کورەك تیلیکۆم تەکنەلۆژیاى eSIM دەخاتە بەردەست بۆ یەکەم جار لە عێراق
بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی، کورەك تیلیکۆم یەکەم کۆمپانیایە لەسەر ئاستی عێراق کە نوێترین تەکنەلۆژیای سیمکارتی ئەلیکترۆنی (eSIM) دەخاتە بازاڕەوە. ئەم سیمکارتە ئەلیکترۆنیە جیایە لە سیمکارتەکانی پێش خۆی و جۆرێکی تازەیە بە تایبەتمەندی زیاتر و پێشکەوتوو تر.
ئەم سیمکارتە لەسەر مۆبایلە پێشکەوتوەکان کاردەکات کە توانای بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایەیان هەیە. بۆ بەکارهێنانی سیمکارتەکە پێویستیت بە سکانکردنی (QR code)ی تایبەت بە هێڵەکەتە بۆ کاراکردنی.
کورەك دەستپێشخەریکرد لە بەردەست کردنی ئەم تەکنەلۆژیاییە لە ناوچەکەدا بە مەبەستی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ بەشداربووانی. ئامانجی کورەك هەمیشە ئەوەبووە کە لە بوارى پەیوەندییەکان پێشەنگ بێت لە عێراقدا بۆ ئەوەی باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیا بخاتە بەردەست بەشداربووانی بە ستاندارد و کواڵیتی نێودەوڵەتی.
(eSIM) چییە؟
بریتییە لە سیمکارتێکى ئەلیکترۆنى (سیمکارتێکى لکاو) کە بە نوێترین تەکنەلۆژیاى سیمکارت دادەنرێ، بەشێوەى سیمى لکاوە کە ناتوانرێت لە ئامێری مۆبایل دەربهێنرێت.
سوودەکانى بەکارهێنانى (eSIM) چین؟
سیمکارتى (e-SIM) ڕێگە بە بەشداربوو دەدات چەند پڕۆفایلێکى سیمکارت لەسەر یەک ئامێردا لە یەک کاتدا خەزنبکات و ئاڵوگۆر بە سیمکارتەکان بکات، بەڵام دەتوانێ بەتەنیا یەک سیمکارت لە یەک کاتدا بەکاربهێنێت.
بۆ نموونە، دەتوانیت لە نێوان ژمارەی کەسی و ژمارەی کارەکەتدا بیگۆڕیت بەبێ ئەوەی سیمکارتەکەت لە ئامێری مۆبایلەکەتەوە بگۆڕیت..
کام جۆرى مۆبایل پاڵپشتى (eSIM) دەکات؟
لە ئێستادا ئەم ئامێرانەى خوارەوە پاڵپشتى لە سیمکارتى (eSIM) دەکەن:
- iPhone XS
- iPhone XS Max
- iPhone 11 (یان هەر مۆبایلێکی نوێتر)
- Samsung Galaxy S20, S21
- Samsung Galaxy Note20, 20+
- Samsung Galaxy Fold, Z Fold
- Google Pixel 2
- Motorola Razr
- Oppo Find X3 Pro
- Huawei P40, P40 Pro
- Huawei Mate 40 Pro
- کاتژمێری زیرەکی Huawei (تەنها ئەگەر بە مۆبایل و ئینتەرنێت بەسترابێ)
ئایا خزمەتگوزارییە چالاککراوەکانی ئێستای هێڵەکەم کاردەکەن ئەگەر سیمی ئاسایی بە (eSIM) بگۆڕم؟
بەڵێ، سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییە چالاککراوانەی ئێستات بە هەمان نرخ لەسەر (eSIM) کاردەکەن
ئایا دەتوانم لە هەمان کاتدا سیمکارتى ئاسایى و(eSIM) بەکاربهێنم؟
دەتوانى سیمکارتێکى (eSIM)ى ژمارەیەک و سیمکارتێکى ئاسایى ژمارەیەکى دیکەش بەکاربهێنى ئەگەر ئامێرى مۆبایلەکەت پاڵپشتى لەم تایبەتمەندییە بکات.
ئایا لە کاتى گەشتکردن و بەکارهێنانی ڕۆمینگ (eSIM) کاردەکات؟
بەڵێ لەکاتى بەکارهێنانی ئۆفەرەکانی ڕۆمینگ (eSIM) کاردەکات بە هەمان تایبەتمەندییەکانى سیمکارتى ئاسایى.
ئایا دەتوانم (eSIM) بۆ کاتژمێرى ئەپڵ بەکاربهێنم؟
بەڵێ دەتوانیت کاتژمێری ئەپڵ لەگەڵ eSIM بەکاربهێنیت. بەڵام دەبێت هێڵی پەیوەندی دووەم لەسەر مۆبایلەکەت هەبێت. پاشان دەتوانیت بیبەستیتەوە بە کاتژمێرە زیرەکەکەتەوە کە پەیوەندی GPS + Cellular ی هەیە.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411