No results

کورتەنامە بۆ تویتەر

خزمەتگوزاری کورتەنامە بۆ تویتەر چی دەگەیەنێت؟


ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگەت پێدەدات نامە بنێریت (نامەی ڕاستەوخۆی تویتەر) لە ڕێگەی ژمارەی کورەکەوە بە بەکارهێنانی کورتەنامە. پێویستیت بە ئینتەرنێت یاخود زانیاری (داتای) پێکەوبەستن نیە لە مۆبایلەکەتەوە تاوەکو خزمەتگوزاری دەقی تویتەر بەکاربهێنیت. بە ناردنی دەقێک بۆ ژمارە 2288 بەڕێزت دەتوانیت باری تویتەرەکەت تازەبکەیتەوە، پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیانتەوە بکەیت لە نێوان کردە جیاجیاکانی تری پرۆفایلی تویتەر.


ئایا نرخی ناردنی نامەیەک بۆ ژمارەی ئەم خزمەتگوزارییە چەندە؟


نرخی ناردنی نامەیەک ٥٠ دینارە.


چۆنیەتی داخڵ بوون؟


بە کورتەنامەیەک بنێریت بۆ 2288 پاشان وەڵامت دەدرێتەوەو داوات “START” بەڕێزت دەتوانیت لێدەکرێت خۆت تۆماربکەیت ئەگەر هاتوو بەشداربوویەکی نوێ بیت بەڵام ئەگەر هاتوو ئەژماری تایبەت بەخۆتت هەبوو ئەوا وەڵام بدەرەوەو ناوی چوونەژوورەوەی تایبەت بەخۆت بنێرە. 


ئەگەرهاتوو ئەژماری تایبەت بەخۆتت هەبوو، وەڵام بدەرەوەو ناوی چوونەژوورەوەی خۆت بنێرە. تویتەر داوای دوپاتکردنەوەی ووشەی نهێنیت لێدەکات، ئەگەرهاتوو ڕاست بوو، یەکەم نامەت بڵاودەکرێتەوەو بەڕێزیشت لێی ئاگاداردەکرێیتەوە! (ئەگەر ڕاستەوخۆ دەقی دووپاتکردنەوت پێنەگەیشت، پەڕەی پڕۆفایلی خۆت بەسەرکەرەوەو بزانە کە نامەکەت زیادکراوە).


ئەی چی دەبێت ئەگەر ئەکاونتی تویتەرم نەبوو، خۆتۆمارکردن چۆن ئەنجام بدەم لە مۆبایلەکەمەوە؟


ئەگەرهاتوو ئەژماری تایبەت بەخۆتت نەبوو، وەڵامدەرەوە بە خۆتۆمارکردن. داوات لێدەکرێت ناوی بەکارهێنەر هەڵبژێریت و دوای ئەوەی کە تویتەر ناوەکەی پێگەیشت داوات لێدەکرێت یەکەم نامەی خۆت بنووسیت.


دەتوانم چی تریش ئەنجام بدەم لە سەر پەڕەی تویتەرم بەهۆی کورتەنامە لە ڕێگەی مۆبایلەکەمەوە؟


لە تواناتدایە نامەی تایبەتی بنێریت، دیاریکردنی تازەکردنەوەکان وەک پەسندەکان، تەنانەت دەتوانیت بە بیر کەسێک بێنیتەوە پەڕەی تویتەریان تازەبکەنەوە ئەگەر لە بیری ئەوەدای کە خەریکی چین و زۆر شتی تریش بە بەکارهێنانی فرمانەکانی کورتەنامەی تویتەر. بۆ زانیاری دەربارەی فرمانەکانی تویتەر تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://support.twitter.com/groups/34-apps-sms-and-mobile/topics/153-twitter-via-sms/articles/14020-twitter-sms-commands


ئایا دەتوانم ئاگام لە هاورێیانم بێت بە بەکارهێنانی دەقی تویتەر لە ڕێگەی مۆبایلەکەمەوە؟


بەڵێ دەکرێت تازەکردنەوەکان بنێردرێت بۆ مۆبایلەکەت. بە ناردنی "کارکردن ناوی بەکارهێنەر" (ناوی بەکارهێنەری هاورێکەت کە بۆ تویتەر بەکاریدێنێت) بۆ ژمارە 2288.


بۆ نموونە: کارکردن جۆرج

بۆ ڕاگرتن دەتوانیت " ڕاگرتن ناوی بەکارهێنەر" بۆ ژمارە 2288 بنێریت


تێبینی: بەکارهێنانی کارکردن/ڕاگرتن ناوی بەکارهێنەر لە مۆبایلەکەتەوە ئاگادارییەکان دەوەستێنێت تەنیا بۆ ئەو شوێنەی کە فرمانەکەی لێوە دەرچووە؛ بەو مانایەی بەرێزت هێشتا دەکرێت تازەکردنەوەکانی کەسێکت پێبگات لە پێگەوە.


- یاخود دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن و لەوێوە کارکردن/ڕاگرتنی وریاکردنەوە بۆ مۆبایلەکانیان ئەنجام بدەن.


ئایا چەند پیت و هێما لە یەک نامەدا ڕێگە پێدراوە؟


نامەیەک تەنیا ١٤٠ پیت و هێما لەخۆ دەگرێت.


ئایا دەتوانم دەقی تویتەر تازەبکەمەوە ئەگەر هاتوو خزمەتگوزاری نامە کاری نەدەکرد؟


ئەگەر خزمەتگوزاری کورتەنامە بەردەست نەبوو ئەوا ناتواندرێت کورتەنامەی تویتەر بەکاربهێندرێت.


ئایا دەتوانم کەسێک داوەت بکەم لە تۆڕێکی ترەوە کە دەقی تویتەر بەکاردێنێت؟


نەخێر بەڕێزت تەنیا دەتوانیت ئەو کەسانە داوەت بکەیت کە تۆڕی کورەک بەکاردێنن.


ئایا بەدەستگەیشتنی وریاکردنەوە لە تویتەرەوە نرخی لەسەرە؟


نەخێر، بەدەستگەیشتنی وریاکردنەوەکانی کورتەنامەی تویتەر هیچ نرخێکی لەسەر نیە (بێبەرامبەرە).


ئایا دەتوانم ژمارەی ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربێنم بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تری وەک ؟Myspace/ Facebook


نەخێر، ژمارەی ئەو خزمەتگوزارییە (2288) کە دابین کراوە تەنیا دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ تویتەر.


چۆن دەتوانم بەدەستگەیشتنی وریاکردنەوەکانی ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگرم بۆ مۆبایلەکەم؟


بەشداربووان دەتوانن وشەی "ڕاوەستان" بە کورتەنامەیەک بنێرن بۆ 2288. نرخی کورتەنامە 50 د.ع