگا كارا دەكرێ .. 

  • ﮊمارە  333  لێبدە و بە ﮔوێرەى رێنماييەكان تەواوى بكە
  • كورتە نامەيەك بۆ  SMS   بۆ 333  ڕەوانە بكە 


تێبينى : 

  • تێﭼووى هەر خولەكێك لەم خزمەتگوزاریيە 50 دينارە
  • تێﭼووى تێكست 50 دينارە 


ﭼۆن بزانم ئەم خزمەتگوزارییە کارا بووە؟


دوای کاراکردنی ڕاستەوخۆ بە کورتەنامە دڵنیا دەکرێیتەوە لە کارابوونی ئەم خزمەتگوزارییە


ئایا ماوەى بەردەستبوونى خزمەتگوزارى (گۆرانیم بۆ بڵێ) بەسەردەچێ؟


بەڵێ، چونکە بەردەستبوونى ئەم خزمەتگوزارییە پشتدەبەستێ بە هەبوونى یەکەى پێویست لە باڵانسى بەشداربوو بۆ نوێکردنەوەى خزمەتگوزارى (گۆرانیم بۆ بڵێ).


چ جۆرە ﮔۆرانيەك بەردەستە؟


ﮔۆرانى كوردى و عەرەبى و ئينگليزى و توركى و فارسى و عيراقی


ﭼۆن ليستى ﮔۆرانيەكانم دەست دەكەوێ ؟


بەم شێوانە لیستی کۆرانییەکانت دەست دەکەوێ:

  • ﮊمارە 333  لێبدە 
  • كورتە نامەيەكى بەتاڵ بۆ ﮊمارە 333  رەوانە بكە 
  • دواتر ليستى ﮔۆرانيەكانت بۆ رەوانە دەكرێت بە كورتە نامە 
  • تۆش كۆدى ديارى كراو بۆ خۆت هەڵبﮊێرە و رەوانەى بكەوە 
  • نرخی ناردنی هەر کورتەنامەیەك 50 دینارە


چۆن دەتوانم گۆرانییەك بکڕم لە كۆرەك؟


  • ﮊمارە 333 لێبدە و نرخى هەر سرودێك 50 دينارە 
  • يان كورتە نامە بۆ 333 رەوانە بكە نرخى هەر كورتە نامەيەك 50 دينارە 


تێچووی بەشداریى مانگانە ﭼەندە؟


  • تێچووی بەشداری مانگانە 1,200 دینارە


تا ﭼەند رۆژ گۆرانیەکان بە كارايى دەمێننەوە؟ وە نرخی یەك گۆرانی چەندە؟


  •  دوای کڕینی هەر گۆرانییەك لە کۆرەك بۆ ماوەی 360 رۆژ بەکارایی دەمێنێتەوە بەڵام دەبێ مانگانە بەشداریکردنەکە نوێبکرێتەوە
  • نرخی کڕینی یەك گۆرانی 600 دینارە


دەتوانم گوێبیستی گۆرانیەکان بم بەرلەوەی بیانکڕم؟


  • دەتوانى ﮔوێ لە گۆرانیەکان بگریت پەیوەندی بە ﮊمارە 333 بکە.نرخی هەر ﭘەيوەندیێك 50 دينارە بۆ يەك خولەك 


ئایا ژمارەی کڕینی گۆرانیەکان سنوردارە؟


  • نەخێر ژمارەی کڕینی گۆرانیەکان سنوردار نیە


ئایا ماوەی کڕینی گۆرانیەکان بەسەردەچێ؟


  • بەڵێ دوای 360 رۆژ دەبێ دووبارە گۆرانیەکان بکڕیتەوە


تا ﭼەند جار دەتوانم سرودەكان بﮔۆرِم؟


  • بەدڵى خۆت دەتوانى ئەو سرودانە بﮔۆرِى . 


