No results

هەژمارى هاوبەش

 

ئۆفەرى هەژمارى هاوبەش چییە؟ 

هەژمارى هاوبەش ئۆفەرێکە ڕێگە دەدات بە بەشکردنى پشکى ئینتەرنێت بەسەر 3 بەشداربووى کورەك کە هەڵگرى مۆبایلى هۆشمەندن

یاخود هەڵگرى ئامێرێکن کە پاڵپشتى سیمکارت دەکات (وەك: tablet, mobile hotspot .....تادوایی).

 

 

ئەو پاکێجانە کامانەن کە دەکرێ بەش بکرێـن لەچوارچێوەى هەژمارى هاوبەش؟ 

دەتوانى ئینتەرنێت بەش بکەى بەسەر کەسانى دیکە لەرێگەى پاکێجەکانى: ئێكسترا، ئێكسترا VIP ، ئێكسترا پلەس.

 

 

برى ئەو بەهایە چەندە کەوا ئۆفەرى هەژمارى هاوبەش پێشکەشى دەکات؟ 

لەڕێگەى هەژمارى هاوبەش دەتوانیت پشکى ئینتەرنێتت بەش بکەى بەسەر خزم و دۆستانت لە هەر شوێنێك بن.

 

 

نرخى ئەو پاکێجانە چەندن کە شایەنى بەشکردنن لەچوارچێوەى هەژمارى هاوبەش؟ 


ووردەکارى

اكسترا

اكسترا VIP

اكسترا بلس

پشکى پاکێج (مێگابايت)

10,000

20,000

40.000

نرخى پاکێج (د.ع)

25.000

35.000

50.000


چۆن ئۆفەرى هەژمارى هاوبەش کارا دەکرێت؟

یەکێك لەم پاکێجانەى ئینتەرنێت (ئێكسترا، ئێكسترا VIP یان ئێكسترا پلەس) کارا بکە. 

 

سەردانى "بژاردەکانم" بکە mykorek.com  Activate Shared Account 

 

 

چۆن بتوانم بەشداربووان زیاد بکەم؟

لەڕێگەى سەردانیکردنى   mykorek.com  هەروەها هەر کاتێك هەژمارى هاوبەش کارا بکەى ئەوا دەتوانیت بەشداربووان زیاد 

بکەى، هەروەها دەبێ باڵانسى پێویستت هەبێـت. 

 

 

چۆن بتوانم پشك بۆ بەشداربوو دیارى بکەم؟ 

هەر دواى زیادکردنى بەشداربوو لەرێگەى ماڵپەرى  mykorek.com ڕاستەوخۆ دەتوانى پشکى خوازراو دیارى بکەى %.

 

 

تێچووى کاراکردنى هەژمارى هاوبەش چەندە؟

پاکێج

اكسترا

اكسترا VIP

اكسترا بلس

تێچووى زیادکردنى بەشداربوو (د.ع بۆ هەر بەشداربووێك)

خۆڕایی

خۆڕایی

خۆڕایی


ئایا دەتوانم بەشداربوو بسڕمەوە، چۆن؟ 

بەڵێ، لەڕێگەى سەردانیکردنى mykorek.com لەتەنیشت ژمارەى هەر بەشداربووێك دوگمەى "سڕینەوە" هەیە..

 

 

چۆن بتوانم نوێکردنەوەى هەژمارى هاوبەش ڕابگرم؟

لەڕێگەى سەردانیکردنى ماڵپەرى mykorek.com لەتەنیشت هەژمارى هاوبەش دوگمەى "ڕاگرتنى نوێکردنەوە" هەیە.

 

ئایا هیچ تێچوونێك هەیە بۆ سڕینەوەى بەشداربووان هەروەها بڕى ئەم تێچوونە چەندە؟ 

نەخێر، سڕینەوەى بەشداربووان بەخۆڕاییە.

 

دەتوانم چەند بەشداربوو زیاد بکەم؟ 

دەتوانیت 1 یان 2 یان 3 بەشداربوو زیاد بکەى.

 

ئایا هیچ تێچوونێك هەیە بۆ زیادکردنى بەشداربووان هەروەها بڕى ئەم تێچوونە چەندە؟ 


پاکێج

اكسترا

اكسترا VIP

اكسترا بلس

تێچووى زیادکردنى بەشداربوو (د.ع بۆ هەر بەشداربووێك)

خۆڕایی

خۆڕایی

خۆڕایی

 

ئایا دەتوانم پشکى بەشداربوو هەموار بکەمەوە لەدواى دیاریکردنى پشکەکە؟ 

نەخێر، لە حالەتى لەمشێوە پێویستە بەشداربووەکە بسڕیتەوە و پاشان ژمارەکەى لەگەڵ پشکە نوێیەکەى زیاد بکەى %.

 

ئایا هەژمارى هاوبەش شایەنى نوێکردنەوەیە؟ 

بەڵێ، "هەژمارى هاوبەش" بەشێوەى ئوتوماتیکى نوێ دەبێتەوە ئەگەر باڵانسى پێویستت هەبێـت

 

ماوەى بەردەستبوونى هەژمارى هاوبەش چەندە؟ 

هەژمارى هاوبەش هەمان ماوەى بەردەستبوونى ئەو پاکێجەى هەیە کە بەشداریت لێکردووە.

 

چۆن لەبارەى پشکى بەکارهاتووم بزانم ئەگەر هاتوو من خاوەنى هەژمارەکە بم؟ 

دەتوانى لەبارەى پشکى بەکارهاتووت بزانیت لەرێگەى سەردانیکردنى mykorek.com یاخود لەرێگەى پەیوەندیکردن بە #250*

 

چۆن لەبارەى پشکى بەکارهاتووم بزانم ئەگەر هاتوو من بەشداربووى هەژمارەکە بم؟ 

لەرێگەى سەردانیکردنى ماڵپەرى  mykorek.com  

 

 

ئەگەر من بەشداربووێک بم و خۆم بسڕمەوە لە هەژمارى هاوبەش ئەوا ئاخۆ دەتوانم پشکەکەم بەکاربهێنم؟ 

نەخێر، هەر کاتێك خۆت بسڕیتەوە ئەوا پشکەکە دەچێتەسەر پشکى خاوەنى هەژمار.

 

ئایا نامەى ئاگادارکردنەوەى پێدەگات لەبارەى پشکى بەکارهێندراوم؟ 

بەڵێ، هەردوو هەژمار:

خاوەنى هەژمار: نامەى ئاگادارکردنەوەى پێدەگات لەبارەى رێژەى بەکارهاتوو لە 50% و 80% و 100% کۆى پشکەکە. 

بەشداربووى هەژمار: نامەى ئاگادارکردنەوەى پێدەگات لەبارەى رێژەى بەکارهاتوو لە 50% و 80% و 100% پشکى تەرخانکراو بۆى.          

 

ئایا دەتوانم خۆم بسڕمەوە ئەگەر هاتوو من بەشداربووى هەژمارەکە بم؟ 

بەڵێ، سەردانى ماڵپەرى  mykorek.com بکە و کلیك لەسەر "سڕینەوە" بکە لە هەژمارى هاوبەش.