No results
facebook twitter linkedin

خزمەتگوزارى ڕۆمینگى ئاسمانى


تەنانەت لە ئاسمانیش کورەك لەگەڵتە. 

سوودمەندبە لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى ئاسمانى و لە پەیوەندى بمێنەوە لەگەڵ خزم و دۆستانت.

  • ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ سەرجەم هێڵەکانى پریپەید و پۆستپەید، ئەو هێڵلانەى کەوا خزمەتگوزارى ڕۆمینگیان کارایە
  •  ئەم خزمەتگوزارییە پێویستى بە بەشداریکردن نییە و هیچ جۆرە تێچوونێك نییە بۆ کاراکردنى
  • بۆ زانینى بەردەستبوونى خزمەتگوزارییەکە بۆ گەشتەکەت تکایە سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە

/http://www.aeromobile.net/airlines

 

بۆ زانیارى زیاتر تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411 لەناوەخۆى عێراق یاخود پەیوەندى بکە بە ژمارە 009647508000411 لە دەرەوەى عێراق 

 

خزمەتگوزارییەکە چۆن کار دەکات؟

پێویستە بەشداربوو ئامێرى مۆبایلەکەى بەکاربخات لەکاتى مانەوەى لەنێو ئەو فڕۆکەىەى کە پاڵپشتى ئەم خزمەتگوزارییە دەکات.

بەشداربوو دەتوانێ بەشێوەیەکى ئاسایی پەیوەندییەکان ئەنجام بدات (ئەگەر بەشداربووى پۆستپەید بوو) یاخود خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ بەکاربێنێت (ئەگەر بەشداربووى پریپەید بوو).

ناردن و وەرگرتنى پەیوەندییەکان و وەرگرتن و ناردنى نامەکان هەروەها بەکارهێنانى ئینتەرنێت بەردەست دەبێت لەکاتى مانەوەت لەنێو فڕۆکەى گەشتەکەت لەو کاتەى کە لە ئاسمان دەفڕێت.

 

سوودى بۆ بەشداربوو

بەشداربوو دەتوانێ لە پەیوەندى بمێنتەوە لەگەڵ خزم و دۆستانى هەروەها دەتوانێ کارەکانى ئەنجام بدات لەو کاتەى کە فڕۆکەکەى لە ئاسمان دەفڕێت. سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ بەشداربوو بەردەست دەبێت.

 

چۆنیەتى بەشداریکردن

پێویست بەهیچ جۆرە بەشداریکردنێکى پێشوەختە ناکات بۆ کاراکردنى خزمەتگوزارییەکە، چونکە ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید و پۆستپەید ئەوانەى کەوا خزمەتگوزاری ڕۆمینگیان کارایە.


پرسیاری پەربڵاو


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411 

facebook twitter linkedin