باڵیۆزی کورەک: یەکێک لە نوێترین دەستپێشخەرییەکانی کورەک تیلیکۆمە کە ئامانج لێی ئەوەیە کە بە گەنجەکان جیهانمان باشتر بکەین.
بۆ ئەم مەبەستە لەهەر زانکۆیەکدا باڵیۆزێک بۆ کورەک هەڵدەبژێردرێت کە نوێنەرایەتیمان بکات و بە ڕێکخستنی چاڵاکیی جیاواز و دروستکردنی کەشێکی دڵخۆشکەر بۆ قوتابیان و کۆمەڵگا سوودمەند بێت.
بێگومان CV ی باڵیۆزەکانی کورەک بەهۆی ئەم کاروچاڵاکییەکانیان دەوڵەمەندتر دەبێت؛ و سەڕەرای سوودمەندبوون لە چەندین ئۆفەری بێبەرامبەری کورەک (وەرگرتنی خولەکی پەیوەندی, ئینتەرنێت و چەندین تایبەتمەندیی تر)، لەکاتی پێشکەشکردنی دواکاری کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای کورەک بۆ هەر پۆستێک، پێشینە بۆ ئەوان دەبێت.
زانیاریی زیاتر و مەرجەکانی باڵیۆز بوون دوای پێشکەش کردنی داواکاری، پێشکەش بە باڵیۆزەکان دەکرێت.
لێرە فۆرمی داواکاری دابگرە.
فۆرمی پڕکراو بە ئیمەیل بنێرە بۆ: [email protected]
تێبینی: تەنیا قوتابیانی زانکۆ (ئەوانەی ئێستا لە زانکۆ دەخوێنن) دەتوانن داواکاری باڵیۆزبوون پێشکەش بکەن.