No results

كورتە نامە

خزمەتــگوزارى كورتە نامە SMS چيە ؟
SMS  کورتکراوەی کورتەنامەی تیكستیە. کورتەنامە واتە ناردن و وەرگرتنی تێکست لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی تر

ئايا دەتوانم لە مۆبايلەکەمەوە كورتەنامە وەربــگرم؟
بە شێوەيەكى ﮔشتى هەموو مۆبايلە تازەكان كەوا لە ماوەى دە ساڵى ڕابردوو دروست كراون توانای ناردن و وەرگرتنی كورتە نامەیان هەیە

سوودى ئەم خزمەتــگوزارییە چيە؟
خزمەتــﮔوزاريیەكى زۆر هەرزان و كارايە و دەتوانرێت سوودى لێوەر بــﮔيرێت زۆر بە خێرايى بۆ ڕەوانە كردن و وەرگرتنی تێکست 

گەرەنتى هەيە كەوا كورتەنامەى ڕەوانەکراو دەگەن بە شوێنى مەبەست؟
نەخێر – چونكە ئەم خزمەتــﮔوزاریيە بريتيە لە وەرﮔرتن و خەزنکردنی،  دواتريش رەوانە كردن بۆ شوێنى مەبەست کە ئەمەش پەیوەستە بە تۆڕو کۆمپانیای تر بۆيە ناتواندرێت ﮔەرەنتى هەموو كورتە نامەيەك بكرێت كەوا دەﮔاتە شوێنى خۆى.

نرخی کورتەنامە چەندە بۆ تۆڕەکانی تر؟
نرخەکان دەگۆڕێن بەگوێرەی تۆڕەکان. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە تەواوی نرخەکان لەسەر ئەم لـــینکە کلیك بکە

ئايا كورتەنامەی هاتوو هیچ تێچووی هەیە؟
نەخێر وەرگرتنی کورتەنامە بێبەرامبەرە.

ئایا هەر کورتەنامەیەك لەچەند پیت پێکهاتووە؟
بۆ ئينگليزى 160 پيتەو بۆعەرەبيش 70 پيتە . بەﻵم پيت و ژمارە و سپەيس و هێما و هێماکانی خاڵبەندی هەمووى بە پيت دادەنرێن.

چەند دەخايەنێ تا كورتەنامەیەك دەﮔات؟
بە شێوەيەكى ﮔشتى ئەگەر هيچ ﮔرفتێك نەبێت لە ماوەى چەند چركەيەك بۆ چەند خولەکێك دەﮔات بەڵام لە حالەتى جەنجاڵى و كاتە قەرەبالغەكان كەمێك دوا دەكەوێ يان ئەﮔەر مۆبايلى وەرﮔر داخراو بێ بەڵام كۆرەك بەردەوام هەوڵ دەدات لە ماوەى 72 كاتژمێردا  بيگەيەنێتە کەسی مەبەست.