No results

نامەی دەنگی

خزمەتگوزارى نامەى دەنگى چییە؟
خزمەتگوزارییەکە ڕێگەت پێدەدات نامە دەنگییەکان وەربگری و بنێری و تۆماری بکەی و وەڵام بدەیتەوە.

لە کام حالەت دەتوانم پەیوەندییە هاتووەکانم بگوازمەوە نێو نامەى دەنگى؟
تۆ سەربەستى لە هەڵبژاردنى یەکێ لەم حالەتانەى خوارەوە :
سەرقالبوون- سەرقالیت بە وەڵامدانەوەى پەیوەندییەکى دیکە.
کوژانەوە- لە دەرەوەى بازنە.
وەڵامنەدانەوە.
یاخود هەموو پەیوەندییە دەنگییەکان ڕاکێشە بۆ نێو نامەى دەنگیت.

چۆن بتوانم خزمەتگوزارى نامەى دەنگى کارا بکەم؟
بۆ کاراکردنى خزمەتگوزارى نامەى دەنگیت، پەیوەندییە هاتووەکان بگوازەوە بۆ نێو نامەى دەنگى ژمارە 222 .

چۆن بتوانم خزمەتگوزارى نامەى دەنگى هەڵبوەشێنمەوە؟
لە مۆبایلەکەتەوە گواستنەوەکە (دایڤێرت)ەکە بسڕەوە لە نامەى دەنگى ژمارە 222 .

ئەگەر هاتوو نامەیەکى نوێ بگاتە نێو سنوقى نامەى دەنگیم ئەوا چۆن لەبارەى بزانم؟
لە ڕێگەى کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێیەوە، بەجۆرێک ئاگادارت دەکاتەوە لەبارەى ئەو ژمارەیەى کە نامەکەى بۆ جێهێشتووى لەگەڵ زانیارییەکە و کاتى گەیشتنى نامەکە.

چۆن ژمارە پینکەم (پینکۆدەکەم) بزانم؟
کاتێ خزمەتگوزارییەکە کارا دەکەی، ئەوا نامەیەکت پێدەگات کە پێکهاتووە لە چوار ژمارەى پینەکەت (پینکۆدەکەت).

چۆن بتوانم گوێبیستى نامەکانى نێو سنوقى نامەکانم ببم لەڕێگەى ژمارەى هاوڕێکەمەوە؟
بەهۆى پەیوەندیکردن به ژمارە 224 پاشان داخلکردنى ژمارەى پینەکەت (پینکۆدەکەت) و پەیڕەوکردنى ڕێنماییەکان.

ئایا بژاردەم لەبەردەمە بۆ بە تایبەمەندکردنى نامەى دەنگى سڵاوکردنەکانم؟
بەڵێ، دەکڕێ نامەى سڵاوکردن یەکێ لەمانەى خوارەوە بێت :
نامەیەکى سڵاوکردنى ستاندەر
واژووى دەنگى : کەوا نامەیەکى سڵاوی ستاندەرى تۆمارکراوە ناوى خۆت بەدواى دێت، دەتوانى ناوى خۆت تۆمار بکەی و بۆ ئەو نامەیە زیاد بکەى.
نامەى سڵاولێکردنى کەسیەتى : ئەو نامەیە بەتەواوەتى بەهۆى دەنگى خۆتەوە تۆمار دەکرێت.

چۆن بتوانم گوێبیستى نامە نوێ و تۆمارکراوەکانى ناو سنوقى نامە دەنگییەکانم ببم؟
لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە *222 بژاردەت لەبەردەم دەبێت بۆ گوێگرتن لە نامە تازە و تۆمارکراوەکان لەنێو سنوقى نامەکانت.

دوای گوێگرتن لە نامەیەک ئایا دەتوانم بیسڕمەوە؟
بەڵێ، دواى گوێگرتن لە نامەیەك دەتوانى بیسڕیتەوە، تۆمارى بکەى، دووبارەى بکەیتەوە یاخود گوێ بگرى لە ژمارەی ئەو کەسەى کە نامەکەى بۆت جێهێشتووە.

ئایا خزمەتگوزارییەکە بە چ زمانێک بەردەستە؟
خزمەتگوزارى نامەى دەنگى بە زمانەکانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى بەردەستە.

ئایا دەتواندرێ چەند نامە لەناو سنقوى نامەمە هەڵبگیردرێ؟
دەتوانی زیاتر لە 20 نامە لەناو سنوقى نامەى دەنگیت هەڵبگریت.

ئایا وادەیەك هەیە بۆ بەسەرچوونى نامە دەنگەییەکانى ناوى سنوقى نامەکان؟
بەڵێ، دواى 30 ڕۆژ بەشێوەیەکى خودکارانه نامەکان بەسەر دەچن.

بڕى تێچوون چەندە بۆ وەڵامدانەوەى نامە دەنگییەکان لەناو سنوقى نامە دەنگەییەکانى ژمارە مۆبایلێکى دیکە؟
بێبەرامبەرە.

ئایا درێژترین ماوەى نامە دەنگییەکان چەندە؟
ماوەى نامەى دەنگى 30 چرکەیە.

برى تێچوون بۆ تۆمارکردنى نامەیەکى دەنگى چەندە؟
1,4 د.ع بۆ هەر چرکەیەک.

بڕى تێچوون چەندە بۆ وەڵامدانەوەى نامە دەنگییەکان؟
بێبەرامبەرە.

ئایا خزمەتگوزارى نامەى دەنگى بۆ بەشداربووانى پۆستپەید بەردەستە؟
خزمەتگوزاری نامەى دەنگى بۆ هەموو بەشداربووانى کورەك بەردەستە (پریپەید و پۆست).

ئایا لەدواى گوێگرتنم لە نامەیەك دەتوانم تۆمارى بکەم؟
بەڵێ، نامەکان بەشێوەیەکى خودکارانە هەڵدەگیرێت لەناو سنوقى نامەکانت.