No results

ئێمە کێین

 

جیهان لەناو دەستەکانتە

 

پـێشـــەکی

کورەك تیلیکۆم پێشکەوتووترین كۆمپانياى خزمەتگوزاریی مۆبايلە لەسەر ئاستى عێراقدا. ئێمە وەكو كۆمپانياى كورەك باشترين تۆڕى ﮔەياندن لەسەر ئاستى هەموو عێراق جێبەجێ و باشترين کوالیتی خزمەتگوزارى ﭘـێشكەش دەکەین.

كورەك خزمەتگوزاريەكانى لە 18 ﭘارێزﮔاى عيراق كارايە و بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری وايەرلێس ئاسانکارییەکی زۆر دەداتە بەشداربووانی. 

بۆ فەراهەمکردنی باشترین کوالیتی خزمەتگوزاری، بە گونجاوترین نرخ پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیای GSM بەکار دەخات.

 

 کورەك تیلیکۆم کۆمپانیایەکی هاوبەشی سنووردارە کە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی GSM لە عێراقدا تۆمارکراوە.

کورەك لە ساڵی 2000 ەوە بە شێوەیێکی بەرچاو لە باکووری عێراقدا دەستی بە پێشەکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کرد، کە پێشەنگترین کۆمپانیای گەیاندن بوو. لە 17ی ئابی ساڵی 2007   کورەك یەکێك بوو لەو سێ کۆمپانیایەی کە مۆلەتی کارکردن لە سەرانسەری عێراقی پێدرا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە زیاتر لە 32 ملیۆن کەس دەکات لە سەرانسەری وڵاتدا