هەرجارێك پەیوەندیم بۆ دێت پارە لە باڵانسەکەم کەمدەبێتەوە؟


  • نەخێر هەر جارێك پەیوەندیت بۆ دێت و کەسی بەرامبەر گوێبیستی گۆرانییەکەت دەبێت بەڵام بەهیچ شێوەیەك پارەت لێ نابڕێت


ئایا کەسی بەرامبەریش پارەی لێ دەبڕێت لەکاتی پیوەندیم پێوە دەکات و گوێبیستی گۆرانیەکەم دەبێت؟


نەخێر هیچ پارە لە کەسی بەرامبەر نابڕێت کاتێك پەیوەندیت پێوە دەکات وگوێبیستی گۆرانییەکەت دەبێت


ئايا ئەم خزمەتگوزاریيە لە دەرەوەى وڵاتیش كاردەكات؟


  • بەڵێ لە دەرەوەى وڵاتيش ﭘەيوەنديکەرەکانت گوێبیستی گۆرانیەکەت دەبن 


ئەﮔە ژمارەکەی خۆم گۆڕی ئایا ئەم خزمەتگوزارییە دەگوازرێتەوە بۆ ژمارە نوێیەکە؟


نەخێر ناگوازرێتەوە بۆ ژمارە نوێیەکە بۆیە دەبێ ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ژمارە نوێیەکەش کارا بکەیت .


ئەگەر ژمارەکەم لە پریپەید گۆڕی بۆ پۆستپەید یان بەپێچەوانەوە دەبێ دووبارە خزمەتگوزارییەکە کارابکەمەوە؟


نەخێر چونکە ئەم خزمەتگوزارییە پەیوەستە بە ژمارەکەتەوە بۆیە لەکاتی گۆڕینی  پریپەید بۆ پۆستپەید یان بەپێچەوانەوە ئەم خزمەتگوزارییە بەکارایی دەمێنێتەوە


ئەگەر سیم کارتەکەم گۆڕی دەبێ دووبارە ئەم خزمەتگوزارییە کارابکەمەوە؟


نەخێر پێویست ناکات دووبارە کارای بکەیتەوە چونکە ئەم خزمەتگوزارییە پەیوەستە بە ژمارەکەتەوە


دەتوانم لە ماوەی 30 رۆژی دیاریکراودا ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگرم؟


بەڵێ دەتوانى بەر لە تەواو بوونى 30 رۆﮊەكە ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگريت .


ﭼۆن ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگرم؟


لەڕێی کورتەنامەیەکەوە وشەی "off" بنێرە بۆ ژمارە 333. نرخی کورتەنامە 50 د.ع


دوای ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکە هێشتا کەسی بەرامبەر گوێبیستی گۆرانیەکەم دەبێ؟


نەخێر، دواى ڕاﮔرتنى ئەم خزمەتگوزارییە كەس ﮔوێ بيستى ئەو ﮔۆرانيانە نابێت کاتێك پەیوەندی بەتۆوە دەکەن.


دەتوانم بەشداربوون نوێ بكەمەوە بۆ گۆرانیەکان؟


بەڵێ.


ﭼۆن نوێى بكەمەوە؟


ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی نوێ دەبێتەوە بۆ بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید


ئەگەر باڵانسی تەواوم نەبوو بۆ نوێکردنەوە چی ڕوودەدات؟


پرۆسەی نوێکردنەوەکە سەرکەوتوو نابێت بەڵام کاتێك باڵانس پڕدەکەیتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ بەشداربوونەکە نوێ دەبێتەوە


ﭼۆن بزانم خزمەتگوزارییەکە نوێ كراوەتەوە؟


هەركاتێك خزمەتگوزاریيەكە نوێ كرایەوە كورتە نامەيەكت بە دەست دەﮔات دڵنیات دەکاتەوە کە ئەم خزمەتگوزاریيە بۆ ماوەى 30 رۆﮊی تر نوێ كراوەتەوە ..