No results
facebook twitter linkedin

پاکێجەکانى ئینتەرنێتى بێسنوور


پاکێجەکانى ئینتەرنێتى بێسنوور کە هەریەك لە پاکێجەکانى (ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە) دەگرێتەوە؛ بریتین لە پاکێجى نوێ کە زیادکراون بۆ مەبەستى فراوانکردنى خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێتى کورەك. هەروەك لە ناوەکەیەوە بەدیار دەکەوێ ئەم پاکێجانە بێسنوورن هیچ سنوورێك بۆ پشکى پاکێج دیارى نەکراوە؛ هەروەها ئینتەرنێت بەدرێژایى ماوەى پاکێج بەردەست دەبێت واتە بەدرێژایى (ڕۆژ و هەفتە و مانگ) ئینتەرنێت بێ پچڕان بەردەوام دەبێت

 

نرخ:

ئەو پاکێجە هەڵبژێرە کە پێداویستییەکانت دابین دەكات:

وردەکارى

پاکێجى ڕۆژانە

پاکێجى هەفتانە 

پاکێجى مانگانە

نرخى پاکێج بە دینار

2,000 دینار

7,000 دینار

30,000 دینار

قەبارە

600MB

5GB

30GB

ماوەى بەردەستبوون

1 ڕۆژ (24 کاتژمێر)

7 ڕۆژ

30 ڕۆژ

نوێکردنەوەى ئوتوماتیکى

هەیە

هەیە

هەیە

 *هەر کاتێ بگەیتە ئاستى بەکارهێنانى دادپەروەر، ئەوا خێرایى پاکێج کەمتر دەبێت لە خێرایى ئاسایى پاکێج تا تەواوبوونى ماوەى پاکێج.   


تێبینی: ئەم سیم کارتە نوێیانە ناتوانن پاکێجى  ئینتەرنێتى بێسنوور كارابكەن.

تێبینی: تەنها ئەو بەشداربووانە دەگرێتەوە کەلە 6 مانگی ڕابردوودا بەلایەنی کەم یەک جار ئەم خزمەتگوزاریەیان کاراکردووە.


ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟

هەر کاتێ بەشداریکردنت کارا دەبێت، ئەوا ڕێخستنى ئینتەرنێت بەشێوەى ئوتوماتیکى بۆ مۆبایلەکەت دێت. پێویستە ڕێخستنەکان سەیڤ بکەی و مۆبایلەکەت ریستارت بکەیتەوە.

 

ئەم خزمەتگوزارییە کەڵکى چییە بۆ بەشداربووان؟ 

بەشداربوو لە پەیوەندییەکى بەردەوام دەمێنتەوە و هیچ سنوورێك بۆ قەبارەى پاکێج نییە؛ ئینتەرنێت بەردەوام دەبێ تا کۆتاهاتنى ماوەى بەردەستبوونى پاکێج. ئاسوودەبە و چێژوەربگرە لە بەکارهێنانى ئینتەرنێت.

 

چۆنیەتى بەشداریکردن:

يەك ڕێگامان هەیە بۆ کاراکردنى یەکێك لە پاکێجەکانى (ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە): 

  • پەیوەندى بکە بە #*251 و ئەو ڕێنماییانە پەیڕەو بکە کە لەسەر شاشەى مۆبایلەکەت بەدیار دەکەون.


پاکێجەکانی پاڵپشت تەنها بۆ ئەو بەشداربووانە بەردەست دەبێت کە ئینتەرنێتی بێسنووری هەفتانە یان مانگانەیان کاراکردوە  

قەبارە 

نرخ 

300MB

500 د.ع

1GB

1,250 د.ع

2GB

2,000 د.ع

5GB

4,000 د.ع

10GB

7,000 د.ع

  • کاتی ماوە بەسەرچوونی پاکێجی پاڵپشت هەمان کاتی بەسەرچوونی پاکێجی هەفتانە یان مانگانەیە .

 

چۆنیەتی داواکردنی "پاکێجەکانی پاڵپشت" :

  • پەیوەندی بکە بە *251#و ڕێنماییەکانی سەر شاشە پەیڕەو بکە.
  • په‌نجه‌ بنێ به‌شاشه‌ی ده‌رچوو.

 

بۆ زانیاریى زیاتر، پەیوەندى بکە بە ڕاژەى بەشداربووانەوە ژمارە 411 

facebook twitter linkedin