No results
facebook twitter linkedin

خزمەتگوازى کلیلى ڕۆمینگ


لە مەوداى ڕۆمینگ لە هەر وڵاتێك بمێنەوە و زیاتر قسە بکە بە نرخێکى گونجاو (بە نرخى وەرگرتنى پەیوەندى لەجیاتى نرخى ناردنى پەیوەندى)، لەگەڵ سوود وەرگرتن لە داشکان کە دەگاتە 55٪.

خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ خزمەتگوزارییەکى سەرنجراکێشە بۆ بەشداربووانى پریپەیدى کورەك لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ، بەجۆرێک بەشداربوو دەتوانێ پەیوەندى ڕۆمینگ ئەنجام بدات واتە ئەنجامدانى ناردنى پەیوەندى بەهەمان نرخى وەرگرتنى پەیوەندى ئەنجام بدات، بەمجۆرەش سوودمەند دەبێ لەم شێوازە نوێیەى پەیوەندیکردن بە تێچوونێکى کەمتر ئەویش لەڕێگەى بەکارهێنانى کلیلێکى دیاریکراو کەوا لەپێش ژمارەى کەسى دیاریکراو زیاد دەکرێت. سەربارى ئەمانەش، کورەك مەودایەکى فراوانتر پێشکەش بە بەشداربووانى پریپەید دەکات بۆ ئەوەى بتوانن لە مەودایەکى فراوانترى ڕۆمینگ بمێننەوە لە دەورى جیهان لەگەڵ دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى کورتەنامە و بەکارهێنانى ئینتەرنێت لەکاتى مانەوە لە مەوداى رۆمینگ. 

 

خزمەتگوزارییەکە چۆن کار دەکات؟

بەشداربوو دەتوانى پەیوەندى ئەنجام بدات لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە کلیلى *280* پاشان ژمارەى کەسى داواکراو  پاشان # دەبێ هەردوو لایەن وەڵامى پەیوەندى هاتوو بدەنەوە بەمەبەستى بەردەوامبوونى پەیوەندییەکە لەگەڵ ئەو تۆڕانەى کە پاڵپشتى خزمەتگوزارییەکە دەکەن. ئەم خزمەتگوزارییە لەناوخۆى عێراق کار ناکات.

 بۆ نموونە: بۆ پەیوەندیکردن بە ژمارە 07500000000 بەشداربوو دەبێ
 پەیوەندی بکات بە*280* پاشان 07500000000 پاشان # یاخود *280* پاشان 009647500000000 پاشان #.

  • تێچووى پەیوەندییەکە بەهەمان نرخى وەرگرتنى پەیوەندى دەبێت لەکاتى مانەوە لە مەوداى ڕۆمینگ هەروەها بەگوێرەى تۆڕەکانى ڕۆمینگ دەبێت.
  • بە وەڵامدانەوەى پەیوەندییەکە، داشکان بۆ نرخى پەیوەندى بەشداربووەکە ئەنجام دەدرێ، لەیادت نەچێ وەرگرتنى پەیوەندى لە بەشدابووێکى رۆمینگى دیکە ئەوا وەرگرەکە نرخى وەرگرتنى لەسەر جێبەجێ دەبێت هەروەها بەگوێرەى نرخە جێگرەکانى ڕۆمینگ هەژمارى بۆ دەکرێت.
  • وەرگرتنى پەیوەندییەکان بەهەمان نرخە دیاریکراوەکانى وەرگرتنى پەیوەندییەکان دەبێت.
  • ناردنى کورتەنامەکان بەهەمان نرخە دیاریکراوەکان دەبێت.
  • هەرەوەها وەرگرتنى کورتەنامەکان بەخۆڕایی دەبێت.
  • بەکارهێنانى ئینتەرنێت بەهەمان نرخە دیاریکراوەکان دەبێت. 

 

خزمەتگوزارییەکە چى بۆ بەشداربووان دابین دەکات؟ 

بەشدابووى پریپەید دەتوانى پەیوەندییەکان ئەنجام بدات بە نرخى وەرگرتنى پەیوەندییەکان واتە نرخى ناردنى پەیوەندى بەهەمان نرخى وەرگرتنى پەیوەندى دەبێت ئەویش لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە کلیلێکى دیاریکراو کە لە بەردەم ژمارەى کەسى داواکراو زیاد دەکرێت.

سەربارى ئەمەش، ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە ڕۆمینگ بە مەودایەکى فراوانتر لە بەدەورى جیهان بۆ بەشداربووان پریپەید دابین دەکات. هەروەها پاکێجێک لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان دابین دەکات لەناویشیانەوە خزمەتگوزارییەکانى کورتەنامەکان و ئینتەرنێتى ڕۆمینگ.

 

چۆنیەتى بەدەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە:

پێویست بە بەشداریکردن ناکات، ئەم خزمەتگوزارییە کارا کراوە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ.

بەشداربوو دەتوانێ لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە کلیلى *280* پاشان ژمارەى کەسى داواکراو پاشان # دەبێ هەردوو لایەن وەڵامى پەیوەندى هاتوو بدەنەوە بۆ مەبەستى بەردەمبووانى پەیوەندی لەگەڵ ئەو تۆڕانەى پاڵپشتى خزمەتگوزارییەکە دەکەن. دەکڕێ ژمارەى کەسى داواکراو بە شێوازى ناوەخۆیی بێت (075XXXXXXXX) یاخود بەشێوازى نێودەولەتى بێت (0096475XXXXXXXX)

 

پرسیارى بڵاو

 

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە خزمەتگوزاری راژەی بەشداریوون 411 بکە يان پەیوەندی بکە بە 00964750800411  لە کاتی مانەوەت لە ڕۆمینگ لە دەرەوەی عێراق 

facebook twitter linkedin