No results

بلۆك كردنى ژمارە

چۆن ژمارەیەکی نەخوازراو بلۆك بکەم؟ 

دوو ڕێگا هەیە بۆ بلۆککردنی ژمارەی نەویستراو:

  • ئەم ژمارەيە لە مۆبايلەكەت لێبدە #212* دواتر لە مينيو (Calling Services) هەڵبژێرە دواتر فەرمانى (بلۆك) هەڵبژێرە دواتر ژمارەكە زیاد بکە
  • يان ژمارە *220* 11* 07xxxxxxxxx#   لێبدە 

ﭼۆن ژمارەى بلۆك كراو بكەمەوە؟ 

  • ژمارە #212* لێبدە و فەرمانى (Calling Service) هەڵبـژێرە و دواتر بلۆك هەڵبژێرە و ژمارەكە بنوسە بۆ ئەوەى بلۆكەكە بكرێتەوە .. 
  • يان *220* 20* 07XX XXX XXXX # لێبدە

 

ئايا دەتوانم ژمارە بلۆك کراوەکان ببينم؟ 

  • بەڵێ دەتوانى ئەو ژمارانە ببينى كەوا بلۆكت كردوون لە ڕێگاى ژمارە #212* دواتر (Calling Service) دواتر بلۆك هەڵبژێرە و دواتر  My list 
  • يان :ئەم شێوەیە بەکاربێنە  10#*220*

 

دەتوانم چەند ژمارە بلۆك بکەم لەیەك کاتدا؟


 
دەتوانى 20 ژمارە بەيەكەوە بلۆك بكەيت .

 

دەتوانم ژمارەی تۆڕەکانی تر بلۆك بکەم؟

 

بەڵێ دەتوانى هەر ژماريەك بلۆك بكەيت .

 

سودی ئەم خزمەتگوزارییە چیە؟

 

بۆ بلۆککردنی ژمارەی نەخوازراو وبێزارکەر.

 

نرخی بلۆککردن و کردنەوەی ژمارە چەندە؟

 

  • نرخی بلۆککردنی هەر ژمارەیەك 400 دینارە
  • بەڵام كردنەوەى ژمارە  بە خۆڕاييە 
  • هەروەها سەير كردنى ليستى ژمارە بلۆك كراوەكان بە خۆڕاييە ..