No results
facebook twitter linkedin

سیستەمی سەنتەری پەیوەندیکردن


کۆمپانیاکەت بەهێزتر بکە بە خێراترین و ئاسانترین ڕێگای پەیوەندیکردن وە بە گونجاوترین نرخ..

 سیستەمی سەنتەری پەیوەندیکردن تەکنەلۆژیایەکە کە پەیوەندیە تەلەفونیەکانی کۆمپانیاکەت بە جیهانەوە دەبەستێتەوە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت.
 

سیستەمی سەنتەری پەیوەندیکردن شوێنگرەوەی سیستەمی پەیوەندی کلاسیکیە و وەک وەڵام دانەویەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سیستەمی پەیوەندی کلاسیکی دروستکراوە و کۆتای بە کێشەکانی ( گرانی نرخ ، لاوازی لە کوالیتی دەنگ ، بچڕانی پەیوەندی ...هیتر ) دەهێنیت.
 

سیستەمی سەنتەری پەیوەندیکردن دوو جۆر خزمەتگوزاری تایبەت   پێشکەش دەکات:

Cloud PBX

 

سیستەمێکی فرە تایبەتمەندییە کە لە ڕێگای ئینتەرنێت کاردەکات و پێویستی بە هێج ئامێرێکی کۆنترۆلکردنی پەیوەندی نیە (پی بی ئیکس) و تێچوونی دانانی سیستەمی پەیوەندی کەم دەکاتەوە.

کارا کردنی ئەم خزمەتگوزارییە   ئاسانە و تەنها بە بەکارهێنانی سیستەمێکی ئۆنلاین دەتوانێت هەموو تایبەت مەندیەکانی ئەم خزمەتگوزاریە بەکاربێنیت کە بریتیە لە 20 تایبەتمەندی و لەگەڵ هەموو پێداویستیەکانی کارەکەتدا دەگونجێت:

  1. ڕاژەی بەشداربووان (Call Center Software)
  2. خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیکی (Auto Attendant)
  3. گواستنەوەی پەیوەندییەکان (Forwarding)
  4. ئاڕاستەکردنەوە (Call Routing)
  5. نامەی دەنگی بۆ ئیمەیڵ (Voicemail to Email)
  6. بەڕێوەبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان (Business Call Management)
  7. پەیوەندی بە کۆمەڵ (Group Call)
  8. فلتەری پەیوەندی (Call Filtering)
  9. لیستی چاوەڕوانی پەیوەندییەکان (Call Queues)
  10. تۆمارکردنی پەیوەندییەکان (Call Recording)
  11. چاودێریکردنی پەیوەندییەکان (Call Monitoring)
  12. بەشداریکردن لە پەیوەندییەکان (Call Barge)
  13. بەشداریکردن لە پەیوەندییەکان بە نهێنی (Call Whisper)
  14. گواستنەوەی پەیوەندییەکان لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر (Call Pickup or Call Flip)
  15. وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی (Automated Answering)
  16. هێڵی هاوبەش (Shared Line Appearance)
  17. بۆ پەیوەندیکردن کلیک بکە (Click to Call)
  18. زەنگی تایبەت (Custom Ringback)
  19. ژمارەکەم بدۆزەرەوە (Find Me)
  20. فۆڵۆوی ژمارەکەم بکە (Follow Me)

 

SIP Trunk

ئەگەر تۆ لە شوینی کارەکەت سیستەمی پەیوەندی کلاسیکیت هەیە تەنها و دەتەوێت سیستەمی خۆت بە سیستەمی سەنتەری پەیوەندیکردن بەستیتەوە ئەوا دەتوانیت سود لەم خزمەت گوزاریە وەرگریت و سیستەمی کلاسیکی خۆت لەگەڵ جیهان ببەستیەوە.

 

دەتەوێت زانیاری زیاتر دەربارەی خزمەتگوزارییەکانمان بزانیت؟

پەیوەندی بە پسپۆڕەکانمانەوە بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە: Corporate@korektel.com

facebook twitter linkedin