No results

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

وەڵامی كورەك تیلیكۆم بۆ بڕیاری دادگای دادی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی

 

بۆ بەرچاوڕوونی بەشداربووانی خۆشەویستی تۆڕی پەیوەندیەكانی كورەك تیلیكۆم سەبارەت بە ئەنجامی بڕیاری دادگای دادی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی(ICC)، دڵگرانی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەم بڕیارە، وە بەپێویستمانزانی گەلەكەمان دڵنیابکەینەوە بەتایبەتتر بەشداربووانی خۆشەویستمان کەوا كورەك تیلیكۆم وەك هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتگیر بۆ هەموو ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان و عێراق.

 

كورەك هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، وە ئێمە لە ئێستادا هەموو بژاردەکان لەبەرچاو دەگرین، لەوانەش هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە، دڵنیاتان دەكەینەوە كە ئەم كێشەیە تەنها بابەتێكی تایبەتی یە لەنێوان خاوەن پشكەكانی پێشوو و ئێستای كۆمپانیا.

 

ئەم بڕیارە بەهیچ شێوەیەك كاریگەری نییە لەسەر چالاکی و خزمەتگوزاریەكانی كۆمپانیاكەمان، ئێمە لە كورەك تیلیكۆم بەتەواوی پابەندین بە پاراستنی یاسا و ڕێساكان و مافەكانی هەموو لایەك، بۆ ئەم مەبەستە بەشداربووانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر بەڵێنەکانمان بۆ بەجێگەیاندنی کار و ئەرکەکانمان، وە لە جاران گەرم و گوڕتر دەبین لەسەر بەردەوام بوون و پێشکەشکردنی خزمەتەكانمان.