No results
facebook twitter linkedin

بەشداربووانی کۆڕەك لە دەرەوەی وڵات


ورەک بەختەوەرە بە پێشکەشکردنی ئەزمونێکی رۆمینگی بێوێنە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان. خزمەتگوازی رۆمینگی نێودەولەتی کورەک ڕێگەتان پێدەدات لەکاتی گەشتکردنتان بۆ دەرەوەی وڵات مۆبایلەکانتان و ژمارەکەتان بەکاربهێنن ڕێک بە هەمان ئەمشێوەی کە لە ناوەوەی وڵات بەکاری دەهێنن.

 

هەندێ ڕێنمایی بەسوودت لەیاد بێت :

دڵنیابە لەوەی بەرگاویکەرێکی گونجاوت هەیە بۆ بارگاویکردنی مۆبایلەکەت.

بەر لەوەی داوای هەر ژمارەیەکی عێراق بکەی پێویستە کۆدی نێودەولەتی ( 964+  یان  00964 ) بۆ ژمارەکە زیاد بکەی. هەر بۆ نموونە، ئەگەر بتەوێ پەیوەندی بکەی بە بنەمالەکەت یان بە هاوڕێکەت، ئەوا ( 00 964 750 XXX XXXX ) لێبدە. 

 

رۆمینگی نێودەولەتی بۆ بەشداربووانی پۆستپەید 

بۆ ئەوەی سوود لەم خزمەتگوزارییە وەربگری، سەرەتا پێویستە بەشداری بکەی، بۆ ئەم مەبەستە دەبێ سەردانی یەکێ لە بنکەکانی کۆرەک بکەیت.

پێویستە بەشداربوو گوژمەی  600,000  دینار بدات بۆ کاراکردنی ئەم خزمەتگوزاری یە.

 

بەشداربووانی پریپەید

خزمەتگوزاری ڕۆمینگ بەشێوەیەکی خودکارانە کارا کراوە بۆ هەموو بەشداربووانی پریپەید لەکاتی مانەوەیان لە مەودای رۆمینگ بەبێ ئەوەی هیچ کرێیەک بدەن بۆ کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە.

لەیادت نەچێت دەبێ بەر لە گەشتکردنت باڵانسەکەت پڕ بکەیتەوە. یان داوا لە بنەمالەکەت یان لە هاوڕێیەکان بکەی باڵانسەکەت بۆ پڕ بکەنەوە هەر کاتێ کە لە دەرەوەی وڵات بیت.

بۆ بەسەرکردنەوەی بەهاکانی رۆمینگ گرتە لەسەر پرۆفایلی گونجاو بکە.


نرخەکانی رۆمینگ

 

پرسیاری بڵاو

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە خزمەتگوزاری راژەی بەشداریوون 411 بکە يان پەیوەندی بکە بە 00964750800411  لە کاتی مانەوەت لە ڕۆمینگ لە دەرەوەی عێراق

facebook twitter linkedin